رونکردنەوەیەکی تر بۆ خوێنەرانی کوردستانپۆست
Thursday, 01/08/2013, 12:00
1563 بینراوە
لە میانەی رونکردنەوەیەکدا ستافی کوردستان پۆست ،رونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە ، پاراستنی پارتی لە رێی چەند کەسێکی ئاست نزمەوە لە رووی کۆمەڵایەتی و زانیاریەوە ،بەناوێكی نزیك و لۆگۆی کوردستانپۆستەوە ،بابەت بڵاودەکەنەوە . ئەوەی من بەر چاووم کەوتبێ ، پەراوێکە بە ناوی پۆست کوردستان بە لۆگۆی کوردستان پۆستەوە ، بابەتی بێبنەماو بێ پرنسیپ بڵاودەکاتەوە و لەهامنکاتدا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا پەروێكیان بە هەمان ناو کردۆتەوە وهەمان ئەو نوسینانە دیسان بڵاودەکرێنەوە ، سایتەکەیان ، رێك لەشێوەو دیزاینیدا کۆپی کوردستان پۆستە کە ئەمە بۆ خۆی دورە لە مۆراڵ و ئەتەکێتی راگەیاندنەوە .هەڵبەت زۆر راستە کە پاراستن لە پشتی دروست کردن وکردنەوەی ئەو پەراوگەو زایتانەیە ،کە پۆست کوردستان یەکێکە لەوانە ، بەڵام ئەوەی جێی باسکردن ولە هەمان کاتدا جێی سەرنجە ، کە پارتی و دەزگای پاراستن زۆر لە مێژە هەڵساون بە ، دامەزراندنی لقی بیست وشەشی فەیسبووكی پارتی دیموکراتی بەناو کوردستان ودەیان کەسیان تەرخانکردوە بۆ بەرێوەبردنی و دەیان کەسی تریشیان تەرخانکردوە بۆپەلاماردان وهەرەشەو هاكکردنی ئەو کەسانەی کە دژی بنەماڵەی بەرزانی قسەدەکەن و رووماڵی گەندەڵی و بێرەوشتی و ئابروچونەکانیان دەکەن ، هەموو کەس بۆی هەیە قسە بە پارتی بکات و هەر کەس ئەتوانێ کەم وکوریەکانی پارتی بخاتە سەر بەرەی رۆژنامەکان و سایتە ئەلکترۆنییەکان بەمەرجێ ناوی بنەماڵە نەهێنێ ،، ئەم بیرۆکەیە ، بەماوەیەکی زۆر کورت زۆر فراوان بوەوەو بوجەیەکی خەیاڵی بۆ تەرخانکراوەو ماوە بەماوە ،کادرانی خەڵاتدەکرێن وسەفەری دەرەوی ووڵاتیان بۆ مەیسەر دەکرێ . بەدەیان پەراویان دروست کردوە لە هاوشێوەی لاینگرانی بارزانی و لایەنگرانی پارتی و خۆشەویستانی بەرزانی و ......هتد ئەم لقەی فەیسبووك و ئەم سایتانە هەموو چەند ئامانجێکی دیاری کراویان هەیە لەوانە ، پیشاندانی فراوانی لایەنگرانی پارتی ، ناسین و چاودێری نەیارانی پارتی و بەرزانی ،،دروست کردنی کەشێکی فراوانی درۆ ودەلەسە تاکو بەدووبارەکردنەوەی ئەو درۆیانە ،درۆکانیان بسەلمێنن .دژایەتی کردنی سایتە مەعریفیەکان و رەخنەگرەکان لە دەسەڵات وپارتەکان و بنەماڵە خۆفرۆشەکان و زۆر ئامانجی تریش ، جێی خۆیەتی خوێنەر زۆر بەئاگاوە سەردانی ئەو سایتانە بکات و بیانناسێ ،، چونکە وەك دەرکەوتووە زۆربەی زۆری ئەو خوێنەرانەی سەردانی ئەو مالپەرانە دەکەن ، بۆ خوێندنەوەی بابەتی رەخنەیی و پیشاندانی گەندەڵی یەکانی دەسەڵاتە و خوێنەری تورەن لە دەسەڵات و دژی بە بنەماڵکردنی کوردستانن.