بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


نووسەری پەرتووکی ئۆقیانووسێک لە تاوان، کە توانی فۆبیاکانی دەسڵات دژ بە ژنان ئاشکرا بکات،شایستەی سەدان خەڵاتە نەک کەمتر.

Friday, 15/10/2010, 12:00


خەڵات لە هەر بوارێک دا بێت هەر خەڵاتە بەڵام دەتوانین بۆ چەندین ناو یان بوار پۆلێنیان بکەین،خەڵات خۆی لە خۆیدا پاداشتێکی وورەیی یە بۆ هاندان یان ڕێزگرتن لە هەر کەسێک کە لە بوارێک لە بوارەکان کاروو چالاکییەکانی بە شێوازێکی پاکو دوور لە هەر جۆرە دەست تێوەردان وکاریگەریەک لە لایەن کەسانی دەسڵات بە دەست بە باشی وبە جوانی بۆ ئاکامێکی سەرکەوتوو دەست پێ دەکات، خەڵات لە شاگردێکەوە تا دەگاتە سەرۆکی ووڵاتێک شایستەی بەخشینە بەڵام بە مەرج، ئەویش بۆ شاگردێکی زیرەک و دەست پاک یان بۆ سەرۆکێکی نیشتیمان پەروەروو هاوبەش لە خۆشی و ناخۆشیەکانی ووڵات دا،بە داخەوە لە کۆمەڵگەی کوردیدا ئەمڕۆ بە تەواوی وا زەق بووەتەوە ئیرەیی بە هەموو شتێک دەبەن، تەنانەنەت لە کڕینی ترۆمبێلێکەوە تا دەگاتە دروستکردنی خانوویەکو بە چاپ گەیاندنی کتێبێکیش،ئەو خەڵکو تاکو لایەنانەی کە ئەم جۆرە ڕەفتارانە پەیڕەو دەکەن زادەی سەر خاکو ئاوی هەمان ووڵات وکۆمەڵگەن،ئەمڕۆ دەبێت بتوانی وەک تاک وەها خۆت ڕابێنی کە هەردوو لایەنی دژ بە یەک لێت ڕازی بن،ئەمە لە خۆیدا کارێکی ئێجگار گرانە مرۆڤ بتوانێت لە تەنها ساتێک دا دوو فەرمان جێ بە جێ بکات، هەرچەندە لە کوردستان دا زۆرن کە دەتوانن لە یەک سات دا دەیان کار ڕاپەرێنن بەڵام چۆن ڕاپەڕاندنێک؟! ڕاپەڕاندنێک پڕ لە تاوان پڕ لە گەندەڵی بە ئاکامی گەوجایەتی و لاروو لێریو، ماوەو مەودایەکی زۆرەوە ،کە ئاکام ئەنجامێکی ڕووخێنەروو لاوازی لە سەر داهاتووی کارەکانی کۆمەڵگەو ووڵات دەدات بە دەستەوە،لێرەدا ووتەی من لە سەر خەڵاتەکەی خەندان خانە کە لە ژێر دەسڵاتی دەسڵاتێک دا وەری گرتووە بمانەوێو نەمانەوێت دەسڵاتە بەو هەموو کەموو کوڕیانەی کە بووتە هۆکاروو دروستبوونی ئۆپۆسیزیون و،لاوازیو تاڵبونیان لە لای جەماوەر.
خاتوو خەندان نەک ئەو خەڵاتە بەڵکو شایستەی چەندین خەڵاتە چی لە لای دەسڵاتەوە تا دەگاتە کەسانی سەربەخۆو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وژنان وخوێنداکاران وقوتابیان وخوشکان وڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە دەرەوەو ناوەوەی کوردستانیش،چونکە ئەو بابەتەی کە بەڕێزیان لە سەر ئازارەکانی ژنان بەرهەمی هێناوە بانگەوازێکە بۆ چاک سازی و زەنگێکە بۆ ئەو کەس و لایەنانەی کە بە ناوی پاراستنی سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگەوە خەباتی مەدەنیانەو سیاسیانە دەکەن،تا ووشیاریان بکاتەوە کە لەوە زیاتر تاوان بە سە بەرابەر بە ڕەگەزێک کە ڕەگەزی ژنانە، کە ئەمڕۆ زۆرینەن لە قوربانی، جگە لەوەش دەرکی بە بابەتێک کردووە کە وەک ئاو چۆن بۆ ژیان پێویستە وەهاش تینوێتی ئەو گەرووانە دەشکێنێت کە تامەزرۆن بۆ ووتنی ڕاستییەکان لە دامێنی دەسڵاتێک دا کە لە ماوەی تەمەنی دەسڵاتیدا لە بڕی چاکسازی کۆمەڵگە بە هەموو بوارەکانی یەوە وەک دەوڵەتێکی خۆماڵی، گرتوو خانە بۆ ژنان و،نانبڕین بۆ ئۆپۆسیزێۆن و،کوشتن بۆ نووسەرانی سەربەخۆوو تۆقاندن بۆ چالاکوانانی بواری چاکسازی ئامانجی کارەکانیان بووە.
ئەوانەی کە باس و لاف لە پاراستنی تاکەکانی کۆمەڵگە دەکەن بە بێ ئەوەی خۆیان بدزنەوە ئەرکی سەرشانیانە چالاکوانانی بواری مرۆیی کە یەکێک لەوانە خەندان خانە خەڵات بکەن،تا بتوانرێت کۆمەڵگەیەک لە دامێنی پاک ودایکانی بە بەرهەم پێک بهێنرێت، بۆ نەمانی ئەو هەموو دەمووچاوانەی کە فۆبیا ئاسا دژ بە نووسەروو پەرتووکی ئۆقیانووسێک لە تاوان نەیار ئاسا کەوتوونەتە توانج لێدان،چونکە ووڵات بە بێ بوونی کەسانی چالاک وخۆبەخش دەبێتە کاروان سەرایەک بۆ داڵدەدانی کەسانی داوێن پیس وپیاوسالارانی قەبەزل وژنانی بۆ دەسڵات بە پەرۆش.ئەوانەش کە دەڵێن وەرگرتنی ئەو خەڵاتە چەند واتایەک بە ئاراستەی خراب لە سەر نووسەر دەدات بە دەستەوە باش وایە ئەوەندە بیر تەسک نەبن،ئەو خەڵاتە گریمان لە لایەن دەسڵاتیشەوە بێت هیچ کاریگەرییەکی لە سەر نووسەر نابێت بەڵکو بە پێچەوانەوە دتوانێت هاوکاری بێت بە هەمان ئاراستە کارە ئاکام پاکەکانی درێژە پێ بدات و،بە مەرەکەبی پێنووسەکەی ڕووی کەسان ودەسڵاتێک ئاشکرا بکات کە ڕۆڵەو زادەی ووڵاتێکن، خۆیان خاوەن بەشێکن لە ژنان وکچانی ووڵات و،بۆ ساتێک لە دامرکاندنەوەی غەریزە زاڵبووەکانیان بە سەر ڕەوشت وهیواکانیان دا، لە جادەو گۆشەی زیندان وفەرمانگەو شوێنە نادیارەکان دا،بە هەر کلۆجێک بێت دەست درێژی دەکەنە سەر ژنان وکۆمەڵگە بەو دەردە دەبەن کە شیرینەکان پێیەوە دەناڵێنن و،باجەکەشی شیرین و هاوشێوەکانی وەک شیرین دەبێت بیدات.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە