کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوەندی بڕیاردان لەناویەکێتیدا ؟

Thursday, 28/04/2011, 12:00






زۆر جار لەملاولاو لەزۆربەی ڕاگەیاندنەکانی ئەهلی ونائەهلیدا سەبارەت بەوبارودۆخەی کەلەکوردستان هاتۆتە ئاراوە باس لەوەئەکرێت کەلەناویەکێتیدا دووباڵ هەیە باڵی میانڕەوو باڵی تووندڕەو کەهەریەکەیان تێڕوانین وپلانی خۆی هەیە بۆ چارەسەری باروودۆخەکە وچۆنیەتی هەڵسووکەوتن کردن لەگەڵ جەماوەرو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ،دیارە دزەکردنی ئەم هەواڵانە بەبێ دیاری کردنی سەرچاوەکەی نەك جێگەی گومانەو دوورە لەڕاستیەوە بەڵکو هەر زۆر ناڕاستەو بەتەوجیهی خودی تاڵەبانی ئەم جۆرە هەواڵانە دەدرێتە ڕاگەیاندنەکان تاواپیشانی خەڵکی بدەن هێشتا یەکێتی یەکێتیەکەی جارانەو جێگەی بیرووڕا جیاوازەکانە ،بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامانە تاکو ئێستاش نەمان بیست ونەمان بینی یەکێك لەو ڕاگەیاندنە بیستراووبینراوانە کەسەکانی ئەو دووباڵە دیاری بکەن وبڵێن فڵانە کەس سەر بەباڵی میانڕەوەو ئەویتریشیان سەر بەباڵی تووندڕەوە نەیان کردووەو ناشتوانن دیاری بکەن چونکە بڵاوکردنەوەی ئەوهەواڵانە جیا لەتاڵەبانی خزمەت بەکەسی ترناکات٠

ناوەندی بڕیاردان ئەمڕۆ لەناویەکێتیدا بەتەنهاوتەنها خودی تاڵەبانیەو کەس بۆی نیە لەغیابی ئەووبێ ڕەزامەندی ئەو دەست بکات بەئاودا چونکە هەموو ئەوانەی لەناوسەرکردایەتیەکەیدان خاوەن کەسایەتیەکی سەربەخۆی خۆیان نین وهەموویان پەیوەستن بەتاڵەبانیەوە،کامەشیان خۆی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە خۆی دەردەخات وقسەی زل دەکات لەبەردەم تاڵەبانیدا ئەوەندە بچووکە کەبەزەڕەبینیش نابینرێ.یەکێك لەوکەسایەتیانەی زۆر باسی لێوەدەکرێت کەباڵێکی بەهێزی ناویەکێتیە کۆسرەتە هەربۆیە تاڵەبانی لەماوەی ڕابردوو بانگی کرد بۆبەغداوفشی کردەوە لەهەواو ئاگاداری کردەوە گەر لەو یاریکردنەی بەردەوام بێت ئەوا دەرگا کراوەیە یەکێتی جێ بهێڵێ بەڵام جێهێشتنێك هەروەکو پیازی پاککراو بۆیە بینیمان هەردوای گەڕانەوەی دەست خۆشی لەهێزە داگیرکەرەکان کردووئێستا سەری خۆی کزکردووە٠

یەکێتی تائەوکات فرەڕەنگو بیرووڕای جیاوازی تیابوو کەبزووتنەوەی گۆڕانی لێ جیا نەبوبۆوە بەڵام بەهاتنەدەرەوەی دواسەرکردەی ئێستای گۆڕان ئەوسا و ئێستاش یەکێتی بوو بەوحیزبەبنەماڵەییەی کە سەرکردەکانی ئێستای بەچەپڵەلێدان وبەیعەتدان پێی بەردەوامی پێدەدەن ،لەوانەیە بەلاتانەوە سەیر بێت تاڵەبانی تاڕادەیەك سووکایەتی بەم سەرکردانەی ئێستای ئەکات گەر ئاشکرابکرێت مرۆڤ بێزی نایەت سەیریشیان بکات نەك وەکو سەرکردەیەك لێیان بڕوانرێت جونکە هەموویان بەرژەوەندیە ئابووریەکانیان وکەسایەتی نزمیان وادەخوازێت کەبەوشێوەیە مل کەچ ونۆکەری ئاغاکەیان بن.یەکێك لەوئەندام مەکتەب سیاسیە کۆنانەی کەلەبەرامبەر خەڵکی وئۆپۆزسیۆن شێر ئاسا دەنەڕێنێ فوئاد مەعسومە ،کاتی خۆی لەیەکێك لەدانیشتنەکانی تاڵەبانی لەمەکتەبی دیمەشقی یەکێتی تاڵەبانی قسە بۆ ئەندامانی مەکتەب ئەکات کەفوئادیش لەوێ دەبێ لەناوقسەکاندا فوئاد هەڵئەیاتێ وقسەبەتاڵەبانی ئەبڕێ لەبەرامبەردا تاڵەبانی ئەنەڕێنێ بەسەریاوئەڵی ئەوە چەند جارم پێ ووتی قسەلەقسەما نەکەی ئەمە دواجاربێت بۆیە فوئاد دەچێتەوەقاوغەکەی خۆی وخوائەزانێ دواترودوورلەچاوی ئەندامانی مەکتەب چی پێ کردووە،ئەمەنموونەیەکی بچووکی ئەوسووکایەتی پێکردنانەی تاڵەبانیە بەوبەناوسەرکردانەی کەتۆڵەی هەموئەوسوکایەتی پێکردنانەیان لەلایەن تاڵەبانیەوە بەخەڵکی بێ چەکی بێ پشت وپەنا دەڕژن٠

 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە