کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌ته‌ڵی حه‌وته‌م

Friday, 09/07/2010, 12:00



چه‌ند براده‌رێ گله‌یی ئه‌وه‌م لێ ئه‌که‌ن که‌ ئه‌وه‌ بۆ چه‌نده‌همین جاره‌ هه‌وڵئه‌ده‌ن خه‌ڵاته‌کانی ئه‌م زنجیره‌ مه‌ته‌ڵانه‌ ببه‌نه‌وه‌ . که‌چی ناتوانن، ئه‌ویش له‌به‌ر گرانی و ئاڵۆزی مه‌ته‌ڵه‌که‌. بۆیه‌ ئه‌م جاره‌ هه‌وڵئه‌ده‌م به‌پێی توانا و که‌مێ له‌وانه‌ی پێشوو زانیاری (قه‌ڵه‌مباز) به‌کاربێنم بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به‌ نسیب بێ.

خه‌ڵاتی ئه‌م جاره‌ش بریتیه‌ له‌ ده‌ست نوسێکی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب(ئۆدۆنیس)،به‌ناونیشانی (مه‌زنی عه‌ره‌ب) که‌له‌سه‌ر ده‌زگای سه‌رده‌م نزیکه‌ی 10 ده‌فته‌ر که‌وتوه‌. گه‌ر براوه‌ی ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ تۆ بویت، تکایه‌ له‌سلێمانی په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌‌ داده‌ هێرۆ، چونکه‌ ئێستا ئه‌و دۆی ڕژاوه‌و خۆی به‌ که‌سی یه‌که‌می سلێمانی ئه‌زانێ و تاپۆ ڕه‌شه‌که‌ی زه‌مانی عوسمانیشی له‌بڕکی قایم کردوه‌. بۆ براوه‌ی هه‌ولێری خۆشه‌ویست سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی بکه‌و خه‌ڵاته‌که‌ی لێوه‌ربگره‌، به‌س که‌چوویت بۆ لای هه‌وڵبده‌ به‌زمانی ئیشاره‌ت بدوێ و چونکه‌ ئه‌و هه‌ر که‌سێ له‌فزێ هه‌ڵبێنێته‌وه‌ ناو ده‌می پڕئه‌کا له‌فیشه‌ك.

مه‌ته‌ڵه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه‌:ناوی ئه‌م چوار که‌سایه‌تیه‌ بژمێره‌،شاعیری گه‌وره‌ی میله‌ته‌که‌مان و ڕه‌هه‌ندیه‌کان که‌به‌زۆرترین خاوه‌ن به‌رهه‌م و ڕۆمان و لێکۆڵینه‌وه‌ ناسراون.ئه‌م پارچه‌ شیعره‌ وه‌ك زانیاری به‌که‌ڵك به‌کار بێنه‌ که‌وه‌ك کار ئاسانی بۆ مه‌ته‌ڵه‌که‌ به‌کار هاتووه‌. بفه‌رموون و به‌به‌ختی بردنه‌وه‌. من نه‌شێرکۆم و نه‌بێکه‌سم، خاوه‌نی ده‌زگای سه‌رده‌مم

من کۆیله‌ی تاڵه‌بانی و مه‌سعودو ده‌ره‌وزه‌که‌ری دڵسۆزم

سێ شۆڕه‌ سواری بواری ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه‌ و ڕه‌هه‌ندم

له‌لای خۆمم گل داونه‌ته‌و، له‌سه‌ر بودجه‌ی مام جه‌لالم

ئه‌گه‌ر چی خۆشی گه‌ر مرد، شاره‌وانی ئه‌نیژێ قه‌سته‌م

له‌شاری مۆسقاره‌ سپیه‌کان، پارچه‌ زه‌ویتان پێ ئه‌ده‌م

له‌پاره‌ی یه‌کێتی معاش و موکافه‌ئه‌و ئیمتیازاتان حاسڵ ئه‌که‌م

من نه‌مارکسیم، نه‌ئیسلامم،نه‌شاعیرم،نه‌نه‌ته‌وه‌ییم، نه‌کوردم

من ڕیزبه‌نده‌که‌رێکی ووشه‌و ڕسته‌ی بێماناو پاسه‌وانانی درۆم

گه‌ر شوانه‌ وابکا، ئه‌وا به‌ختیارو ئاراس و ڕێبینتان تێ به‌رئه‌ده‌م
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە