جه‌لال کۆسره‌ت رازی ده‌کا ، بۆ ئێرانیش عیماد ئه‌حمه‌د ده‌کات به جێگری سه‌رۆکی به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێم.
Sunday, 22/02/2009, 12:00
1819 بینراوە
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له سکرتاریه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه به کوردستانپۆستی راگه‌یاند که بۆ ئیحتواکردنی ئه‌و ته‌نگژه‌ی که له ناره‌زایه‌تییه‌کانی 5 ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی هاته کایه‌وه ، تاڵه‌بانی توانی به پیاده‌کردنی سیاسه‌تی په‌رتکه و زاڵبه توانی یه‌کده‌نگی ئه‌و 5 ئه‌ندامانه تێکبدات و، وه‌ک چۆن له 2005 توانی زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ناره‌زایه‌تییه‌ی که نه‌وشیروان مسته‌فا و کۆسره‌ت سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد ، ئیمرۆش به هه‌مان شێوه مێژووی نزیکی ناره‌زایه‌تییه‌کانی نێو یه‌کێتی دژی جه‌لال تاڵه‌بانی دووباره بۆته‌وه و ، دیسان توانی کۆسره‌ت ده‌ربخات له ریزی ناره‌زایه‌تییه‌کان و رازی بکات..
سه‌رچاوه‌که زانیاری زیاتری پێداین و وتی : جه‌لال تاله‌بانی له 800 ملیۆن دۆلاره‌که‌ی فرۆشتنی نه‌وت بڕێک پاره‌ی کاش ده‌دا به کۆسره‌ت که(وه‌ک سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت: نزیکه‌ی 50 ملیۆن دۆلارێک ده‌بێت) ، ئه‌مه وێرای به‌ڵیندانی به کۆسره‌ت تا له کۆنگره‌ی داهاتووی یه‌کێتی کوڕه‌که‌ی (ده‌رباز) بکات به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی.
کوردستانپۆست چه‌ند جارێک هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به کۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه بکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌راستی دورستی ئه‌و هه‌واڵه بکۆڵێته‌وه، به‌ڵام ده‌ست نه‌که‌وت ، بۆیه ئێمه‌ش هه‌واڵه‌که‌مان وه‌کو خۆی بڵاوکرده‌وه.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به دانانی عیماد ئه‌حمه‌دیشه وه‌ک جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی به‌ناو هه‌رێم ، هه‌مان سه‌رچاوه پێراگه‌یاندین و وتی: دیاره بۆ رازیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێرانه و به‌تایبه‌تی بۆ به‌جێهێنانی پلانه‌کانی ئیتلاعاته ، نامه‌ی دانانی عیماد ئه‌حمه‌د وه‌ک جێگر ،به هۆی موته‌کیه‌وه(وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران) له‌سه‌ردانه‌که‌ی بۆ کوردستان گه‌یه‌نرایه ده‌ست جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی.
جێگای باسه عیماد ئه‌حمه‌د له کۆتایی ساڵی 1999 بۆ ئه‌نجامدانی ئینشقاقیک له نێو یه‌کێتی به پلانی ئیتلاعات له هه‌وڵێکی جددیدابوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری بگوازێته‌وه بۆ نێو پارتی ، کاردانه‌وه‌که‌ی ئیتلاعات له دژی یه‌کێتی(بۆ ئه‌نجامدانی ئینشقاق) دیاره به هۆی ئیتفاقی واشنتۆن بوو که جه‌لال تاڵه‌بانی بێ پرسکردن به ئێران به‌سه‌رپه‌رشتی ئۆڵبرایت ئیمزای په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ل بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کرد.