کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گروپی ١٧ شوبات تاوانه‌كانی ده‌سه‌لات له‌ سه‌نته‌ری ستۆكهۆلم به‌ ڤیدیۆ بلاو ده‌كاته‌وه‌

Friday, 13/02/2015, 12:00


چەند ڕۆژێکی کەم ماوە یادی ٤ سالەی گەورەترین و دریژخایەنترین نارەزایی جەماوەری خەڵکی کوردستان دژ بە نەبونی ئازادی نادادپەروەری کۆمەلایەتی و حوکمی بنەماڵە دەکەینەوە. لەو نارەزاییانەدا هێزە ئەمنیەکانی سەر بە پارتی و یەکیتی بەعس ئاسا بەئاگر و ئاسن خەڵکیان سەرکوت کرد، کە لە ئەنجامدا ١٠ شەهید و ٤٥٠ بریندار و رفاندن و ئەشکەنجەدان و زیندانی سەدانی کەسی تری لێ کەوتەوە. ڕاستە نارەزاییەکان کپکرانەوە بەلام خوینی ئەو شەهید و بریندارانە توانی پاشەکشەی گەورە بە ترس و توقاندنی دەسەلات بکات، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ گەیشتن بە ئامانجی گۆڕینی ئەو سیستەمە سیاسیەی کە بۆتە مایەی ناڕەزایی جەماوەرێکی بەرینی خەلکی کوردستان.

سەرباری ئەوەی دەسەلاتدارانی هەرێم لە ئاستە باڵاکانیدا لەسەر تیڤی و بە نووسراوی فەرمی پەیمانیان دا بەشێک لەو داوایانە جێبەجی بکەن بە تایبەتی دادگایی کردنی ئەو بەرپرسانەی خەڵکیان شەهید و بریندار کردووە، بەڵام لە پراکتیکدا رێزیان لە گوتە و نوسین و پەیمانەکانی خۆیان نەگرت، بە پيجەوانەوە لەماوەی ئەو ٤سالەدا درێژەیان بە سیسته‌می بنه‌ماله‌یی و گه‌نده‌لی و ڕێزنه‌گرتن له‌یاسا به‌رده‌وامی له‌ کارە ئیرهابی کە دواترینی رفاندنی کەسایەتیەکی سیاسی دەڤەری زاخۆ (حەسەن ساڵح) و رۆژنامەوان (سەبا‌ح ئەتروشی) لە شاری دهۆک بوو، بەبێ هیچ هۆکارێکی یاسایی یان ئازاد نەکردنی رۆژنامەوان نیاز عەزیز سەرباری بونی بریاری دادگا بۆ ئازادکردنی.

گروپی ١٧ شوبات سالانە یادی ١٧ شوباتی کردۆتەوە ئەمسالیش وەک سالانی تر ئەو یادە شکۆدارە بەرز ڕادەگرێت و جارێکی تر جەخت لەسەر ئەم خواستانە دەکاتەوە:

١/ جیبەجیکردنی داواکاریەکانی ئەنجومەنی سەرای ئازادی سليمانی.

٢/ ڕادەستکردنی تاوانبارانی تەقەکردن و شەهیدکردنی قوربانیانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی بە دادگا و سزادانیان.

٣/ پێداچونەوە بە بڕیاری گرتن و سزادانی ئەبەدی چالاکوانی خۆپیشاندانەکان بیلال نوری دەکەین کە لە نێو سەدان تاوانبار و تەقەکەری خۆپیشاندانەکاندا سزا ی نارەوا دراوە.

ئێمە جارێکی تر ڕایدەگەیەنینەوە کە بەردەوام دەبین لە درێژەدان بە پەیامی شەهیدان و نارەزاییەکان و لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ ناوەندە سیاسیەکانی سوید لەم بارەیەوە چەندین دیدارمان ڕێک خستووە تاکو لە یادی ئەو ناڕەزاییانە جارێکی تر سەرنجیان بۆ دۆخی نالەباری ئازادی و مافەکانی خەڵکی کوردستان ڕاکێشینەوە.

هەروەها بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم یادە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵمدا ساز دەکەین کە تیایدا فلیمیێکی کورت سەبارەت بە خرۆشانی جەماوەری ١٧ی شوبات و تاوانەکانی دەسەلات کە لە کاتی ئەو ناڕەزاییانەدا ئەنجام دراون نیشان دەدەین. ئەم فلیمە کە تیایدا بە تێکست و دەنگی سویدی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ١٧ی شوبات چۆنیتی شەهیدکردنی قوربانیان ڕوونکردنەوە پێشکەش دەکرێت لەسەر شاشەی گەورە لە گۆڕەپانی سێرگڵس تۆری نیشان دەدرێت.

کات: یەک شەممە ١٥-٢ سەعات ١٧.٠٠

شوێن: گۆڕەپانی سێرگڵ ستۆری

بانگەوازی سەرجەم ئازادیخوازان دەکەین کە لەم گردبوونەوەیەدا بۆ ڕێزگرتن لە یادی قوربانیانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی نیشاندانی وەفاداری بۆ خواستە ڕەواکانیان بەشدار بن.



گروپی ١٧ شوبات

ستۆکهۆڵم

١١-٢-٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە