کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سرۆر بارزانی تیرۆرست به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی ((دوو بریاری)) گرنگی ده‌رده‌كا!

Wednesday, 18/05/2011, 12:00


زیاد مزوریی




  هه‌والێكی گرنگ...سه‌ری سوور
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ده‌زگای پاراستنی تیرۆرست،ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێ ڕاگه‌یاندین: كه‌ كاتژمێر٥ی ئیواره‌ی دوێنێ سێ شه‌مه‌، به‌رامبه‌ر ١٨ی ٥ی٢٠١١ ، مه‌سرۆر بارزانی تیرۆرست له‌ مۆڵگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ سه‌ری سوور، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵای ئه‌ندامانی ده‌زگای پاراستنی له‌ به‌شه‌كان((پاراستن، به‌رگری ، ئاسایش، هه‌واڵگری، به‌ناو دژه‌ تیرۆر،ئاسایشی تایبه‌تی مه‌سعود)) كردووه‌..!
ئه‌مه‌و سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ مه‌سرۆر بارزانی له‌ زاری باوكیه‌وه‌ سوپاسی گشت ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ كاته‌كانی پیشوودا ماوه‌یان نه‌داوه‌، كه‌ خه‌ڵكی ناڕه‌زایی و جه‌ماوه‌ری هه‌ولێرو ئۆپۆزیسۆن خۆپیشاندان و ڕاپه‌رین بكه‌ن!
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه‌ گه‌ر بكرایه‌ ئه‌وا ناچاربووین هه‌زاران كه‌س بكوژین، چونكه‌ بابم بریاری داوه‌ كورسی ده‌سته‌ڵات و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئۆپۆزیسۆن چۆل ناكات، هه‌ر بۆیه‌ به‌نهێنیه‌وه‌ توانیومانه‌، نه‌فیر عام له‌ سنوری بارزان ڕابگه‌یه‌نین و نزیكه‌ی ١٠٠٠٠ كه‌س له‌ بارزانیه‌كان ئاماده‌بكه‌ین بۆ خۆین ڕشتن و به‌رگریكردن له‌ ده‌سته‌لا-ی پارتی و بنه‌ماله‌!
شه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌ ده‌ركردنی دوو بریاری گرنگ داوه‌،به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌:
یه‌كه‌م.....بریاری پێك هێنانی ٣ لێژنه‌ی ئه‌منی هاوبه‌ش به‌م شیوه‌یه‌ درا
١ __ له‌ گشت شاره‌كانی هه‌ولێرو دهۆك و سلیمانی و كه‌ركوك و گشت قه‌زاو ناحیه‌كان،بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا، ناو ناونیشان و پیشه‌و ژماره‌ی خیزان و لایه‌نی حزبی، ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمار بكرێن كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ئۆپۆزیسۆنه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌م بریاره‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ ناسراو دیارن و كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر دۆخه‌كه‌!
به‌مه‌رجێك موختاری ئه‌و سنورانه‌ بخرێنه‌ ناو لێژنه‌كانه‌وه‌.
٢___پێكهێنانی لیژنه‌ی ئه‌منی ته‌نها له‌(پاراستن، به‌رگری،دژه‌ تیرۆر،ئاسایش) بۆ ئاماده‌كردنی ده‌یان ((((سینارێۆ)))) بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كه‌مترین كاتدائه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌مكوت بكرین، گه‌ر پێویستی كرد(٠كوشتن) ڕه‌وایه‌تی پێدراوه‌!
٣___پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ئه‌منیله‌ گشت ئه‌و به‌شانه‌ی سه‌روه‌ بۆ چودیریكردنی گشت مه‌لبه‌ند و مه‌كتب و كۆمیته‌كانی یه‌كیتی نیشتیمانی، به‌تایبه‌تی ماڵا ئه‌م به‌رپرسانه‌ ناویان به‌ناو هێنراوه‌ له‌ هه‌وڵیر:
ماڵی كۆسره‌ ت ره‌سول
بورهان سه‌عید سۆفی
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌
ئاسۆ ئه‌ڵمانی
دكتۆر زریان
مامۆستا به‌كر
ئه‌رسه‌لان بایز
حاكم سه‌مه‌د چاوشین
هه‌روه‌ها لیستیكی ٢٣ ناوی به‌ ڕه‌سمی درایه‌ ده‌ست نه‌زهه‌ت حالی و عسیمه‌ت ئه‌رگووشی و شه‌عبان شه‌عبان تایبه‌ت بوون به‌ یه‌كێتیه‌كانی هه‌ولێر
له‌ سلیمانی
له‌ سنوری پارێزگای سلیمانی لیستێكیان ئاماده‌ كردبوو كه‌ ناوی ماڵه‌ به‌رپرسه‌كانی یه‌كیتی و گۆران و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی تیابوو، كه‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ ناو بوو، بۆ ئه‌وه‌ی چاودیریی بكرێن و هیمن هه‌ورامی بۆ سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌كه‌ی سلیمانی دیاریكرا!
له‌ سنوری پارێزگای دهۆك
دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر دیاری كرا بۆ چاودیریكردنی لیژنه‌كان سنوری دهۆك
كه‌ لیستێكی ١٠٩ مألی به‌رپرسانی یه‌كیتی و گۆران و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ئاماده‌ كرابوو!
دووه‌م بریار....بریار درا، دووه‌مین مۆلگه‌ی ده‌زگای پاراستن له‌ سلێمانی بكرێته‌وه‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ك سه‌رپرشتیار هیمن هه‌ورامی دیاریكراوه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ هیوا ئه‌حمه‌د كسته‌فا و شه‌مالی عه‌لی و شێخ فازیل به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی سلیمانی پارتی، وه‌ك یاریده‌ران ده‌ستنیشان كران!
هه‌ر له‌ویدا بریاری ئه‌وه‌ درا گشت كارمه‌ندان و ئاسایشه‌كانی سه‌ربه‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلیمانی پارتی كه‌ له‌ هه‌ولیر نیشته‌جین، بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی بیان گیرنه‌وه‌و، به‌سه‌ر لق و ناوچه‌و مه‌كته‌بی سیاسی پاریزگای سلیمانی دابه‌شبكرین!
هه‌ر له‌ یدا چه‌ند ئیجرائه‌تێك بریاری له‌سه‌ر درا له‌وانه‌:
1. ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵككردووه‌ بانگبكرین و له‌ ده‌زگای پاراستنی سلیمانی ئه‌ركیان پیبدریت!
2. هه‌ریه‌كه‌یان له‌ بواری شه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆر پرچه‌كبكرێن و، ماڵه‌كانیان بگوازنه‌وه‌ بۆ نزیك باره‌گاكان تاببه‌نه‌ پاریزه‌ری باره‌گاو مۆلگه‌كانیان!
3. بریاری كرینی ١٠ خانووی گه‌وره‌ له‌ گه‌ره‌كه‌ كان درابه‌ناو كۆمپانیای بازرگانی یه‌وه‌!بۆ ده‌زگای پاراستن١
4. بریاردرا هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا مانگی ١٠ ڕۆژله‌ سلیمانی ده‌وام بكات دوور له‌ چاوی كامێراوه‌!
5. بریاردرا بۆ پێك هینانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی مالی هه‌لسوراوانی گۆران و كۆمه‌ل و یه‌كگرتوو، به‌تایبه‌تی كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كانی كه‌ئ ئین ئین و ڕۆژنامه‌ی رۆژنامه‌و كه‌ناڵی په‌یام و كه‌ناڵی سپیده‌ نووسینگه‌ی سلێمانی و، وه‌ گه‌ران به‌دوای ماڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رای ئازادی ڕۆلیان هه‌بووه‌، له‌ماوه‌ی دوومانگی خۆپیشاندانه‌كان، هه‌روه‌ها چاودیری ووردی گازینۆ شه‌عب بكرێت، ڕۆژانه‌ به‌دوای ئه‌وكه‌سانه‌ بكه‌ون كه‌ دژی بنه‌ماڵه‌و مه‌سعود ده‌وریان هه‌بووه‌!
6. بریاریاندا دوو فه‌وجی سوپای سلیمانی له‌نزیك سه‌ركردایه‌تی پاریزگای سایمانی له‌ راپه‌رین مۆل بكه‌ن!
بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پیویستدا رۆلی خۆیان بگیرن!

ئه‌مه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ ٤ كاتژمێری خایاندووه‌، هه‌ریه‌كیك له‌وانه‌ كه‌ هاتونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ گوتویان: ڕه‌وشه‌كه‌ خراپ ده‌بێ !
تیبینی:
مه‌به‌ست له‌بلاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وأله‌ له‌وه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ خوینه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان نیه‌تی بۆگه‌ن و خویناوی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی ته‌زویرچی و كورو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیان بزانن
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ مه‌به‌ست له‌ به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی گشت لایه‌كه‌ نه‌ك ترسراندن..راستیان وتووه‌، كه‌س به‌ وه‌سێته‌ نه‌مردووه‌..به‌لام خۆپاریزو خۆ ئاماده‌كردن واجبه‌!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە