کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سه‌رۆك كۆماریی وڵاتێكی عه‌ره‌بی خه‌ون نیه‌ ؟؟؟!!! به‌ڵام ده‌ركردنی داگیركه‌ر له‌ ماڵ و خاكی خۆت خه‌ونـــه‌ ؟؟؟!!!

Tuesday, 17/03/2009, 12:00

1324 بینراوە


له‌وكاته‌وه‌ تاله‌بانی م ناسیوه‌ وه‌كوو كوردێك تا ئێستا كارێكم لێنه‌دیووه‌ كه‌ كه‌ڵكی و قازانجی بۆ ئه‌م خاك ونیشتیمانه‌ی تێدائه‌ژی پێ بووبێت. به‌رده‌وام له‌ ماڵ و سامانی كوردی خواردووه‌ وبۆ خزمه‌تی داگیركه‌ران به‌ هه‌موو شێوه‌كانی تا ئه‌وڕاده‌یه‌ ناویی ٦٦ بۆ خۆی ته‌رخانكردوه‌ و له‌وه‌ ئه‌چێت سه‌وگه‌ندی خواردبێت كه‌ تا ماوه‌ دژایه‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ به‌پلان همه‌ لایانه‌ هه‌لسێت، وا ئه‌گه‌ێنێت ئه‌م كه‌سه‌ گرفتێكی رۆحی و یا مه‌عنوه‌یی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كه‌كورده‌ ،

له‌ ڕووی ده‌روونیه‌وه‌ زۆر به‌ نزمی ته‌ماشای كورد و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئه‌كات و ده‌ورووبه‌ره‌كه‌یشی هه‌روه‌كوو خۆی زه‌لیل و ترسنۆكن بۆیه‌ توانیویه‌تی به‌ دڵی خۆی ئه‌وه‌ی له‌ مه‌عیده‌یه‌وه‌ دێته‌ ده‌ری بیڵێت . ئه‌و قسانه‌ی تاڵه‌بانی ئه‌یكات هه‌ركه‌سێكی تر بیكات ئه‌بێته‌ گاڵته‌بازڕی میدیایه‌كان و سه‌رزمانی خه‌لكی، به‌ڵام بوونی ئه‌و له‌ شاخێكه‌وه‌ بۆ كۆشكی برای سه‌دام حسینی خه‌و نه‌بوو و هاته‌ دی به‌ڵام وڵاتی داگیركراوی وماڵی و مافی نه‌ته‌وه‌ێك دوای سه‌دان ساڵ به‌ خه‌ون و خیاڵ بزانی چی پێئه‌ڵی ... ئافه‌رین خه‌باتگێڕی مه‌یدانی كوردایه‌تی ئه‌مه‌ بوو ئه‌یویست كورد ڕزگار بكات ئه‌مه‌ بوو مامه‌ جه‌لال ئه‌مه‌ بوو شۆڕشگێری كورد هه‌ربۆیه‌ كورد گه‌یشته‌ ئامانجه‌كانی دیاره‌ كوشتنی ڕۆڵه‌كانی كوردیش یا به‌ كوشدانیان و وێرانكردنی ئه‌و هه‌موو لادێ و كیمیابارانه‌ له‌به‌ر عێراقی حه‌بیب بووه به‌ پلانه‌وه بۆ ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه‌ هاته‌ دی‌‌.

ئه‌مه‌بوو یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان ئه‌مه‌بوو شۆڕشی نوێ ئه‌مه‌ بوو مافی چه‌ره‌نووسی ... دیاره‌ خه‌بات لای ئێوه‌ و خه‌ونه‌كانتان جاسوسی و بێشه‌ره‌فی و پاره‌ و گه‌ڕان و به‌ واته‌ێكی كوردی بێئه‌خلاقی و دزینی سه‌روه‌ت وسامانی نه‌ته‌وه‌ێك و چه‌ته‌ بازی له‌ ژێر په‌رده‌ی پێشمه‌رگایه‌تی دا هه‌مووی خیاڵی سه‌رسفره‌كانتان بووه‌ .. هه‌روابووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد گه‌یشته‌ ئامانجه‌كانی له‌وه‌دا گومانم نابوو بۆ داگیركه‌ران تا ئێستا هێشتوویانه‌ته‌وه‌ و ترۆریان نه‌كردوه‌ له‌ كاتێكدا بۆ سه‌ركرده‌كانی تر تا ئه‌ووروپایش ڕۆشتن بۆ ترۆر كردنیان . من ئه‌وكاته‌ ئه‌وانم به‌ ساویلكه‌ دائه‌ناو مامه‌مان به‌ ژیر و عاقلی مه‌یدانی سیاسی نه‌مانزانی ئه‌مه‌ رووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاخرو ئۆخری ژیانیدا په‌رده‌ی ڕه‌شی ژیانی ئاشكرا ئه‌كات. بوونی ئه‌و به‌ سه‌رۆكی كۆماری وڵاتێكی عه‌ره‌بی خه‌وون نیه‌ به‌ڵام ده‌ركردنی داگیركه‌ر له‌ ماڵی خۆت خه‌ون بێت ... ئه‌م خه‌وه‌و خیاڵانه‌ له‌ هه‌زار سه‌رۆكی ساویلكه‌ی وه‌كوو تۆم لا پیرۆزه بۆی ئه‌ژیم له‌م ڕۆژه‌وه‌ ناویی پیرۆزی كوردستان له‌سه‌ر یه‌كیه‌تیه‌ عێراقیه‌كه‌ت و ناویی مامه‌ و كورد بوونیش لای خۆمه‌وه‌ لاده‌به‌م . وه‌ وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری داگیركه‌ری كوردستان ته‌ماشات ئه‌كه‌م و خاكی پیرۆزی كوردستانیش جێگای گۆری وه‌كوو تۆی نیه‌ و نایشت گرێته‌باوه‌ش‌ ناكرێت گۆڕی سه‌دام ببینه‌ له‌ی شه‌هیدانمان ئه‌و قسانه‌ت كه‌متر له‌ كیمیایی و وژه‌هری كوشنده‌ نیه‌ بۆ ئه‌مڕۆی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و كه‌ بوویته‌ته‌ شێرپه‌نجه‌ی كورایه‌تی له‌ شه‌ره‌كان و كوشتنی وبڕینی كورده‌كان ده‌ستی باشت هه‌بوو بۆیه‌ مه‌داڵیای هه‌موو داگیركه‌رانت پێبه‌خشراوه‌ . له‌م بینینه‌وه‌ لای خۆمه‌وه‌ ناتوانم داوای یاسایت له‌سه‌ر بكه‌م چون وه‌كوو سه‌ركرده‌ێكی داگیركه‌ر ته‌ماشات ئه‌كه‌م . به‌ڵام بۆ دادگایێكی شۆڕش به‌رامبه‌رت ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت تا ئه‌وكاته‌ مابێت ئاماده ده‌بم له‌ هه‌موو كۆڕوو كۆبوونه‌وه‌ێكیش ئه‌كه‌م وشه‌م خه‌ونه‌كانت ڕووبه‌روو ئه‌كه‌مه‌وه‌. وه‌كوو خۆتان ئه‌لێن (ئه‌مه‌ ئه‌رزوو وئه‌مه‌ گه‌ز)

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)