کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بڕۆ و قه‌ت مه‌گه‌ڕێوه‌

Friday, 29/02/2008, 12:00

1616 بینراوە



generalcelalkimyawi2_01
بڕۆ با وڵاته‌ کاولبۆکه‌مان هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵکێشێ
بڕۆ تاشه‌هیدانمان بڵێن ئۆخه‌ی
بڕۆ که‌ هه‌بوونت مایه‌ی نه‌نگ و سه‌رشۆڕییه
بڕۆ به‌ڵکوو دوای چوونه‌که‌ت
دار و به‌ردو شاخ و به‌نده‌نی کوردستانه‌که‌م
له‌ ڕمبه‌ و گرمه‌ی تۆپ و تانک بۆنی بارووت ڕزگار بێ
بڕۆ به‌ڵکوو یه‌کلابینه‌وه‌
بڕۆ چه‌مکه‌که‌ت و داروده‌سته‌که‌ت و بنه‌ماڵه‌که‌ت
باشه‌که‌ت و خراپه‌که‌ت و هه‌رچی هه‌ته‌ و نیته‌
هه‌رچی بۆنی تۆی لێدێ له‌گه‌ڵ خۆتیبه‌ره‌
بڕۆ که‌ پێناسه‌ی ناموس و شه‌ره‌فت به‌ لاڕێیدابرد
بڕۆ که‌ ناموست وه‌ئامان هێنا
بڕۆ که‌ شه‌ره‌ف له‌ حه‌یفانت له‌ شاخانه‌
بڕۆ که‌ ناموس له‌ زیندانه‌
بڕۆ که‌ ویژدان کۆچیکرد
بڕۆ گوڵ بۆ نابینینت، که ناپشکوێ
بڕۆ که‌ بولبول بێده‌نگه‌
برۆ که‌ کانیی وشکه‌
برۆ که‌ ئاسمان ژه‌هر ده‌بارێنێ
برۆ که‌ له‌م وڵاته‌ وشکه‌ساڵه‌
برۆ که‌ شه‌یتان له‌ چاو تۆدا پێغمبه‌ره‌
بڕۆ که‌ مه‌لا قیبله‌ی لێگۆرا
بڕۆ که‌ مروید شێخی لێگۆرا
بڕۆ که‌ شیعر واته‌ی نه‌ما
بڕۆ که‌ دایک دوژمنی لێگۆرا
بڕۆ سه‌رت لێشێواندین
بڕۆ نه‌عله‌ت له‌وه‌ی ده‌ڵێ: بۆ کوێ؟
بڕۆ ئه‌و ماڵه‌ کاولبێ تۆ ڕاده‌گرێ
برۆ ئه‌و چاوه‌ کوێربێ بۆت ده‌گریی
بڕۆ ئه‌و قاچه‌ بشکێ به‌ڕێت ده‌کا
بڕۆ ئه‌و ده‌سته‌ بشکێ بۆت ڕاده‌وه‌شێ
بڕۆ سه‌رت لێشێواندین
بڕۆ ئه‌و زاره‌ لاڵ بێ
ئه‌و چاوه کوێر بێ
ئه‌و دڵه‌ بشکێ
ئه‌و گوێیه‌ که‌ڕ بێ
ئه‌و مێشکه‌ کپ بێ
که‌ یادی تۆ ده‌کات
بڕۆ نه‌عله‌ت له‌و قه‌بره‌ش تۆ ڕاده‌گرێ

[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)