ئیمرۆ دادگای سه‌ربه بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له دهۆک 6 میتی ئازادکرد.
Thursday, 16/04/2009, 12:00
2086 بینراوە
پێش چه‌ند مانگێک پێس ئێستا په‌یامنێری کوردستانپۆست له دهۆک بۆ خوێنه‌رانی ئاشکراکرد که 6 که‌س له لایه‌ن ئاسایشی دهۆکه‌وه گیراون ، که ده‌یانویست به فه‌رمانی (میت) ژه‌هر بکه‌نه تانکییه‌کانی ئاوی که‌مپی مه‌خمور، به‌ڵام به هۆی که‌سانی وڵاتپاریزی نێو ئاسایشی دهۆک ئه‌و جاسوسو تیرۆریستانه گیران.
پاش لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون ده‌رکه‌وت ئه‌و که‌سانه به فه‌رمانی (میت) هاتوون چه‌ند کارێکی تیرۆریستی له باشوری کوردستان له دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی کوردستان و خه‌ڵکی سڤیل جێبه‌جێ بکه‌ن.
ئیمرۆ له کرده‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو و به فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی خیانه‌تکار به بڕیاری به‌ناو دادگای دهۆک ئازادکران ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ناوه‌کانیانه:
Şehmus Bayrak, Hamit Slpi, Mehemed Slpi, Xener Xerigi, Mehemed Reat, Mamxer Xerigi.
به‌م کاره‌ی مه‌سعود هیچ گومانێکی نه‌هێشته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که هێشتا به گوومانن له جاشایه‌تیه‌کانی ، وه‌ده‌رکه‌وت که به ته‌واوی ته‌سلیمی ئیراده‌ی تورکان بووه و وه‌ک جاشێکی به‌وه‌فای میت و سوپای تورکیا ده‌ستی داوه‌ته چه‌په‌ڵترین کار.
له‌و هه‌رێمه‌ی باشوری کوردستان ئیراده‌ی داگیرکاران له هه‌موو یاسا‌و رێسایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆیی گه‌وره‌تره ، له‌سایه‌ی هه‌ردوو به‌ناو سه‌رۆکه سووکه‌کان هیچ سه‌روه‌رییه‌ک بۆ خاکی کوردستان نه‌ماوه ، به‌ڵکو هه‌موو ده‌زگا جاسوسییه‌کانی داگیرکارانی کوردستان له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی خه‌ڵکی له کوردستانا به هاسانی بێ به‌ربه‌ست ته‌راتێن ده‌که‌ن.