کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵەى سەركردە كوردەكان ...ڕێكەوتنى دووەمى هەولێر... كوا مادەى (140)؟!....

Monday, 30/04/2012, 12:00


 




ڕێكەوتنى یەكەمى هەولێرتشرینى دووەمى 2010 زیاتر لە (19)خاڵى ناڕاستەوخۆ خرایە بەردیدى میدیا و هاوڵاتیان...
هاتنى موقتەداو لەوتارێكى (18)خاڵیدا، ڕۆژى 28/4/20121 لە كۆنفراسێكى میدیایدا بانگەشەى بۆكرد...
كۆبونەوەیەكى نافەرمى شێوە ڕاوێژكارى ڕۆژى 29/4/2012 (كورتە بەیانێكى) بەدوى خۆیدا هێنا....
دەرئەنجام: بەلێكدانى ڕێكەوتنى یەكەمى هەولێر و وەرەقە (18)خاڵیەكەى موقتەدا ڕێكەوتنێكى نوێ بەناوى (ڕێكەوتنى دووەمى هەولێر) ڕۆژى 29/4/2012هاتە نێو سیاسەت و قەیرانى سەركردە ى حیزبە كوردى و عەرەبیەكان...
ئەم ڕێكەوتنە لە (نۆ لایەنى لە خۆ گرتووە)... تەفاسیل و وردەكارى ئەم ڕێكەوتنە سیحراویە، كە هەرگیز مەحاڵە هاتنە دى سەبارەت بە چارەسەركردنى مەشهەدى قەیرانى سیاسى عێراقى!!...
هەڵەى سەركردە كوردەكان ببورن ... ئەگەر 31/12/2007دوا وادە بوو بێ سەبارەت بە بەپرۆسێسكردنى هەنگاوەكانى مادەى (140)ى دەستورى عێراقى هەمیشەیى ساڵى 2005،وەلێ درێژكردنەوەو پێدانى ماوە لەلایەن سەركردە كوردەكان و هاتنە سەر هێڵى (یوئێن) ونێردراوەكەى (ستیڤان دیمستۆرا)ى بۆ دۆزینەوەى ڕێگە چارە، ئەوا ئەمجارە بەهاتنى موقتەداو بە چاو پۆشى سەركردە كوردەكان (دوا بزمارى تابوتى مادەى 140) داكوتراو ئیدى پرسێكى نەتەوەیى گرنگ كرایە قوربانى هەڵۆى ئاشتیخواز و یەكپارچەیى خاكى عێراق!!....
دەنا ... گەر وانیە ، ئەوە خێرە سەركردە كوردەكان بێدەنگیتان لە (ڕێكەوتنى دووەمى هەولێر) لە هیچ بوارێكدا ، باسى مادەى (140) و ناوچە جێ ناكۆكەكان ناكەن؟!...
ئەى بۆ نەتانوت ئێمە لە بەیانى (پێنج قۆڵیدا) وتمان (استرشادا و تگبیقا لأتفاقیە اربیل....)، هاتینە سەر خەت، تا چارەسەرى كێشەكان بكەین؟!...
چۆن ڕێگەتان بە خۆتان دا لەبوارى دووەمى ئەم ڕێكەوتنامەیە باس لە (داڕشتن و یاساكان دەكات/ بڕگەى یەكەمى باس لە پێكهێنانى لیژنەى هەمواركردنەوەى دەستور دەكات) ، ئەمەشتان بەسەردا تێپەڕى!!...
ئەمە سەرەڕاى لەبار بردن و زیندەبەچاڵكردنى مادەیەكى دەستورى كە دۆزى نەتەوەیى و نیشتمانى و مێژوى گەلى كوردى لەسەرە!!...ئەویش (مادەى 140)!!!...
لەوانەیە بڵێن (لەتەوەرى هەشتەم/تەوافوقى نیشتمانى /بڕگەى /یەكەم باسمان لە هەمواركرنەوەى دەستور كردووە كە پێویستە تەوافوقى 100% لەسەر بێت) ڕاستە ... بەڵام ئەم بڕگەیە زۆر مەتاتیە موشەرعى عەرەبى زۆر زیرەكە دەیان بۆچون و پێشنیار و بەڵگە دەهێننەوە. بۆیە پێویست بوو بە دەق ناوى مادەى (140) بهاتایە، بۆ نەهات ؟!!...
ئەوە بۆیە ئاغاى ڕەحیمى داواى سەرلەنوێ یەكگرتنى (ئێران و عێراق) دەكات!!!...
لەسایتى سبەى ڕۆژى 10/12/2009 ئەم وتارەم نوسیوە پێشبینى ئەمڕۆم بۆ سەركردەكوردەكان كردووە:

http://kurdish.sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=2467&AuthorID=282

تكایە ... ڕەخنەمان لەخۆشەویستى و ئینتمامان بۆ نیشتمان و پیرۆزى خاكى كوردستانە ، هەریەك لەئێمە ئەرك و پێویستى سەرشانمانە ئەوەى پرسى نەتەوەیى و نیشتمانیە ، نەیكەینە قوربانى كۆمەڵێ دەسكەوتى (ئانى) و بیر لە (ئایندە)ى نەوەى كورد نەكەینەوە!!...
تكایە ... تكایە... پێداچونەوە بكەن، بەهەڵوێستەكان، بزانن چى گوزەرى بەسەرتانا كردووە؟!... ئەوەندەى بە ئێمەش بكرێ ، لەگەڵتانین تەنانەت، بە ماڵ و گیان ... بەمەرجێ سەربەرز بێ كوردستان!!....
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە