کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بووجەى هەرێم و قەرزى هاووڵاتیان

Monday, 18/06/2012, 12:00




لەدواى دواكەوتنى هەشت مانگ لە گفتوگۆ كردنى بووجەى هەرێمى كوردستان و ووەستانى قەرزى هاوسەرگیرى و خانووبەرەو كشتوكاڵ بەبێ هیچ بیانویەك لەلایەكى تریشەوە بەهەدەردانى بەشێكى زۆر لەبووجەى هەرێم گفتووگۆى زۆرى پەرلەمانتارانە لەناو پەرلەمان . زۆرترین پارە ئێستا لەجیهاندا لە عێراق و كوردستانە واتە برى بووجەى دانراو بۆ حكومەت و دەوڵەت ئەو بووجەى لەهەرێمى كوردستان هەیە دەتوانى لەماوەى 4 ساڵدا نەك لە دوبەى گەشەتر بكەین بەڵكو دەتوانین پێشكەوتنى گەورە بەدەست بهێنین, توركیاى درواسێمان و دوژمنمان یەكێك بوو لە ووڵاتە هەژارەكان كە لە(111)یەمین ووڵاتى دەوڵەمەندبوو بەڵام ئێستا توركیا ووڵاتى(9) هەمینى جیهانە تەماشاى ئەو پێشكەوتنە بكە ئۆردوگانیش دەڵێت من دزنیم بۆیە توانیم ووڵات پێشخەم , ووڵاتى بەریتنا بەبووجە هەرێمى كوردستان دەتوانێ هەموو پرۆژەكانى لەماوەى یەك ساڵدا بكات بەشێكى زۆریش لەووڵاتى ئەورپایى لەمێژووى دەوڵەت بوونیان خاوەنى ئەو بڕە پارە زۆرە نەبوون , ساڵ بەساڵ بووجەى هەرێم زیاد دەكات بەڵام لەچاو خزمەتگوزاریەكان گیرفان پڕەكان زیادەكان نەك پرۆژە خزمەتگوزارى لەووڵاتى نزیكەى 5 ملیۆن كەسى خاوەنى هەزاران ملیۆنلەر و خاوەن پارەین .
لەبووجەى هەرێمى كوردستان سەدان پرۆژە دووبارە وسێبارە بوونەتەوە پرۆژە هەیە (3) ساڵ پێش ئێستا تەواو بووە كەچى لەپرۆژەى بەردەوامەكان پارەى بۆ تەرخان كراوە پرۆژە هەیە لە بووجەى پترۆدۆلار و هەرێمەكان وپلاندان هەریەكەوە بە جیا پارەى بۆداناوە هەروەها موناقەڵەكردن بە پرۆژەى شارەكان بۆ شارەكانى تر لە پێناو رازى كردنى دڵى بەربرسێكى حزبى ئەو ناوچەیە كە دەنگیان پێ بدات. كەم تەرخەمى لە جێ بەجێ كردنى پرۆژەكان و نەبوونى چاودێرى بەسەر كات و جۆر و كوالێتى پرۆژەكان كە دەكرێن لەم هەرێمەى من گەورەترین كێشەیە , لەوكاتەوەى بووینەتە خاوەن پارەى زۆر و بووجەى خەیاڵى زۆر لەسەركردەسیاسیەكانمان لەجیاتى كارى سیاسى خۆیان مشغول كردووە بەكارى بازرگانى و فرۆشتن وبردنى زەوى بەهەدەردانى موڵكى گشتى , ئەرێ هاوڕێ یان پێم ناڵێن چ سەركردەیەكى سیاسى حزبى دەسەڵات هەیە بازرگان نەبێت وبەلایەنى كەمەوە خاوەنى چەند پرۆژەیەك نەبێت وەكو بەنزیخان و ئۆتێل و مۆڵەكان .
قەرزەكانى بووجە كە لاى هاووڵاتیانە لەساڵى 2011 تاوەكو ئێستا من نازانم چەند هاووڵاتى پێشینەى هاوسەرگیرى وەرگرتووە ڕەنكە بەهەزاران كەس بێت لەم ساڵدا ئەو هەزاران كەسە هەزاران 360 هەزار دیناریان لی وەرگیراوە ئەو هەزاران 360 هەزارەتان حسابكردووە لە بووجەى هەرێم, هەروەها بەهەمان شێوەش بۆ خانوبەر و كشتوكاڵیش كە پارەى ئەم دووانەیان لەوەى تریان زیاترە , هەروەها پارەى كارەباو تەندروستى كە ناچێتە سەربووجەى هەرێم ئایا كەس دەزانێت بەچى دەدرێت و چۆن سەرف دەكرێت , ئایا داهاتى گومرگ و خاڵەسنوریەكان ساڵانە چەندە و چۆن سەرف دەكرێت ؟ ئەى ئەو بڕە پارەیە كە هەردوو حزبەكە دەیبەن بۆ خۆیان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە