کۆسره‌ت بۆ رادێۆی ده‌نگی گه‌لی کوردستان.
Thursday, 19/02/2009, 12:00
ئه‌مرۆ18 \2 \ 2009 کاتژمێر 30\11کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی لیدوانێکی دا له رادوێی ده‌نگی گه‌لی کوردستان ، هه‌رچه‌نده په‌شۆکاوی به قسه کانیه‌وه دیار بوو ، به‌ڵێم ئه‌وه‌ی رون کرده‌وه که ئێمه نامانه‌وێ ته‌که‌تول دروستت ببێ له ناو ریزه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان ، به‌ڵام ئێمه راپۆرتێکمان پێشکه‌ش به جه‌نابی مام جه‌لال کردوه له سه‌ر ئه‌ساسی جاکسازی ناو ریزه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان ، به‌ڵام ئیدی باسی نه‌وشیروان مسته‌فای نه‌کرد، له درێژه‌ی قسه‌کانیدا رای گه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌و راپۆرته له لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه واژو نه‌کرێ ئه‌وا شتێکی دیکه‌یه به‌ڵێم گوتی هیوادارم بکرێت . دیاره کۆسره‌ت ره‌سوڵ ته‌نها له سه‌ر واژوی ئه‌و راپۆرته وه‌ستاوه که مام جه‌لال به واژوکردنی واژو نه‌کردنی وه‌ڵامیان بداته‌وه . هه‌روه‌ها سوپاسی مه‌سعود بارزانیشی کرد که هه‌وڵی به‌رچاوی هه‌بوه وه‌ک ناو بژیوانێک. ئێمه‌ش له چاوه‌روانی ئه‌وه داین بزانین که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ڵوێستی خۆی رون ده‌کاته‌وه. .ئه‌م لێدوانه کۆسره‌ت ره‌سوڵ زیاتر له پێنج جار دوباره کرایه‌وه له ده‌نگی گه‌لی کوردستان . وه ئه‌وه‌ی ماوه ته‌نها له‌و راپۆرته حاڵی بوین که دراوه به‌جه‌لال تاڵه بانی..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست