مۆڵەت
Sunday, 09/10/2011, 12:00
دیكتاتۆرێ گەلی هەموو كۆكردەوە
هەتا مژدەی هەواڵێكی نوێیان پێبدا ؟!
ڕووی تێكردن :
"گەل گوێبگرن ؛
من دەزانم ئەوەی كەوا پێدەكەنێ
بە كورسیەكەم شۆخی دەكا !
ئەوەی دەگری ، بە شوێنەكەم ڕژدی دەبا !
بۆیە منیش لە ئێستاوە بڕیارمدا بۆ لەمەولا
كە گریان و پێكەنین قەدەغەیە
بەبێ پرس و ڕاوێژكردن بەبێ مۆڵەت !
بەبێ چوونە بەردەم دادگا"
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست