کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پەروەردەی شکستخواردوو تاکی پاسیف و نا چالاك بەرهەم دەهێنێت

Sunday, 08/09/2013, 12:00

2289 بینراوە






پەروەردە ئەو سێکتەرە گرنگەی کۆمەڵگەیە کە بە بەردی بنچینەی سەرجەم کایەکانی ترو سێکتەرەکانی تری وڵات دێتە ئەژمار کردن، هەموو گەشەکردن و بەرەوپێش چوونێك کە لە وڵاتدا بێتەدی دەرئەنجامی پێشکەوتوونی سیستمی پەروەردە یە ،وە بە پێچەوانەشەوە هەموو دواکەوتن و بۆ پاشەوەهاتنێكیش کە ڕوو دەدات دەرئەنجامی شکست و دواکەوتوویی هەمان سیستمە، چونکە تاکەکان لە سای سیستمی پەروەردەدا دروست دەکرێن و ئامادە دەکرێن ، بۆیە لە هەر کۆمەڵگەیەکدا دواکەوتوویی بوو بە دیاردەو بە زەقی دەرکەوت دەستبەجێ دەتوانین بڵێین هۆکارەکەی سیستمی پەروەردەیە، بە پێچەوانەشەوە .

هەر لەبەر ئەم گرنگییەی سیستمی پەروەردەو ئەم ڕۆڵەیە کە پەروەردە دەیگێڕێت لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی سەخلەمدا وڵاتانی جیهانی پێشکەوتوو گرنگییەکی تەواو بەم سێکتەرە دەدەن و هەموو پێویستییەکانی بۆ فەراهەم دێنن و بەردەوام لە ڕیفۆرمەلەکردنی ئەم سیستمەدان و ساڵ دوای ساڵ هەوڵی پێشخستنی دەدەن ، چونکە ئەوان تەواو لەو حەقیقەتە تێگەشتوون ناکرێت بە بێ پەروەردەیەکی سەردەمیی تەندروست هەنگاو بەرەو پێشکەوتن هەڵبگیردرێت، چونکە ئەوان پێیان وایە هیوا لەسەر فەنتازیا هەڵناچنرێت ، بەڵکو دەبێت پێشوەختە ڕیفۆرمت لە سێکتەرێکی سەرەکیدا ئەنجام دابێ کە ئەویش سێکتەری پەروەردەیە، بەتایبەتی ئەمە بۆ وڵاتانی جیهانی سێیەم پێویستترە؟ چونکە لە بنچینەدا وڵاتانی دواکەوتوو یان جیهانی سێیەم خۆیان گیرۆدەبووی بازنەیەکی داخراون لە شێوەکانی دواکەوتوویی بەتایبەتی دواکەوتوویی پەیکەربەندی کۆمەڵایەتی و بڵاو بوونەوەی نەریتی سەدەکانی ڕابردوو کە بوونەتە ئاستەنگی پێش هەر جوڵەیەکی کۆمەڵگە بۆ ڕۆشتن بەرەو شارستانێت و پێشکەوتن .

هەر بۆیە چاوگێرانەوەیەکی مکوڕ بە سیستمی پەروەردەداو بەدیهێنانی گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی تیایدا یەکێکە لە پێویستیە بەراییەکانی پێشکەوتن ، ئەو یش بەم شێوەیە دەبێت :_

١/ بەدیهێنانی گۆڕانکارییەکی ڕیشەی لە سیستمەکە دا ، ئەو گۆڕانەش دەبێت سەرلەبەری وڕیشەیی بێت و هەموو جومگەکانی پەروەردە بگرێتەوە هەرلە ڕێساو ڕێنمایەکانەوە بیگرە هەتا دەگاتەسەر پڕۆگرام و شێوازی باڵەخانەی فێرگەکان و ستافی وەزارەت و ستافی سەرپەرشتیاری و ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکان وستافی فێرگەکان .

٢/ دەبێت هەموو ئەو ستافانەی لە خاڵی یەکەمدا باسکران گۆڕانکاریی ڕیشەییان تێدا بکرێت و خەڵکانی مەسلەکی پسپۆڕ و ئەکادیمی و دەستپاك و چالاك و شارەزایان تێدا جێگیر بکرێت و خوێنی نوێ و جیلی نوێ تیایاندا شوێنبگرێت و هەندێك ڕێساو ڕێنمایی کۆن و بێکەڵک کە مەرجی تەمەن و خزمەتی داناوە بۆ وەرگرتنی هەندێك پلە بەبێ لەبەرچاوگرتنی بنەمای لێوەشاوەیی و پسپۆڕی وەلا بنرێت و پسپۆڕیی و لێهاتوویی بکرێت بە بنەما نەك تەمەن و خزمەت و شتی لابەلا .

٣/ دەبێت حکومەت ساڵانە بودجەیەکی شایستەو گونجاو بۆ وەزارەتی پەروەردە تەرخان بکات و سەرجەمی پێویستییەکانی سیستمێکی هاوچەرخ و سەردەمی بۆ دابین بکات ، بایەخێکی تەواویش بدات بە شێوازی خەرجکردنی ئەو گوژمە تەرخانکراوانەو ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ پێشگرتن لە بەفیڕۆدان و دەسبڵاوی و نائابوریانە خەرجکردن و دەستپیسی تێدا.

٤/ دامەزراندنی سیستمی هاوچەرخ و پێشکەوتوو بەوە دێتەدی کە ڕنۆک و چنگی حزبەکانی تیا نەبێت و نەکرابێتە گۆڕەپانی تەراتێن و ململانێی پارتایەتی ، بۆ ئەمەش دەبێت هەندێك ستافی کارگێڕی فێرگەکان بگۆڕێن و لا ببرێن کە مامۆستاکانی پێگەشتووی دەستی ڕژێمی بەعسن ، یان درێژکراوەی هەمان ستایڵی پەروەردە ی بەعسن کە ناوەندەکانی فێربوون و پەروەردەیان کردووە بە بارەگای حزب و بە شێوازێکی نادروست و ناشایستە هەڵسوکەوت بەم دامەزراوە پیرۆزانەوە دەکەن کە سەرچاوەی پێگەیاندنی کادرو سەرکردەی داهاتووی وڵاتن.

٥/ هەروەها دانانی فلتەرێکی وردو چەند مەرجێکی زانستی بۆ ئەو فێرخوازانەی کە دەیانەوێت لە سکوڵە پەروەردەیەکاندا بخوێنن و ئارەزووی پیشەی فێرکاری (مامۆستایی) دەکەن ، چونکە مامۆستای باش و شایستە ، ئەو مامۆستایە کە پەروەردە ی سەردەمیی پێدەکرێت، چونکە هەموو کەس ناتوانێت مامۆستا بێت ، یاخود دەتوانین بڵێین هەموو کەس ئەو توانستی مامۆستایەتییەی نییە کە پەروەردەی تەندروست و سەردەمی دەیخوازێت.

٦/ هەروەها دەبێت مامۆستا گوزەرانێکی هێندە باش و گونجاوی بۆ فەراهەم بهێنرێت ،ئیدی حەوەجێی (پێویستی) بەوە نەبێت دوای ئیش و کاری فەرمی مامۆستایەتی کارێکی تر ئەنجام بدات ، بەڵکو دەبێت دوای دەوام سەرقاڵی خۆ ئامادەکردن و خۆ دەوڵەمەند کردن بێ بە زانست و مەعریفەو شێوازی نوێی وانە وتنەوە.

٧/ کردنەوەی بەشی گارگێڕی قوتابخانەکان لە کۆلێجی کارگێڕی و ئابوریدا، کە ئەمەیان ئەرکی وەزارەتی فێربوونی باڵاو لێکۆڵینەوەی زانستییە بە هەما هەنگی لە گەڵ وەزارەتی پەروەردەو فێرکردندا ، وە دواتر دامەزراندنی دەرچووانی ئەم بەشە بە کارگێڕو یاریدە دەری فێرگەکان، نەك فێرکارێك دەرچووی زمان یاخود زانستی فیزیکە بکرێت بە بەڕێوەبەری فێرگە کە هیچ ئەتەکێتێکی بەڕێوەبردن و هیچ هونەرێکی کارگێڕی نییە.

٨/ دروستکردنی باڵەخانەی هاوچەرخ و فراوان و کراوە ، بە هەموو پێداویستیەکانیەوە وەکو تاقیگەو هۆڵی وەرزشی و مەلەوانگەو ، گەلەری و هۆڵی شانۆو کافتریا و تادوایی......

٩/ دامەزراندنی ستافی پێویست بۆ ئەو شوێنانەی لە خاڵی هەشتدا باسمانکردوون .

١٠/ هەبوونی یاسایەك تایبەت بە وەزارەتی پەروەردە کە ماف و ئەرکی هەموو فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە دیاری بکات.

١١/ دامەزراندنی دادگای پەروەردەیی بۆ یەکاڵا کردنەوە کێشە کانی نێوان بەڕێوەبەرو فێرکارو فێرخوازو تادوایی......

١٢/ دابینکردنی ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی فێرخوازان و فێرکاران بۆ ناوەندەکانی فێربوون و بە پێچەوانەشەوە، ئەمەش بۆ وڵاتێکی نەوتی وەکو: کوردستان شتێکی زۆر گران نییە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت هەروەك لە زۆر وڵاتی نەوتی وەکو کەنداودا ئەنجام دراوە.

١٣/ بەستنەوەی هەموو فێرگەکان بە بەڕێوەبەرایەتیەکانەوە ، دواتر بەڕێوەبەرایەتێکانیش بە وەزارەتەوە لە ڕێگەی ئینترانێتەوە ، بۆ کۆتایی هێنان بە کارکردن بە شێوازی کۆنی هاتوو ، ڕۆشتوو ، وەهەروەها کۆتایی هێنان بە ڕۆتین.

١٤/ کردنەوەی بەشی نوێ بۆ قۆناغی فێربوونی ئامادەیی ، کە لە ئێستادا لە دوو بەش پێکهاتووە ئەوانیش وێژەیی و زانستین ، باشتر وایە بکرێت بە چوار بەش بەمجورە:

١.١٤/ بەشی زمان و وێژە.

٢.١٤/بەشی یاساو ئابووری ڕامیاری.

٣.١٤/ بەشی پزیشکی و پەرستاری و دەرمانسازی.

٤.١٤/ بەشی زانست و ئەندازیاری.

بەمەش فێرخواز هەر لە پێش ڕۆشتنە زانکۆوە تواناکانی دەپشکوێت و بەهرەکانی گەشەدەکات.

١٥/ بایەخدان بە گەشتی زانستی و دانانی ماددەی ڕیپۆرتی هەفتانە بۆ هەموو بەشەکان وە لێکۆڵینەوەی ساڵانە بۆ هەر فێرخوازێك لە هەر بەشێکدا بێت .

١٦/ نوێکردنەوەی پڕۆگرامەکانی فێربوون هەر پێنج ساڵ جارێك .

١٧/ درێژکردنەوەی کاتی دەوام بۆ ٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، ٤٨ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا.

١٨/ گۆڕینی کورتە وانە بۆ وانەی درێژو، کورتە پشوو بۆ پشووی درێژی نێوان وانەکان .

١٩ / گۆڕینی پۆلی فێرخواز بە کلاسی فێرکار ، واتە لە جیاتی فێرکار بڕوات بۆلای فێرخواز ، با پێچەوانە بکرێتەوە، ئە و دەم هەم فێرخواز بەهۆی هەوا گۆڕینەوە توشی بێتاقەتی نابێت ، هەم فێرکاریش کڵاسەکە هی خۆی دەبێت و هەوڵدەدات هەموو کەرەستەیەکی فێرکاری تیادا هەبێت ، وە باشتر دەتوانێت فێرخواز تێبگەیەنێت ؟ چونکە هەموو کەرەستەکانی تێگەیاندنی لە کڵاسەکەدا داناوە.

٢٠/ دانانی سیستمی ئۆپشن ، واتە بۆ هەر بەشێك چەند ماددەیەکی ناچاری هەبێت کە فێرخواز بە ناچاری دەبێت بییانخوێنێت ، بەڵام کۆمەڵێك ماددەی تریش هەبن کە بە ئارەزووی خۆی هەڵیان ببژێرێت ، هەڵبەتە هەرچەندە ئێمە باسی زانکۆش ناکەین لێرەیا ، بەڵام دەبێت بۆ زانکۆکانیش ئۆپشن هەبێ.

٢١/ دەبێت هەرفێرخوازێك مانگانە بڕێك دراوی کەم بدات ، بە سندوقی فێرگە بە داهاتی ئەو سندوقە ش فێرگە خاوێن بکرێتەوە.

٢٢/ دروستکردنی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کە دوور بێت لە جەنجاڵی، لە باخچەوە تا ئامادەیی لە تەنیشت یەکدا.

٢٣/ کردنەوەی خولی بەردەوام بۆ فێرکاران لە لایەن پسپۆڕی دەرەکی و ناوەکییەوە.

ئەگەر دەمانەوێت ، دروست پەروەردەی منداڵی کورد بکەین بە ڕای من دەبێت ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەین ، ئەگین ئەم شێوازی پەروەردەی ئێستامان شکستخواردووەو چاوەڕێ نەبین لێوەی کادری کواڵیتی بەرز پێبگات و سەرکردەمان بۆ بەرهەم بهێنێت بۆ سێکتەرە جۆر بەجۆرەکانی وڵات.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)