میدیای ئەهلی و شەفافیەتی بودجە
Sunday, 10/11/2013, 12:00
هەڵەی سەرەکیی ئیمە لەدەربرینی ئازاری خۆمان و هاوڵاتیی و خەڵکی کوردستاندا ئەوەیە، کە هەر یەکەمان قسە و رۆلیک، ئەویش بەستراوە بە بەرژەوەندیی خۆمان و ئاستیی وسیاریی و تێگەیشتنمان لەو ئازار و مەینەتییەی کە تێی کەوتووین، بۆیە زۆرێکمان چاو لەکەم و کورتیەکان دەنووقێنێت لەکاتیکدا ئەگەر راستگۆ بین، دەبێ رەخنەکانمان، دوور لە هەست و سۆز و قینەوە بێت، ئەویش بەرامبەر هەموو کەسایەتی و حزب و رێکخراوێکەوە سەرچاوە بگرێ. لەم خالەوە زۆر جار ئەزمونی شاخ و پێشمەرگایەتی ئەو پارت و بەرپرسانە دێتە پێش چاوم، کەوا فیرکرابوین مادام لە شاخن و خەبات دژ بەبەعس دەکەن، دەبێت ئیتر ئێمە بیدەنگ بیین و بە پیرۆز هەرچییەکیان کرد سەیر بکرێن، چاو لەهەلەو کەم و کورتیەکانیان بپۆشرێ. ئەم سیاسەتەش ئیستا وا بەروبومەکەی دەبینین، کە چ بەلایەکی گەورەی بەسەر ئەم گەلەدا باراندوە، کەئەوەی بەبەعس نەکرا ئەوا هەردوو بنەمالەی بارزانی و تالەبانی بەرامبەر تیکشکان و زەلیلکردنی تاکی کورد دەیکەن.
میدیای ئەهلی لەگەل ئەوەی لە هەنفدێک رووەوە ڕۆلێکیان لە هوشیارکردنەوەی خەلک بینی، وەک بەشێک لە رۆژنامەنووسانیان رزگارکرد لەکارکردن لەناو دام ودەزگاکانی دەسەلات سیبەرەکانیەوە، وەک هیزێكی فشار لەسەر ئەو دەسەلاتە، کەم و زۆر، بەپێی رۆژنامە و گوڤارەکە رۆلیان بینی، ئیستاش دەیان رۆژنامەنوسی گەنجی جوانیان تیایە. بەلام ئەمانە ئەوە ناداتە دەست، کە ئەوانە بخرێنە دەرەوەی بازنەی رەخنە و لێکدانەوەو سەرنجدان.
لە چەندسالی رابردودا بە نوسین و پەیوەندی و داوەتکردن بۆ ئەوروپا و تێکەلای لەگەل بەشیکیان، هەستم کرد لەناو نوخبە بالاکانی ئەو میدیایە گەرای ئەخلاقی دەسەلات زۆر بەهێزە، ئەوانیش وەک بەرپرسەکان زۆر لەخۆیان بایین و خۆیان پێ بەرز و پیرۆزە، لە کاتێکدا شەو رۆژ باس لە نادیموکراتی دەسەلات و بەرپرسان دەکەن بەلام مرۆڤم دەوێ رەخنەیەک لەوان بگرێ. ئەمە جگە لەوەی دەیان لەو نوخبە رۆژنامەنووسە لەگەل ئەوەی گەنجە و ڕۆژنامەنووسە کەچی بەپلەی سەربازی خانەنشین کراون. هەیانە خۆی کاری گەندەلی کردوە، کە لەم بارەوە نمونەی سەرنوسەرێکیان باس دەکەم، سەردانی چاودیری دارایی کردبوو داوای مەلەفێکی لیکردبون، وتبیان بۆ بلاوکردنەوەتە، وتبوی ناوەلا، داواکارم ئەو دۆسیەیە دابخەن چونکە کەسەکە لێمانەوە نزیکە هەندێک لەم رۆژنامەنووسانەی میدیای ئەهلی بەرامبەر بەرپرسان هێندە سووکایەتیی بە خۆیان دەنوێنن، کە خۆزیا رٶژەک دابنهاتبایە، فلیمەکان بلاو بکریتەوە
خالێکی گرنگی تر دەمەوێ قسەی لەسەر بکەم ئەویش ئەو میدیایە سەدان دۆسیە و هەوال و زانیاری لەسەر شەفافیەتی بودجە و داهات بلاو دەکاتەوە، بەلام بێ ئەوەی خۆیان ئەو بوێریەیان هەبێ، بودجە و داهاتی خۆیان بەئاشکرا بلاو بکەنەوە، کە سەرچاوەی داهات و خەرجیەکان لە کویوە دێ و چۆنیش خەرج دەکرێ ؟
ئەوەندەی ئاگاداربم ٢ سال، رۆژنامەی ئاوێنە، داهات و خەرجی خۆی بلاو کردەوە، دوای ئەوە ئەویش ئەو پەروەندە گرنگەی داخست. لەکاتێکدا زۆر گرنگە لەوهەموو حزب و ناوەندە ڕٶسنبیر و سیاسیانەی هەیە، وێنەیەکی جیاوازی جوان بەخەلک نیشان بدەین بەتایبەتی کەبەرەدوام بەگوتن و نوسین رەخنە لەناشەفافی مادی دەسەلات دەگرین. لەم بارەوە من شاهیدی بۆ رێکخراوی کوردساید چاک تاسالی ٢٠١٠ دەدەم هەرچی خەرجی ئاشکراو نهینی وەری دەگرت سالانە بلاوی دەکردەوە.بەلام ئەوانیش ئیستا ئەو جوانیەیان نماوە. بزوتنەوەی گۆرانیش تەکانێکی گرنگی بەو مەسەلەیە دا ئەویش بەبلاوکردنەوەی بەشی زۆری ئەو بودجە وخەرجیەی هەیەتی بلاوی دەکاتەوە، بەلام هەست دەکرێ کۆی ئەو بودجە و یارمەتیانەی بۆدیت بەتایبەتی لەهەندێ دەولەمەند یان پرۆژەکانی ئاماژەی پێ ناکات !
ئەوەی بوە هۆکاری ئەو نوسینە دەبینم ماوە ماوە دەزگایەک بەناوی ئەهلی دەبیتەوە، دەلێن لەسەر بودجەی خۆمان و فرۆشتنی رۆژنامە و گوڤار و ریکلامەکانیەوە دەژین !؟. بێ ئەوەی لەسەرەتای راگەیاندنەکە، یان دواتر زانیاری بداتە خوێنەر کەچۆن ەئەو قسانە دەسەلمینێ ؟ لەکاتیکدا هەمومان دەزانین، دەسەلات و دەیان بەرپرسی شەری سارد ی خۆیان لەگەل یەکتر، ئیستا لەرێگای میدیاوە دەکەن. بۆیە بەپیویستی دەزانم کەمیدیای ئەهلی و مالپەرە گرنگەکانی وەک کوردستان پۆستیش، شەفافانە لەگەل خوێنەرانیان، داهات و خەرجی خۆیان ئاشکرا بکەن، تاگومانەکان برەوێتەوە هاوکات وێنەیەکی جیاتر لەدەسەلات و دەزگا سێبەرەکانیان نیشان بدرێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست