ئاوات ئالانی: شیعر ده‌ریایه‌كى فراوانه ،لێوان لێوه له مروارى عه‌شق
Thursday, 03/02/2011, 12:00
هه‌ندێ له شاعیران خه‌م و غوربه‌ت و دورى ئازیزان و عیشقى ڕۆمانسى كردونى به شاعیرى كاتى
له جیهانى ئه‌ده‌بیشدا ته‌نها سه‌رقاڵ بوون به‌ڕێساكانى شیعره‌وه به‌س نییه
كفر كردن و سوكایه‌تى به ئاین و موقه‌ده‌ساتى خه‌ڵك ،شایه‌نى سزایه نه‌ك پاداشت
"له‌لایه‌ك ده‌ڵێن خوانییه و له‌ڵایه‌كى تر ڕه‌خنه‌ى لێده‌گرن "
شاعیران به‌و ووشه ئاساییانه‌ی که ئێمه قسه‌ی پێ ده‌که‌ین ڕێکیان خستوون و به‌هۆیه‌وه هیوایان به خه‌ڵکی به‌خشیووه، جگه له کورت کردنه‌وه‌ی کێشه‌یان، له کۆندا شیعر گه‌وره‌ترین که‌ناڵ بووه، له ڕێگه‌یه‌وه هه‌ر گه‌له‌و توانای خۆی ده‌رخستووه، له ئێسته‌شدا گرنگی شیعر مایه‌ی نه‌خشاندن و هه‌ڵوێسته‌کردنه له‌سه‌ری، زۆرجار کاتێك بێتاقه‌تی و کێشه فشار بۆ مرۆڤه‌کان ده‌هێنێت و ده‌که‌وێته ته‌نگژه‌یه‌کی ده‌رونیه‌وه به خوێندنه‌وه‌ی شیعرێك داده‌مرێکێته‌وه‌و هیوایه‌کی به‌هێزی بۆ ژیان تێدا دروست ده‌بێته‌وه، گرنگی شیعر به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سوره‌تێکی قورئانی به‌ناوه‌وه ناونراوه (الشعرا‌و)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه زۆرجار ئه‌و به‌هره، توانا، هه‌وڵ هه‌ر ناوێکی تری لێ ده‌نرێت شاعیران به پێچه‌وانه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کردووه‌و له‌بری هیوا به‌خشین به‌خه‌ڵکی و ڕه‌واندنه‌وه‌ی خه‌مه‌کان و خزمه‌ت کردن به کۆمه‌ڵگا پێچه‌وانه‌که‌ی هه‌ڵگرتووه، وه‌یان هانده‌ر بووه بۆ کردنی کارێکی خراپه‌و کێشه‌و گرفتی زۆر لێکه‌وتووه‌ته‌وه، زۆرجار که باس له شیعر ده‌کرێت له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا خه‌ڵکی وێنه‌یه‌کی ڕووتی له پێش چاو دروست ده‌بێت، وه‌یان دژایه‌تی کردنی دین و وه‌ك هێزێك به‌رانبه‌ر دین به‌کار ده‌هێنرێت، ئایا ئه‌گه‌ر شیعر کاردانه‌وه‌ی خراپی له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا دروست کرد چی مانایه‌ك بۆ شیعر ده‌مێنێته‌وه؟ ئه‌مانه‌و چه‌ند پرسیارێکی تر ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م دیمانه ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئاوات ئالانی شاعیروو نووسه‌رو ڕۆشنبیر که له ڕێگه‌ی نووسین و به‌رهه‌مه شیعریه‌کانیه‌وه خزمه‌تێکی به‌رچاوی کردووه، به‌م شێوه‌یه ده‌چینه خزمه‌ت به‌ڕیزیان به‌م شێوه‌یه پرسیاره‌کانیان ڕوو به‌ڕوو ده‌که‌ینه‌وه.
عومه‌ر عه‌لی: هه‌موو شاعیرێك پێناسه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ شیعر، گه‌ر ئێمه بپرسین پێناسه‌ی به‌ڕێزیان بۆ شیعر چی یه به‌ڕێزتان چ ده‌ڵێن؟
ئاوات ئالانی:سه‌ره‌تا سوپاستان ئه‌كه‌م بۆ ئه‌م دیداره،پێناسه‌كانى شیعر فره جۆر‌و فره واتان ،وه‌لێ زۆر له شاعیران و ئه‌دیبانى خاوه‌ن ئه‌زموون خۆیان له پێناسه‌ى شیعر بواردووه، چونكه به له قۆزاخه‌نان و له قاڵبدانى شیعریان زانیوه،ئه‌شێ ئێمه‌ش به حه‌زه‌ره‌وه،وه‌سفى شیعر بكه‌ین وه‌ك ژانه‌رێكى زیند و ،نه‌وه‌ك شیعر له ئیتارێكدا قه‌تیس كه‌ین،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند سیفاتێك هه‌ن بۆ ناسینه‌وه‌ى شیعر له ناشیعر ،ده‌رفه‌ت هه‌بێ دواتر باس له‌وه ده‌كه‌ین،به‌ڕاى من شیعر ئیشكردنى زمانه له باخچه‌ى خه‌یاڵاو به‌رهه‌مه‌كه‌ى خۆراكى چاوه،به‌واتایه‌كى تر زمان زه‌مینه‌ى بارینى خه‌یاڵ و چه‌كه‌ره‌كردنى وێنه گوڵى شیعرییه‌و به‌رامه‌و چێژه‌كه‌ى بۆ دڵه،شیعر ده‌ریایه‌كى فراوانه ،لێوان لێوه له مروارى عه‌شق ،گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌توانین ژیانى پێ بڕازێنیینه‌وه.
عومه‌ر عه‌لی: هه‌ندێك شاعیر که باس له شیعر ده‌که‌ن له قسه‌کانیاندا وا ده‌رده‌که‌وێت که وه‌ك خۆ خاڵکی کردنه‌وه‌یه‌كه له ته‌نگژه دونیایه‌كان و وه‌ك که‌ره‌سته‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کردووه بۆ خۆ خاڵی کردنه‌وه، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا گشت شاعیران به هه‌مان شێوه‌یه‌ن یان زیاتر لایه‌نه خزمه‌ت کردنه‌که له پێش چاو گێراوه؟ به‌ڕێزتان کۆمێنتان له‌کۆی ئه‌و باسه چی یه؟
ئاوات ئالانی:له ڕاستیدا وه‌ك هه‌ر چین و توێژێكى دیكه شاعیرانیش دابه‌ش بوون به سه‌ر دوو به‌ره‌دا،هه‌ڵبه‌ت به‌رهه‌مى خودى شاعیره‌كان ئه‌م ڕازه‌یان بۆ ئاشكرا كردوین،هه‌ندێ له شاعیران خه‌م و غوربه‌ت و دورى ئازیزان و عیشقى ڕۆمانسى كردونى به شاعیرى كاتى! ،یا ڕاستر بڵێم به باڵاى شیعرا هه‌ڵزناون،شیعر وتن بۆ ئه‌م بابه‌تانه كه‌ف و كوڵى قۆناغ و ساتێكى ته‌مه‌ن بووه‌و هیچى تر،وه‌ك به‌ڕزتان ئه‌ڵێن بۆ خۆ خاڵى كردنه‌وه‌یه،ئه‌مه جیاوازه له شیعرى شاعیرانى ئه‌هلى دڵ ،وه‌ك هێمنى شاعیر ئه‌ڵێ " من شیعر بۆ ئێستا ناڵێم "،ئه‌وانه‌ى به زمانى دڵ، ڕۆح ئه‌دوێنن،له به‌ره‌ى داهێنان و ئه‌فراندن دان و شعره‌كانیان هه‌ر بۆ زه‌مه‌نێك نییه،ئه‌گه‌ر گرفت و تاڵیه‌كانى ژیان كه‌ره‌سته‌ى شیعریان بوبێت ئه‌وا ڕۆحى به‌ره‌نگاریان لاى خه‌ڵكى به هێز كردووه، ئامانجێك له‌و دیو په‌یڤه‌كانیانه‌وه حزورى هه‌بووه،بۆ ئه‌وه شیعریان نه‌نوسیوه پێیان بڵێن شاعیر،به داخه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌یا شیعر نوسین بۆته كارێكى سانا،پێم وایه ئه‌گه‌ر پیره‌مێردى شاعیر و سه‌رنوسه‌ر له ناوماندا بوایه هه‌رگیز وه‌ك سه‌رنوسه‌رانى گۆڤار و ڕۆژنامه‌كانى ئێستا ڕێى نه ئه‌دا وڕێنه له چاپ بدرێ و به شیعر پێمانى بفرۆشنه‌وه.
عومه‌ر عه‌لی: ئایا شیعر ووتن به‌هره‌یه؟ وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن، وه‌یان چوارچێوه‌یه‌کی هه‌یه‌و هه‌موو که‌س ده‌توانێت پێی بگات؟
ئاوات ئالانی:كاتێ به كه‌سێك ئه‌وترێ خاوه‌ن به‌هره‌یه،ماناى ئه‌وه نییه له سك وماكه‌وه هه‌ڵگرى هێزێكى سحریه و له گه‌وره بونیا ئۆتۆماتیكى ئه‌چێته سه‌رسكه‌ى داهێنان و كار‌و پرۆژه‌كانى جێى خواستى خه‌ڵك ئه‌بن،نا شێكى وا له ئارادا نییه،ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ته‌زوى به‌هره له ڕۆحى هه‌ر كه‌سێكدا بێت،گومانى تێدا نییه بێ هه‌وڵدان و شه‌ونخونى و ماندوبون،زائیده‌ن حه‌ز و خولیا ،ناگاته ئاستى كامڵ بون،ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر شیعریشدا ئه‌چه‌سپێ،بۆ به‌شى دووه‌مى پرسیاره‌كه‌شت به‌و ڕه‌هاییه نییه!واتا هه‌موان ناتوانن ده‌ستیان بگات به میوه‌ى شیعر،وه‌ك وتم په‌یوه‌ندى به حه‌زو خولیاى مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه،تۆ سه‌رنج بده یارى تۆپى پێ كه‌یاساو ڕێساى تایبه‌تى بۆ دیارى كراوه،به‌ڵام یاریزان به‌بێ خولیا‌و لیاقه‌و زانیارى و ..هتد ناتوانێت ناوێكى دیاربێت له ناو جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا،له جیهانى ئه‌ده‌بیشدا ته‌نها سه‌رقاڵ بوون به‌ڕێساكانى شیعره‌وه به‌س نییه،ئه‌شێ گرنگى به لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش بدرێت.
عومه‌ر عه‌لی: له هه‌ندێك له شیعره‌کاندا زۆر شتی خه‌یاڵاوی هه‌یه، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا تاچه‌ند شیعر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعه؟
ئاوات ئالانی:مه‌به‌ستان له چه‌مكى خه‌یاڵاوى ،ئه‌گه‌ر تێز و تێكستى نا عه‌قڵانى و ڕوو له خورافیات بێت،ئه‌وا هه‌ر ده‌قێكى شیعرى له سه‌ر وه‌ها ئه‌ساسێك بونیاد بنرێت ،به گه‌یشتنه به‌ر چاوى خوێنه‌ر تێك ده‌شكێ ،چونكه هه‌ڵگرى ڕه‌گه‌زى مانه‌وه نییه و ئیشكالى هه‌یه له‌گه‌ڵ لۆژیكدا،به‌ڵام خه‌یاڵ به دیوه جوانه‌كه‌یدا یه‌كێكه له ڕه‌گه‌زه بنچینه‌ییه‌كانى شیعر،ئه‌توانین بڵێین كاتێ خه‌یاڵ غائیبێ له جه‌سته‌ى ده‌قێكدا ناشێ تینوێتى خوێنه‌ر بشكێنێ،چونكه خه‌یاڵ دروست كه‌رى وێنه‌ى شیعرییه،سه‌باره‌ت به ڕه‌نگدانه‌وه‌ى شیعریش له واقیعدا، ئه‌گونجێ واقیع ئامرازى جوڵاندنى هه‌ست و سۆزبێت،بۆ داگیرسانى مۆمى شیعر به مه‌به‌ستى ڕوناكى به‌خشین به كوچه‌و كۆڵانى دڵ.ئه‌وسا ئاسایى به‌رامه‌ى شیعریش ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كى ئه‌بێت به‌سه‌ر ئاسمانى واقیعدا.
عومه‌ر عه‌لی: کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مسوڵمان و به‌ڕه‌وشته، بۆ هه‌ندێك له شاعیران له شیعره‌کانیدا شتی نامۆ وه‌ك کفرو به‌سه‌ر هه‌ڵدانی جه‌سته‌ی ئافره‌تاندا له شیعره‌کانیاندا به‌دی ده‌کرێت ئه‌گه‌ر شیعر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعیه؟
ئاوات ئالانی: فاكته‌رى سه‌ره‌كى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دولایه‌ن،لایه‌نێك خودى شاعیره‌كه‌یه كه خراپ كه‌ڵك له ئازادى وه‌رده‌گرێ و ڕقى په‌نگ خواردوى دژ به ئاین ناشارێته‌وه،پێشلى موقه‌ده‌ساتى زۆرینه ده‌كا،به‌م كاره‌ش خۆى لێده‌بێته پاڵه‌وان و به‌رهه‌ڵستكارو دژه باو ،لایه‌نى دووه‌میش كه سه‌رنوسه‌رو ڕێكخه‌رى ئاهه‌نگ و فیستڤاڵه‌كانن،ئه‌م شاعیرۆچكانه خه‌ڵات ده‌كه‌ن!له ڕاستیدا كفر كردن و سوكایه‌تى به ئاین و موقه‌ده‌ساتى خه‌ڵك ،شایه‌نى سزایه نه‌ك پاداشت،سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و شاعیر‌و نوسه‌رانه‌ى بانگه‌شه‌ى عه‌لمانیه‌ت ئه‌كه‌ن،واتا باوه‌ڕیان به ئاین و جیهانى غه‌یب نییه،كه‌چى له تێكسته‌كانیانا ئه‌وه‌ى نه‌شیاوه به‌خواو فریشته‌كانى ده‌ڵێن،باشه قه‌ت ئه‌و پرسیاره‌یان له خۆیان نه‌كردووه، "له‌لایه‌ك ده‌ڵێن خوانییه و له‌ڵایه‌كى تر ڕه‌خنه‌ى لێده‌گرن " !!! داكه‌ندنى به‌رگى حه‌یاو ڕوت كردنه‌وه‌ى ئافره‌ت له شه‌قامى شیعردا،پیشه‌یكى تریانه،ئه‌مه نه‌ك هه‌ر داهێنان نییه،به‌ڵكو بێڕێزى كردنه به پێگه‌ى ئافره‌ت و خیانه‌ته له جیهانه ئاڵ‌و واڵاكه‌ى شیعر،چونكه ئه‌ركى شیعر به‌رپاكردنى شۆڕشى جوانییه كه دوواجار هه‌ردو ڕه‌گه‌ز له سایه‌یدا پشوو ئه‌ده‌ن.
عومه‌ر عه‌لی: شاعیرانی ئیسلامی که‌متر چالاك ده‌بینرێن به به‌راورد له‌گه‌ڵ عه‌لمانیه‌کاندا له کاتێکدا کۆمه‌ڵگه‌که کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئیسلامیه! به‌ڕیزتان ڕوونکردنه‌وه‌تان له‌سه‌ری چی یه‌و بۆچی ده‌یگه‌ڕێننه‌وه؟
ئاوات ئالانی:ڕه‌نگه زۆرى ڕاگه‌یاندنى ئه‌و پارتانه‌ى مه‌یلیان به‌لاى عه‌لمانیه‌تدا هه‌یه،هۆكارى سه‌ره‌كى بێت،كه ده‌نگ و ڕه‌نگى ئه‌و شاعیرانه به‌ده‌رخاو شه‌و و ڕۆژ بابه‌ته‌كانیان په‌خش بكاته‌وه،بۆیه وا ئه‌بینرێت كه ئه‌وان چالاكن،ئه‌شێ ئه‌مه زه‌نگێك بێت بۆ به ئاگاهێنانه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئیسلامی كه له‌مه‌و دووا گرنگى زیاتر بدات به ئه‌هلى قه‌ڵه‌م به تایبه‌ت شاعیرانى بوارى عیرفانى و ته‌سه‌وف و ته‌واشیحات ،ناشكرێ نكوڵى له كه‌مى ئه‌و شاعیرانه بكه‌ین كه شیعرى ئاینى ئه‌نوسن،ئه‌مه‌ش ده‌گێڕمه‌وه بۆ قورسى و سه‌ختى ئه‌م بواره.
عومه‌ر عه‌لی: یه‌کێك له‌و کێشانه‌ی که‌وا نووسه‌ره ئیسلامیه‌کان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن ماده‌یه، بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسینه‌کانیان له چوارچێوه‌ی کتێب‌دا ئایا شاعیرانیش هه‌مان کێشه‌یان هه‌یه؟
ئاوات ئالانی:بێگومان مادده ڕۆڵى سه‌ره‌كى ئه‌بینێت بۆ په‌خش كردنى به‌رهه‌مه‌كان،پێشینان ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ى له به‌رچاوانه له‌به‌ر دڵانه،به‌ڵام شاعیرێكى دڵ پڕ له په‌یڤى ناسك و گیرفان خاڵى،چۆن بكه‌وێته به‌ر چاوان،تۆ نه‌ك شاعیر نوسه‌رى هه‌ر بوارێكى تربى،چۆن ئه‌توانى به‌رهه‌مه‌كانت بگه‌یه‌نى به‌وانى تر،له كاتێكدا كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك پێویستت به سه‌رچاوه‌یه‌و ئه‌مه‌ش خۆڕایى نییه.
عومه‌ر عه‌لی: ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه عه‌لمانی و نا ئیسلامیه‌کان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له پشتگیری شاعیر‌و نووسه‌ره عه‌لمانیه‌کاندا بوون، پرسیاره‌که له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت ئایا که‌ناڵه ئیسلامیه‌کانیش تاچه‌ند ئه‌رێنی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵتاندا کردووه؟
ئاوات ئالانی: ئه‌ز خاوه‌ن كتێبێكى شیعریم بۆ چاپكردنى نه‌ك هه‌ر هاوكارى نه‌كرام به‌ڵكو كه‌ناڵێك نه‌بوو ڕیكلامیشم بۆ بكا،كه‌چى تیڤیه‌كان كلیپ بۆ زۆرینه‌ى شیعره‌كانى ئه‌م دیوانه ئه‌كه‌ن،باشه ئه‌گه‌ر شیعره‌كانم ئاستیان وابه‌رزه‌و تۆمارى ده‌كه‌ن ،با ڕیكلامتان بۆ په‌رتوكه‌كه‌م كردبا،تا توانیبام دیوانى نوێ چاپ بكه‌م،له‌به‌ر ئه‌وه وانازانم تا ئه‌م ساته هاوكارى هیچ پرۆژه‌یه‌كى مه‌عریفى كرابێت،كرابێتیش بۆ ئه‌وانه‌بوه كه ئه‌ركى خۆیان له یاد كردووه‌و شیعریان كردۆته قوربانى به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى و تایبه‌تى.
عومه‌ر عه‌لی: زۆربه‌ی پیشه‌کاریه‌کان سه‌ندیکای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئایا سه‌ندیکای شاعیرانی ئیسلامی به پێویست نازانن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی شاعیران له‌ژێر چه‌ترێکداو گفتوگۆی خۆیانه‌و تایبه‌ت له نێوانیاندا هه‌بێت، وه‌یان هیچ جۆره ڕێکخراوێك وه‌یان کارێکی هاوشێوه‌یان هه‌یه‌و ئێمه نه‌یزانین؟
ئاوات ئالانی:ماڵێك ،سه‌ندیكایه‌ك ،ڕێخراوێك ،شكنابه‌م تایبه‌ت بێت به شاعیران،به دڵنیاییه‌وه دابین كردنى وه‌ها شوێنێك گرنگى تایبه‌تى خۆى ده‌بێت،به‌ڵام به‌مه‌رجێك دوربێت له هه‌یمه‌نه‌ى حزب،چونكه به‌ڕاى من شه‌ڕى حزبى له ناو شیعرا جێى نابێته‌وه‌و جیهانى ئه‌ده‌ب ئه‌شێوێنێ.
عومه‌ر عه‌لی: تا چه‌ند کاریگه‌ری شیعره ئیسلامیه‌کان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا به‌ده‌رکه‌وتوون؟ وه‌ك هه‌ندێك جار بۆنه‌ی تایبه‌تی بۆ کراوه.
ئاوات ئالانی:ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕابردوو ئه‌زانرێ كه شاعیرانى كلاسیك له حوجره‌كانه‌وه،چ جۆره كاریگه‌رییه‌كى ئیجابیان هه‌بووه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه،هه‌ڵبه‌ت ئه‌م كاریگه‌ریه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاینى ئیسلام بووه،بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ناتوانم بڵێم شیعرى ئاینى كاریگه‌رى قوڵى هه‌بووه،به‌ڵام شاعیرى نمونه‌ى هاورێبازى حه‌سانى كوڕى سابت هه‌ڵكه‌وتوون، تاڕاده‌یه‌ك شیعره‌كانیان هۆكارى گڕو تین به‌خشین بووه به ئیمانداران و په‌یڤه‌كانیان له بیر خه‌ڵكى نه‌چونه‌ته‌وه.
عومه‌ر عه‌لی: وه‌رگێڕانى شیعر له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكى تر تاچه‌ند كرده‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووه؟
ئاوات ئالانی:ئه‌م ئاڵ‌و گۆڕ‌و هاتو چونى شیعره له نێوان گه‌لاندا،پێویسته بۆ به ئاگابون له كلتور‌و فه‌رهه‌نگى ئه‌وانى تر،به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه زمان ئاستێكى دیارى كراوى هه‌یه،ناتوانێت هه‌ست و سۆز و خه‌یاڵ و ئیستاتیكاو مۆزیكى شیعرى ئه‌م نه‌ته‌وه بگوازێته‌وه بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه،وه‌ك مه‌سعود محمد له كتێبى چه‌پكێ له گوڵزارى نالی‌دا ئه‌ڵێ "كه پارچه هه‌ڵبه‌ستێكى بێگانه ئه‌كرێته كوردى چه‌ند ناقۆڵاو ناله بار دێته به‌ر گوێمانه‌وه،هه‌ر میلله‌تێك هه‌ست و هۆش و گۆش و زه‌وق و نه‌ریت و خۆشى و ناخۆشى تایبه‌تى خۆى هه‌یه "له‌به‌ر ئه‌وه زمان ناتوانێت گشت ئه‌و سنورانه ببڕێت و خواسته‌كانى ئێمه بهێنێته دى.
عومه‌ر عه‌لی: ئه‌گه‌ر شتێكی گرنگ هه‌بێت و لای من گرنگ نه‌بوو بێت وه‌یان باسم نه‌کردبێت و شایه‌نی بێت و بتانه‌وێت بیڵێن:
ئاوات ئالانى:زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێزتان هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازم.
زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ش و ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه، به‌هیوای گرنگی دان به‌کاره‌کانتان و به‌هه‌ند وه‌رگرتنیان له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه.
ئه‌نته‌ر‌ڤیو: عومه‌ر عه‌لی
www.omarali.co.uk
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست