بە یارمەتى كاك نەوشیروان وەڵامێكى سترانى كوێخا عبداللە ئەدەمەوە
Friday, 01/05/2009, 12:00
1231 بینراوە
من پێم خۆشە بەم دێڕەى سترانى كوێخا عبداللە دەست پێ بكەم كە دەڵێ ((من دەزانم ڕابوردوو سەروەرییەكانى چەند كاریگەرن لەمڕۆماندا ,بەڵام ئەى بۆ ئەم مافە لە خەڵكى تر لە یەكێتیەكانى تر قەدەغە دەكەن و بۆ خۆتانى پاوان دەكەن)) منیش ئەڵێم با ڕابوردویەكى جوانت هەبێت بەڵام ئەگەر نەتوانى تا سەر ئەم ڕابوردوە جوانە بپارێزى كەواتە هیچ , خەڵك هەبوە و جەنابیشت باشى ئەناسى پێشمەرگە بوە و سەركردە بوە كەچى كە فایلەكانى مخابەراتى عێراق ئاشكرا بوون فایلەكەى بە قەد قورسایى خۆى دەبوو, زۆرن ئەوانە ئەمڕۆ لە ڕیزەكانى یەكێتی و پارتیدا , ئەمە نەپاراستنى ڕابوردوى خۆیەتى و كەسیش نیە ڕابوردوى خەڵك قۆرخ بكات ئەگەر تۆ خۆت وێرانى نەكەیت , ئێستا مام جەلالەكەت جاشى هەمەدان و شەست و شەش بوە ئێمە بڵێین چى , خەتاى كاممانە , خۆت وەڵام بدەرەوە , مەلا بەختیار یەكێك بوو لە پێشمەرگە سەرەتاییەكانى یەكێتى بەڵام یەكەم كەسى سەرەتایش بوو كە خەنجەرە ژەهراوییەكەى كرد بە پشتى یەكێتیدا , یەكەم كەس بوو لەگەڵً پاراستنى پارتى ڕێكەوت یەكێتى كاول بكەن , ئەمە خەتاى كێ بوو ئەم شینەى ئێستاى مەلا بەختیار بۆ سڕینەوەى ئەو خیانەتە گەورەیەیە , یان جەنابت تۆ كە كوڕى كوێخا عبداللە بویت ئەگەر باوكت بە هۆى كوێخاییەوە بەعسى بوبێت ئەوە خۆتانن ڕابوردوى خۆتان ناشیرین كردوە , نمونەى تر زۆرن خۆت تەزبیحێك بگرە بە دەستەوە و حسابى بكە , كاك سترانى كویخا عبداللە قسە ووتن بە مام جەلال خەتاى كێیە ؟ خەتاى خۆیەتى كە وا دەكات خەڵك قسەى پێ بڵێ , با پەنجا ساڵ خەباتى هەبێت بەڵام بە قەد پەنجا ساڵیش قۆڕیاتى هەیە , ئەوەى چەندین ساڵ ئێمە بە پارتى و بنەماڵەى خائینى بارزانى و سەدام حسێنمان ئەوت ئێستا بە زیادەوە هەر هەمووى لە تاڵەبانیدا دەركەوتوە , ئیتر ئەم سەركردەیەى بە حسابى تۆ خاوەنى پەنجا ساڵ خەباتە نازانم شەست و شەشەكەت بۆ حساب كردوە یان نا , شایەنى ئەوە نیە قسەى پێ بوترێ ئێستا تاڵەبانى (دیكتاتۆر , تەنازول كەر , تاكڕەو , گەندەڵ و لانكەى كۆكەرەوەى دزو گەندەڵ و خائینەكانى كۆن و ڕابوردوو , ئەو موستەشارەى دوێنێ ئەنفال چى بوو ئەمڕۆ ئەڵێ بە ئەمرى تاڵەبانى فەوجم كردۆتەوە ئەمە چیە ؟ خۆ ئەگەر بێینە سەر خەبات تەحسین شاوەیس و قالە فەرەجیش پێشمەرگە بوون ,
ئەوە كاك نەوشیروانە ئەیەوێت كەس هێڵى سور نەبێت , هێڵى سور با نیشتمان و ووڵات بێت نەك ئەو سەركردانەى ئەیانەوێت نیشتمان ئەتك بكەن , نەك ئەو سەركردانەى پەلى سوپاى عێراقیان گرت و تا كەس نەزان هێنایانن , نەك ئەو سەركردانەى سوپاى پاسداریان هێنایە ناو كۆیەوە , چ كاتێك جەنابت بیستوتە نەوشیروان مستەفا باسى مەرجەع و هێڵى سور بكات و خۆى بخاتە ناو ئەوهێڵەوە , نازانم جەنابت چۆن لە مەرجەع گەیشتویت مەرجەع كاتێك ئەبێت بە مەرجەع كە سەرجەم میللەت قبوڵیان بێت , كە دەستى سور نەبێت بە خوێنى هەزاران لە ڕۆڵەى ئەم میللەتە لە پێناوى كورسى و زەعامەتدا , كە دیكتاتۆرو خائینن نەبوبێت , من كەسێك شك نابەم مەرجەع بێت لە ناو ئەم میللەتەدا و كاك نەوشیروانیش پێویستى بەمەرجەع نیە , كەسیش نیە بە قەد كاك نەوشیروان ڕەخنەى قبوڵ بێت و یەكەم كەسیش ئەو ڕەخنەى لە خۆى گرتوە , بەڵام تاڵەبانیەكەى تۆ و بارزانیە خائینەكە بە هەزاران ڕۆڵەى كوردیان بە كوشت دا لە شەڕى ناوخۆدا تائێستا ناتوانن ڕەخنە لە خۆیان بگرن , ئەوە كاك نەوشیروانە نایەوێت ببێت بە كاریزما و نەفرەت لە كاریزما بونى گشت ئەوانە دەكات كە دەیانەوێت ببنە كاریزما , ئەو وازى لەو پۆست و پلەكانى هێنا لەبەر ئەم حاڵەتە كەچى تاڵەبانى تائێستا ناتوانێ دەست بەردارى هیچ پۆستێكى ببێت , پاش ئەوەى یەكێتى كرد بە دە لەتەوە تازە سەعدى خاوەن فایل ئەڵێ تاڵەبانى خۆى بۆ سكرتێرى یەكێتى هەڵدەبژێرێتەوە , دەبا تاڵەباتنیش دەست بەردارى ئەو هەموو پۆستە ببێت كە قۆرخى كردوە , ئێمەش ئەزانین هەموو كیان و حیزبێك بۆى هەیە لە هەڵمەتى هەڵبژاردندا چى هەیە بەكارى بهێنێ , بەڵام نەك پێش ئەم هەڵبژاردنە هەرچى كۆنە بەعسى هەیە كۆى بكەنەوە و بیهێنین و قسە بە بەرامبەرەكەى بڵێ , ئەوانەى لە KNN قسەیان كردوە جیان لەگەڵً ئەو بەعسیانەى لاى ئێوە قسە بە كاك نەوشیروان و لیستى گۆڕان ئەڵێن , بۆ ئێوە هەقى خۆتان بێت بۆ ئێمە هەقمان نەبێت , ئەگەر بێیتە سەر خەباتیش كاك نەوشیروانیش بە زیادەوە هێندەى جەلالە دیكتاتۆرەكەى تۆى كردوە بەڵام ئەوەى ئەم جیاواز بوە لەوەى ئێوە , ئەو بە ئێمە مەڵێ واز لە ناوى كاك نەوشیروان بهێنین ,بڕۆ بە خۆتان بڵێ با واز لە ناوى تاڵەبانى بهێنن , ئێوە چونە سەر ئاویشتان هەر بە ناوى مام جەلالەوەیە , بۆیە ئەمانەوێت گۆڕان بكرێت بۆ ئەوەى لەوە نەجاتمان بێت ئێوەش بۆیە ئەنتى گۆڕانن لەبەر ئەوەى ناتانەوێ لەو كاریزمایانە ڕزگارتان بێت ...