کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌واڵی‌ KNN گۆڕأن ده‌ڵێت: سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌فدی‌ پارتی‌ بۆ لای‌ سه‌رانی‌ باڵای‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان په‌یوه‌ن

Monday, 01/08/2011, 12:00





دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دایكی‌ مسعود بارزانی‌ حمایل خان كۆچی‌ دوایی‌ كرد نه‌وشیروان موسته‌فا به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌ره‌خۆشی‌ كردن له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌شداری‌ له‌ پرسیه‌ی‌ كۆچكردوودا كردو له‌دوای‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ نه‌شیروان موسته‌فا وه‌فدێكی‌ باڵای‌ پارتی‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ گرده‌كه‌و ماڵی‌ نه‌وشیروان موسته‌فایان كرد.
له‌نێو خه‌ڵكیدا مه‌سه‌له‌ی‌ ئه‌و هاتووچۆیه‌ی‌ نێوان سه‌رانی‌ پارتی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕأن به‌ مه‌سه‌له‌ی‌ سیاسی‌ لێكده‌درێته‌وه‌و هه‌ندێكیش له‌ گه‌نجانی‌ سلێمانی‌ به‌و سه‌ردانانه‌ نیگه‌رانن لایانوایه‌ ئه‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ ڕه‌نگه‌ مه‌رامی‌ سیاسی‌ له‌پشت بێت.
له‌دواین لێدواندا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ محمد تۆفیق ره‌حیم وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ وتوویه‌تی‌ هاتنی‌ ئه‌و وه‌فده‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ سیاسییه‌وه‌ نه‌بووه‌ ته‌نها بۆئه‌وه‌ سه‌ردانی‌ نه‌وشیروان مه‌سته‌فایان كردوه‌ كه‌سوپاسی خۆیان رابگه‌یه‌نن له‌به‌رامبه‌ر به‌شداری‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پرسه‌ی‌ حه‌مایل خانی‌ دایكی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمدا.
چاودێرێكی‌ سیاسی‌ لایوایه‌ به‌شداریكردنی‌ نه‌وشیروان موسته‌فا له‌ پرسه‌ی‌ دایكی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمدا مه‌به‌ستی‌ سیاسی‌ له‌پشته‌و ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌وان له‌و شاره‌دا كه‌ پرسیه‌یان گێڕاوه‌ زیاتر سیاده‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌سه‌ریه‌وه‌ زاڵه‌ بۆیه‌ به‌پێویستیان زانیوه‌ به‌شداری‌ له‌ پرسه‌كه‌دا بكه‌ن‌.
ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجه‌ له‌ هه‌واڵه‌كانی KNN واڕأگه‌ێنرا كه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌فدی‌ پارتیداو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی‌ گۆڕاندا باس له‌ بارودۆخی‌ عێڕاق و كوردستان و مه‌سه‌له‌ سیاسیه‌كانی‌ ئه‌م دوایه‌ كراوه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ش ڕاسته‌وخۆ پێچه‌وانه‌ی‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ محمد تۆفیق وته‌بێژی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕأنه‌ و گه‌ر باسی‌ له‌ بارودۆخی‌ عێڕاق و كوردستان كرابێت ئه‌وا ته‌واو مه‌سه‌له‌كه‌ سیاسیه‌.
به‌پێی‌ لێكدانه‌وه‌ سیاسیه‌كانیش به‌شداریكردنی‌ نه‌وشیروان موسته‌فا له‌ پرسه‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌فدی‌ پارتی‌ بۆ ماڵی‌ سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هێوربوونه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ كوردستان ده‌بێت.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە