کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


په‌ئڤێک بۆ شڤان په‌روه‌ر

Monday, 18/11/2013, 12:00

1687 بینراوە



ئه‌و ته‌نبوره‌ی ڕۆژگارێک به‌ ده‌ست شڤانه‌وه‌ بوو
ئه‌و ته‌نبوره‌ی سه‌رده‌مانێک سونبلی به‌رخۆدان بوو
ئه‌و ته‌نبوره‌ی ڕۆندکی له‌ چاوی ملیۆنان کورد ده‌باراند
ئه‌و ته‌نبوره‌ی دلی ملیۆنان کوردی ده هه‌ژاند
ئه‌و ته‌نبوره‌ی ئارامی له‌داگیرکه‌ران بڕی بوو
ئه‌و ته‌نبوره‌ی ڕۆژگارێک به‌رامبه‌ر دوژمنان تاکه‌ چه‌ک بوو
ئه‌و ته‌نبوره‌ی له‌ ژه‌نینا هه‌موو ڕه‌نگێ له‌ به‌رامبه‌ریا مل که‌چ بوو
ئه‌و ته‌نبوره‌ی له‌ ڕۆژگاری ڕه‌شی کوردا تاکه‌ ده‌نگ بوو، تاکه‌ ڕه‌نگ بوو
ئه‌و ته‌نبوره‌ی که‌ ڕۆژگارێک داگیرکه‌رانی ده‌هێنا له‌رزین
ئه‌و ته‌نبوره‌ی که‌ ڕۆژگارێک ده‌ستری ،،ئێمه‌ کوردین،قه‌د نامرین قه‌د نابه‌زین
ئه‌و ته‌نبوره‌ی که‌ ڕۆژگارێک ئامه‌دی جێ هێشت
ئه‌و ته‌نبوره‌ی گه‌لێک ڕۆژگاری تالی چێشت
ئه‌و ته‌نبوره‌ی بۆ په‌یامێ بۆ شۆڕشێک ڕێگای دووری گرته‌ به‌ر
ئه‌و ته‌نبوره‌ی جیا له‌ ته‌نبوره‌کانی دیکه‌ به‌ده‌ر
ئه‌و ته‌نبوره‌ی بۆ بچوک و خۆرت و پیر
بۆ کرێکار و چۆتیار، بۆ سیاسه‌ت مه‌دار ومه‌لاو شێخ و پیر
هه‌ڤال بوو، په‌یام بوو
هه‌ر ئه‌و ته‌نبوره‌ به‌ ناچاری، زۆر به‌دزی
جارێکی تر به‌ره‌و ئامه‌د گه‌ڕایه‌وه‌ زۆر به‌ کزی
نه‌ک بۆ گێڕانه‌وی به‌سه‌رهات و په‌یامه‌که‌ی
نه‌ک بۆ باوه‌شی خه‌لکه‌ خۆڕاگری وولاته‌که‌ی
نه‌ک بۆ ئامێزی باوکه‌ پیر و په‌ک که‌وته‌که‌ی
نه‌ک بۆ ئامێز گرتنی خۆرت و قیزی شاره‌که‌ی
نه‌ک وه‌ک هێمنی موکریان
ده‌ست له‌ناو ده‌ستی خه‌لک و پێ له‌سه‌ر چاوان
به‌لکو بۆ بن ڕه‌شماله‌که‌ی ئالی عوسمان

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)