جه‌لال تاڵه‌بانی گره‌وی خۆی له پارتی برده‌وه
Monday, 23/08/2010, 12:00
دوای ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌کی به‌هاری ساڵی 1991 و هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ردوو حیزبی پارتی و یه‌کێتی وه‌ک دوو حیزبی باڵا ده‌ست له کوردستان هه‌وڵیان ئه‌یا هه‌ریه‌که‌یان پۆستی گرنگ وه‌رگرن له ده‌سه‌لاتدا ئارازووه‌ی ئه‌م دوو حیزبه بۆ کورسی ورده ورده گه‌وره‌تر ئه‌بوو تا وای لێهات شه‌ڕی برا کوژی له نێوانیاندا ڕووبدات که گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی کورد بوو له‌و کاته‌دا و چه‌ندین که‌س بوونه قوربانی ئه‌و دوو حیزبه، دواتر کێشه‌که گه‌وره‌تر بوو تا وای لێهات بوو نیزامی حکومی له کوردستاندا بووه دوو ئیداره‌یی به جۆرێک نه پارتی ئه‌یتوانی بێته سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نه یه‌کێتیش ئه‌یتوانی بچێته سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان، دوای ئه‌و رووداوه ورده ورده ڕژێمی به‌عسی گۆڕ به گۆڕ به‌ره‌و له ناوچوون ئه‌چوو ئه‌وه‌بوو له ساڵی 2003 به ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا نرایه ژێر گڵ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو رودواوه گرنگه له عێراق و کوردستان روویدا بووه زه‌مینه‌یه‌کی گونجاو بۆ کورد که بتوانێ له سایه‌ی ئه‌وه‌دا خۆی به جیهان بناسێنێت و ڕۆڵی به‌رچاو ببینیێ له عێراقدا، کورد له‌م کاته‌دا ته‌نها پارتی و یه‌کێتی بوو له‌گه‌ڵ چه‌ن حیزبێکی تری کوردستانی که ژماره‌ی شوێن که‌وتووانی ئه‌وه‌نده نه‌بوون وه‌ک پارتی و یه‌کێتی ، لێره‌وه بابه‌ته‌که‌م ده‌ست پێئه‌کات که پارتی به‌رنامه‌یه‌کی چاڵهه‌ڵکه‌ندنی بۆ یه‌کێتی داڕشت له‌و کاته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات یه‌کێتی هه‌لوه‌شێنێته‌وه بێگومان کردیشی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌که به زیانی یه‌کێتی قازانجی پارتی شکایه‌وه ئه‌وه‌بوو سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان چوونه هه‌ولێری پایته‌خت واته سنوری ده‌سه‌ڵاتی پارتی ئه‌و شاره‌ی که چاویان به یه‌کێتی هه‌ڵنایه‌ت ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌میان نه‌بێ، بێگومان هه‌ندێک له وه‌زیره‌کانی یه‌کێتی به‌ره‌و پایته‌خت که‌وتنه ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستن به کاری خۆیان به‌ڵام دوور که‌وتنه‌وه‌ی زۆربه‌ی کادرانی یه‌کێتی بووه هۆی ئه‌وه‌ی که له کار‌و چالاکیه‌کانی یه‌کێتی دوورکه‌ونه‌وه و به مانایه‌کی تر ئاگایان له یه‌کێتی نه‌ما ئه‌مه به‌رنامه‌ی پارتی بوو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی و بوونی خۆی به حیزبی باڵا ده‌ست له کوردستان به هه‌رجۆرێک بوو یه‌کێتی به بارێکی سیاسی ناجێگیر و شڵه‌ژاو پڕ موشکیله‌دا تێپه‌ڕبوو که به ڕای هه‌ندێک سیاسی یه‌کێتی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌و توانایه‌ی جارانی نه‌ماوه له‌گه‌ڵ پارتیدا پێی ناکرێت، ئه‌وه ئه‌و ڕاستیه مێژووییه که بزانن جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازی سیاسی مه‌لا مسته‌فای با‌رزانی ئه‌ڕۆی و به‌ڵام به بیرکردنه‌وه‌یه‌ک جیاواز له بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و که هه‌رده‌م جیاوازی له ڕاوبۆچونیاندا هه‌بوو واته جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ر زوو له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ودا نه‌بوو ئه‌وی به دل نه‌بووه بۆیه هه‌رده‌م هه‌وڵی داوه خۆی له ڕێبازی ئه‌و جیابکاته‌وه و زه‌ره‌ر به ڕێبازه‌که‌ی ئه‌و بگه‌یه‌نێت ئه‌وه بوو خۆی جیاکرده‌وه حیزبی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی بونیاتنا که لقێکی پارتی دیموکرات بوو هه‌ر له‌وکاته‌وه جه‌لال ته‌له‌بانی سکرتێری ئه‌م حیزبه ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی هه‌یه له‌گه‌ل پارتی و هه‌میشه هه‌وڵی یاوه له پشته‌وه ده‌گه‌ی خۆی لێبدات و ناو ونازناوی ئه‌و حیزبه دابه‌زێنێت، جه‌لال تاڵه‌بانی که‌سێکی سیاسی به هێز و زیره‌که و هێنده‌ی چاڵ هه‌ڵکه‌ندووه که‌س ناتوانێ له پشته‌وه پاشقولی لێبگرێ چونکه سیاسه‌ت لای ئه‌و وه‌ک ده‌نکی ته‌سبیحه‌که‌ی وایه هێنده به‌سه‌ر ده‌نکه‌کانیدا ڕۆشتۆته‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی د‌رکی به دۆڕانی یه‌کێتی کرد جه‌لال تاڵه‌بانی فێڵی سیاسی خسته‌وه گه‌ڕ و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ ناوزڕاندنی پارتی بووه به‌رنامه‌ی، ئه‌وه بوو له‌م دوایه‌دا که پارتی گه‌یشته لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری له کوردستاندا به‌رنامه داڕێژراوه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ئاشکرابوو که‌سێک به ناوی قانعی فه‌رد خۆی کرد به ناو حیزبی پارتیدا و چه‌ندین بابه‌تی میژووی ته‌قانده‌وه و زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌ی گه‌یاند به مێژووی پارتی و ئه‌و مێژووه‌ی چه‌ندین ساڵه شانازی پیوه ئه‌کات و پشانی ڕۆڵه‌کانی ئه‌یات خسته چوارچێوه‌ی گومان و درۆوه، که دواتریش ئاشکرا بوو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه مێژووییانه‌ی له‌سه‌ر مه‌لا مسته‌فای با‌رزانی کۆیکردبۆوه هه‌مووی به هاوکاری ئه‌و بووه و بگره هاوکاری مادیشی یاوه، دواتریش له که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه ده‌رکه‌وتنی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک ئیشی خۆی، هات و کۆمه‌ڵێک قسه‌ی کرد و ئه‌توانین بڵێین به‌س بۆ لابردنی ئه‌و تۆمه‌ته بوو له‌سه‌ر شانی، لێره‌دا هه‌موومان بۆمان ده‌رکه‌وت که جه‌لال تاڵه‌بانی زۆر له مێژه ئه‌وه به‌رنامه‌ی بووه و به ڕای من به‌رنامه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو ده‌رچوو و ئه‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیش هیچی له سیاسه‌تی ئه‌و که‌م نه‌کرده‌وه به‌ڵکو سه‌لماندنی که سیاسه‌ت یه‌عنی فێڵ و درۆ و خۆبردنه پێشه‌وه و یه‌عنی کسێک بتوانێت لای دوژمنه‌که‌ی خۆی بکات به پشت و دواتریش ده‌گه‌ی لێبدات، ئه‌مه سیاسه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی که خه‌ڵک به خه‌ڵه‌فاو ناوی ئه‌به‌ن به‌ڵام به‌ڕای من هه‌تا ئێستا سیاسه‌ته‌کی مه‌ترسی ماوه. ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه باسم کرد وه‌سف نیه چونکه من لایه‌نگری نه پارتیم نه یه‌کێتیم به‌س ئه‌وه ڕاستیه‌که ئه‌بێ هه‌موومان بیزانین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست