كوردستانیوز گەورەترین گەندەڵى سەردەمى عومەر فەتاح ئاشكرا دەكات
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
كوردستانیوز لەڕێگەى سەرچاوەیەكى نزیك لە عومەر فەتاح سەرۆكى پێشووى حكومەتى هەرێمى كوردستان گەورەترین گەندەڵى دارایى ئاشكرا دەكات.
لە بەدواداچوونێكى ووردى رۆژنامەوانى سەبارەت بە گرێبەستێكى نێوان بازرگانێك بەناوى (سەرمەد یەعقوب) و عومەر فەتاح سەرۆكى پێشووى حكومەتى هەرێمى كوردستان دەركەوتووە لە كڕینى چاپخانەكەى سلێمانى 6ملیۆن و 500هەزار یۆرو لەسەر حكومەت نوسراوە ، لەكاتێكدا نرخى ئەسڵى چاپخانەكە تەنها 2ملیۆن و 780هەزار یۆرۆ بووە.
ئەو كەسەى چەند جارێك بەڵگەو دۆكیۆمێنتەكانى بۆ كوردستانیوز نارد ، بەو شێوەیە چیرۆكى بردنى ئەو برە پارە زۆرە دەخاتە ڕوو" كاتی خۆی (سەرمەد عوسمان یعقوب) هات بۆ لام چونكە دەیزانی من پەیوەندی بازرگانیم لەگەڵ دەرەوە هەیە و ئەو كاتە لیستێكی پیشاندام ئیستنساخ كرابوو بۆندیك بوو لە ئوردن ئیمزا كرابوو بۆ كڕینى پارچەى چاپخانەكەى سلێمانى بە بڕى( 6 )ملیۆن و500 هەزار یۆرۆ ، دواى ئەوەى خاڵەكانم خوێندەوە سەیرم لێهات بۆ گرانی نرخەكان بەشێوەیەكی سەرسورهێنەر ونەشیاو دواتر ووتی" چی بكەم تازە بۆندەكەمان ئیمزا كردوە منیش پێم وت ڕایگرە وئەمە رێگەیەكی یاساییە تا لە نرخەكان دڵنیا دەبیت.
دواتر ئەكەسەى كە سەرمەدى بازرگان پەیوەندى پێوەكردوە دەڵێت" بەناوی خۆم وكۆمپانیاكەمەوە پەیوەندیم بە كۆمپانیا سەرەكیەكەوە كرد لە ئورودن وهەموو خاڵە پێویستییەكانم بۆ ناردن ، پاش هەفتەیەك وەڵامم بۆ هاتەوە بەڵام چۆن وەڵامێك لیستی نرخەكان زۆر جیاواز بوون هەموو پارەی تە ندەرەكە تەنها 2 ملیون و780 هەزار یۆرۆ بوو و جیاوازی نرخەكانیش لەگەل ئەو لیستەی سەرمەد .
پاش ئەوەى نرخى ڕاستى پێداویستیەكانى ئەو چاپخانەیەى بۆ دێتەوە ، سەرمەد لەو نرخانە ئاگادار دەكاتەوەو بۆندەكەى پیشانى سەرمەددا و دەڵێت" لەگەڵیدا رێكەوتم بەناوی خۆم وكۆمپانیاكەمەوە كە خۆم بچم بۆ كۆمپانیا سەرەكییەكە وبۆندەكە ئیمزا كەم .
بەڵام دوای چەند رۆژیك و لە هەنگاوێكی چاوەرواننەكراودا سەرمەد هات ووتی پەیوەندی لەگەل كۆمپانیا سەرەكییەكە پچڕاندوە و وازی لەو رێكەوتنە هێناوە لەگەڵیان و ئیشەكە بەجێدەهێلى بۆ من بەڵام ژێربەژێر لەگەڵ كۆمپانیاكەی پێشوو رێك دەكەوێ و لەكۆبونەوەیەكیشدا باسی منی بۆ دكتور بەرهەم وعومەر فەتاح كردو وبەڵێنی پاداشتێكی باشیان پێداوم لە بەر جیاوازی ئەو نرخەى كە ئاشكرام كرد.
دواى ئەو وتەیەى سەرمەد ، ئەوەى چیرۆكەكەى بۆ كوردستانیوز گێڕایەوە بەردەوام بوو ، دواتر ئاماژەى بەوەكرد" لەراستیدا قەناعەتم بە قسەكانی نەكرد بەڵام پەیوەندیم بە كۆمپانیا سەرەكیەكەشەوە نەكرد و هەموو نووسراوەكانى لێسەندم و دواتر رۆشت بۆ عەمان و نازانم چۆن و بە چ شێوەیەك وچۆن بۆندەكەی ئیمزا كرد.
سەرمەد دواى ئەوەى دەچێتە بۆ عەمان و گرێبەستە خەیاڵیەكە ئیمزا دەكات ماوەیەك لە هاوڕێكەى دادەبرێ و هاوڕێكەى درێژە بەگێڕانەوەكەى داو ووتى" هەر كات ئەوم دەبینی پێی دەوتم جارێ هیچ دیار نییە ، تا ئەوەى بیستم كە چابخانەكە گەیشتە سلێمانی بە سندوقە دارەكانییەوە و تەنانەت سندوقانەشی بە خەڵكی سلێمانی فرۆشت و نرخى چاپخانەكەش 8ملیۆن دۆلار لەسەر حكومەت حیساب كرا.
ئەو كەسەى نزیكى سەرمەد و عومەر فەتاح بوو ، لە نوسینێكدا لەسەر هەمان بابەت دەنوسێت" ئەوە مشتێكە لە نمونەى ئەو گەندەڵییانەى كە سەرمەد و عومەر فەتاح كردویانەو لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەیى پیشان دەدات بۆ خستنەڕووى هەر زانیارى و بەڵگەیەكى دیكە ، لەو بارەیەوە لە بەشێكى نووسینەكەیدا نووسیویەتى" سەرمەد چابخانەكەی لە گەڵ هاوپشكێكى خۆی بەناوى "عەبدولڵا مەمەند"ى هاورێ و دۆستى نزیكی عومەر فەتاح كڕیوە و هاوكات سەرمەد باسی لەوە كردوە" 2 ملیۆن یۆرۆی لەو پارەیە بەخشیوەتە عومەر فەتاح و بەپێى نوسینەكەى ئەو كەسە نزیكە لە عومەر فەتاح و سەرمەد یەعقوب " سەرمەد تەلاری ئەزمەر پاڵاس و یانەی فەرمانبەرانی كویسنجەقی بە فەرمانى عومەر فەتاح و بە بێ ئەوەی خستنە نێو موزایەدە وەرگرتووە.
بۆ زانیارى زیاتر كلیك لەسەر ئەو لینكە بكە :
http://knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=959&Cor=Witar
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست