ئەوە کلتوری مەلا مستەفا و كوڕەكانێتی، لە پەراوێزى سوتاندنى مەڵبەندى 13ى زاخۆى یەكگرتوو
Friday, 02/12/2011, 12:00
ئەوەى لە زاخۆ رویدا شتیكى هەڵەشەییى و ناوەخت نەبووە هەروەها پەیوەندى نییە بەرزبوونەوەى پلەى ئیماندارى خەڵكى ئەو شارەوە بەڵكو كاریكى بەبەرنامە بۆ داریزراوە و سەرەتاى بلانەكە بۆ ڕۆژان و سەردەمى خۆپیشاندانەكان دەگەڕیتەوە كە بووە هۆى لێك نزیك بوونەوەى خەڵكانى ئیسلامى و ئازادیخوازان(ئەوەى دەكریت بۆ تیكدانى ئەو هاوپەیمانیە كە لەنێوان ڕێبین هەردى و مە لا كامەراندا بەسترا كە نوینەرایەتى ئیسلامیەكان و ئازادیخوازان)بەڵینى یەكتر قبوڵكردن لە سەراى ئازادى واژوو كرا لەو رۆژەوە یەكیتى و پارتى هەوڵى تیكدانى ئەو پەیوەندیەن
جەندین جار كارتیان لەو باریەوە فریداوە بەڵام بە كەڵكیان نەهات بەڵام هەموو ئەم كارانە ریخۆشكەربوون بۆ ئەوەى كەلە زاخۆ رووبدات و ئیسلامیەكان تیوەبگلێنن و سەرەتاى شەڕێكى ئاینى لە كوردستاندا دەست پێبكەن
ئەوەى جێگە دڵخۆشیە عەقڵیەتى بنەماڵەى بەرزانى و دەزگا بەندناوەكەى پاراستن ئەوەندە لاوازە لە دروستكردنى سیناریۆدا ناتوانن لایەنگرانى خۆشیان قەناعەت پێبكەن بۆیە هیچ كەسێك باوەر بەو سیناریۆیە ناهێنێت كە خەڵكى زاخۆ دژى مەیفرۆشى و مەساج بن بەڵكو ئەوە بیانویەك بووە بۆ ئەوەى هێرش بكرێتە سەر ئیسلامیەكان و بارەگاكانیان بسوتێنرێت
یەكیتى و پارتى بەبەردەوامى كاریان بۆ ئەوەكردووە كە پەیوەندى نێوان ئازادیخوازان و ئیسلامیەكان تێكبدەن و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین كاریان بۆ كردووە
1-بەرنامەى بە بویرى كەنالى ئین ئارتى دەبێت ئین ئاڕتى بیسەلمێنێت ئەو بەرنامەیە بە مەبەست نەبووە.
2-قسەو لیدوانەكانى مەلا بەختیار لەسەر ئیسلام ناوزەندكردنى ئیسلام بە داگیركەر
3-یاسایی بەرانكاربوونەوەى توندوتیزى خیزانى
بەرنامەى كەوانە لە تیفى كەلى كوردستان(كەمال رەوف و مەلایەكى ئاینى))4-
5-مەلاكەى هەولیر كە باسى ئەوەى كرد كە سایەقیك توشى ئایدز بووە لەبەر ئەوەى كە كارى ناشەرعى كردووە.
سوتاندنى بارەگاكانى یەكگرتوو لە ساڵى 2005 لەلایەن كوڕەكانى مەلامستەفاوە درێژەدانە بەهەمان كلتورى مەلا مستەفاى باوكیان چونكە ئەوە لەمێژووى پارتیدا سەدان جار سوتاندن و هێرشكردنە سەر بارەگاى حیزبەكانیتر دووبارەو سەدبارە بووەتەوە.
سوتاندنى بارەگاى مەڵبەندى زاخۆى یەكگرتوو لەلایەن پاراستنى پارتیەوە چەندە تاوانى سەرانى بنەماڵەیە ئەوەندەش تاوانى سەركردایەتى یەكگرتووى ئیسلامیە چونكە لیدوانەكانیان پاش ڕووداوەكەى 2005 بێ بەریكردنى بنەماڵەى بەرزانى لەلاەین سەركردایەتى یەكگرتووى ئیسلامیەوە هۆكاریكى سەرەكیە بۆ ئەوەى دووبارە سوتاندنى بارەگاكانى یەكگرتووى ئیسلامى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست