بارزانى دختۆر بەرهەم بناسێ قەت لێى توِرە نابێت
Sunday, 25/07/2010, 12:00
من ناڵێم نەوت بە قاچاخ دەڕوات , من ئەڵێم دەسەڵاتى مافیاى كوردى نەوت ئەدزن نەك بە قاچاخ بیبەن , دزى دزیە و قاچاخیش قاچاخ , ئەوەى قاچاخ چێتى ئەكات لە پێناوى بەردەوامى ژیانیدا ئەو ڕێگەیە هەڵدەبژێرى و بەترس و لەرز پارە پەیدا ئەكات , دەسەڵاتى كوردى دزى ئەكەن ,چونكە دزى و قاچاخ زۆر جیاوازن ,نوسینێكم خویندەوە ئەڵێ پارتى و بارزانى لە دكتۆر بەرهەم توڕەن , لەسەر ئەوەى گومانیان لێیەتى ئەو بەرهەمە بێ بەرهەمە زانیارى دابێت بە ئەمریكیەكان , خوا بمگرى وانیە , دیارە بارزانى و پارتى وەكو ئێمە بەرهەم ناناسن ,بەرهەم خۆى بە شێكە لە دزییەكە , نیوەى ئەو دزییەى كە ئەكرێ بەرهەم و ئاغاكەیەتى , حیزبەكەى بەرهەم و كۆمپانیاكانى یەكێتین , ئیتر بەرهەم چۆن شتى وا دەكات , بەرهەم ئەو شتە بكات تاڵەبانى ئاغاى چاوى دەردێنى , من گاڵتەم پێ دێت بەم قسانە ,ئەوە ى كە ئەكرێ لە ژێر سایەى حكومەتەكەى بەرهەمدا ئەكرێ , ئیتر بەرهەم چۆن ئاگادار نیە , ئەوە پۆلیسەكانى بەرهەمن, ئەوە گومرگەكانى بەرهەمن , ئەوە بازگەكانى بەرهەمن , ریگە بەو دزیە ئەدەن, ئەوەندەى بەرهەم كار ئاسانى كردوە , هیچ كەس نەیكردوە ,بۆیە لێرەوە داوا لە بارزانى و پارتى ئەكەم ئەڵێم بەو خوایە ئەوە بەرهەم نیە ئیشى وا باش بكات , دیارە ئێوە بەرهەم ناناسن , ئەگەر بتاناسیایە قەت لێى توڕە نەدەبون ,ئەوەتا برادەرانى بزوتنەوەى گۆران , بە قەولى گەندەڵەكان جەماعەتى گردەكەن ئەو زانیاریانەیان داوەتە ئەمریكیەكان لە سەر ئەو دزیانە ,ئەوەتا حەمە تۆفیقى ووتە بێژى گۆڕان ئەڵێ ((بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌یگه‌یه‌نێت پێشتر به‌ڵگه‌نامه‌مان له‌باره‌ی شكاندنی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دژ به‌ئێران، به‌ناردنی نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاته له‌هه‌رێمه‌وه، داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا.)) ووتە بێژەكەى گۆڕان لەگەڵ ڕۆژنامەى العالم دا ئەڵێ ((رۆژنامه‌ی "العالم" له‌زاری محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم بڵاویكرده‌وه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "به‌ڵگه‌نامه‌ی زۆری له‌به‌رده‌ستدایه كه ئه‌و قاچاخچێتییه‌ی نه‌وت ده‌سه‌لمێنێت، لایه‌نی ئه‌مه‌ریكیشمان له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا هیچی نه‌كرد، ئه‌مه‌ش وای له‌سه‌ركرده كورده‌كان كرد به‌رده‌وام بن له‌پرۆسه‌ی قاچاخچێتییه‌كه و پرۆسه‌ی ناردنی نه‌وت بۆ ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو یه‌كێتی نیشتمانی‌و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت.)) كەواتە ئەوە دگتۆر بەرهەم نیە ئەوەى كردبێت بەڵكو ئەو هێزەیە كە ناوى بزوتنەوەى گۆڕانە و بۆتە مۆتەكەى سەر سنگى ئەم دزانەى كوردستان , هێزێك , كەسێك , دەسەڵاتێك خۆى دز بێت , چۆن هەڵەى وا دەكات ,شكات لە دزەكان بكات , ئەو خێر‌و بێرەى دەست ئەم دوو دزە ئەكەوێ چۆن دڵیان دێت بیبڕن , لەوە ئەچێ مەسعود دكتۆر بەرهەمى نەناسیبێ , ئەو یەكێكە لەو پیاوانەى ڕێگاكانى دزى فێرى یەكێتى كرد , ئەو ئەوەندەى لە بەغداد بوو جۆرەها ڕێگاى دۆزیەوە بۆ دزى , ئێستا بە ئاگادارى حیزبەكەى و حكومەتەكەى ئەو ئەم كارانە ئەكرێ , ئیتر چۆن قسە دەكات , ئەوە بزوتنەوەى گۆڕانە دنیاى لێ كردون بە چەرمى چۆلەكە و تەپڵى بۆ لێدان ,ئەگینا ئەو هەموو ساڵە ئێوە ئەدزن , ئەتك ئەكەن , ئەكوژن , كاول ئەكەن , كەس نەبوە قسە بكات , ئەگەر بزوتنەوەى گۆڕان نەبوایە كێ ئەمەى دەكرد , حكومەتەكەى بەرهەم ئەوەى ئێستایى و ئەوەى كۆنەكەشى گەندەڵترین حكومەت بوون , سەرۆكەكەشى تا بینە قاقاى نوقمى گەندەڵى و دزى بوە , ئیتر بەرهەمى بێ بەرهەم چۆن هەڵەى وا دەكات , لاى ئەمریكیەكان هەڵەى وا بكات , ئەگەر ڕقیشى لە پارتى بێت , ئەوا لەبەر ئاغاكەى و حیزبەكەى و گیرفانەكانى خۆى هەڵەى وا نەكات , هەق نیە مەسعود لە بەرهەم توڕە بێت , ئەبێت مەمنونیشى بێت , چونكە ئەوە حكومەتەكەى بەرهەمە كارئاسانى باشى بۆ ئەو دزیە خۆش كردوە ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست