ڕوون كردنەوەیەك لەكەس و كارى ئەنفال كراوێك لە گەرمیان..
Tuesday, 21/04/2009, 12:00
1558 بینراوە
دواى تێپەربوون بەسەر یادى 14-4 ى ئەمساڵدا كە رووفاتى پیرۆزى ئەنفال كراوەكانى گەرمیان گەڕێنرانەوە بۆزێدى باوباپیران لە (دێ بنە)بەمەراسیمێكى شایستە بەمراسیمێكى شایستە بەخاك سپێردران.
.ئەوەى كەس وكارى ئەنفال كراوەكان لەو مەراسیمە كەهەندێ كەس بە تووڕەبوون وسفیان كرد .هەندێك لایەن بانگەشەى ئەوەیان كرد كەئەمە خەڵكى تر هانى كەس و كارى ئەنفال كراوەكانى دابێت .بۆیە ئێمە بۆهەموو خەڵكى ڕوون دەكینەوە .ئێمە تەنها داواى مافى سەرەتایى خۆمانمان كردووە ئەویش سەپاندنى سزاى لە سێدارەدانە بەسەر تاوانبارانى ئەنفال .وە ووتارى كەس و كارى ئەنفال كراوەكان كە لەوڕوژە خوێنرایەوە تەنها ووتارى كەس و كارى ئەنفال كراوەكانە هیچ كەس و لایەنێكى لەپشتەوە نەبوو.لە وتارەكەش تەنها مەبەستمان لە سێدارەدانى (على كیمیاوى و سوڵتان هاشم و حسین رشید تكریتى) سەرجەم تاوانبارانى شاڵاوى ئەنفال بووە .