بەرهەم ساڵح:خوا كڵاوەكەم با نەی بات
Sunday, 17/01/2010, 12:00
بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى دەستم کهوتوون كەوتوون و بڵاوكراوەكانى یەكێتى نیشتیمانیش تەئكیدلەسەر ئەم زانیاریانە دەكەنەوە كەبەرهەم ساڵح تەنیا بۆ موچە سەرۆكە ئەگینا لەڕووى بەڕێوەبردنى ئیداریەوە هیچ دەسەڵاتێكى نیە بەگوێرەى لێدوانى بەرپرسێكى باڵاى ئەنجومەنى وەزیران بەرهەم تەنیا لەوكاتەى لەشاشەى تیڤیەكانەوە دەردەكەوێت وەك سەرۆكە ئەگینا ئەوەى لەئەنجومەنى وەیزان دەسەڵاتى باڵاى هەیە بەپلەى نورى عوسمان و ئاشتى هەورامى و محمد قەرەداغى و ئازاد بەروارین و بەرهەم ساڵح تەنیا لەسنورى پارێزگاى سلێمانى دەسەڵاتى باڵاى هەیە ئەگینا لەپارێزگاى هەولێر و دهۆك یەك لیتر ئاوى خواردنەوەى بەدەست نیە ئەو بەرپرسە ئەوەشى ووت لەژێر فشارەكانى پارتیدا لەسەدا نەوەد و پێنجى كارمەندانى ئەو ئەنجومەنى وەزیران پارتین لەبارەى بزربونى نێچیربارزانیەوە ئەو بەرپرسە ووتى ئەوەى لەكوردستان پۆست بڵاوكراوەتەوە نزیكە لەڕاستیەوە هیچ ئاسۆیەكى گەش نابینرێت بۆ گەڕانەوەى نێچیربارزانى بۆ هەرێمى كوردستان و من وەكو بەرپرسێك هیچ زانیاریەكم نیە لەسەر ونبونى دواجار ئەو بەرپرسە ڕازى بوو بەوەى كەئاشكراى بكەین كە سەربەیەكێتى نیشتیمانى كوردستانە، من پرسیارێكم ڕووبەڕوو كردەوە ئایا پۆڵا سەعید لەگەڕانەوەى بۆ باوەشى یەكێتى چى بۆ كراوە ئەو بەرپرسە ڕایگەیاند كەئەوەندەى من بیستوومە ئەو پێشتر سەربەدەزگاى زانیارى یەكێتى بووە پەیوەندى بەسەعدى پیرەوە هەبووە بۆیە پێناچێت هیچى بۆ كرابێت ئەو تەسلیم نەبۆتەوە بەڵكو خۆى ئاشكراكردووە كەلەڕابردووە بەشێوەى نهێنى جاسوسى یەكێتى بووە بۆیە پێویستە ئێستا نوسەرانى كوردستان پۆست و ستافەكەى بیكەن بەبۆنەیەكى تایبەت كەئەو جاسوسە خۆى ئاشكراكردووە چیتر وەك گورگ لەپێستى مەڕدا نەماوەتەوە و ئەو بەرپرسە بەپێویستى نازانێت پۆڵا ئەوەندەى لەسەر بنوسرێت چونكە ئەو كەسێكى وا نییه كەكاتى خۆیان بەو كەسە سوك و ڕیسوایە بكوژن باشتر وایە سەرقاڵى كارى تر بن چونكە بەڕاى من كوردستانپۆست زۆر لەوە گەورەترە كەلاپەڕەكانى بۆ نوسین لەسەر ئەم كەسە تەرخان بكات.
تێبینى(
لەسەر داواكارى خۆى كوردستانپۆست دەقى قسەكانى ئەو بەرپرسەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان وەك خۆى بڵاودەكاتەوە بەبێ دەسكارى كردن كوردستان پۆست بەرپرس نیە لەقسەى ئەم بەرپرسە)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست