په‌یوه‌ندییه نهێنیه‌کانی سه‌لاحه‌دین به‌هادینی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ تورکه فاشیسته‌کان
Monday, 30/07/2012, 12:00
به‌ڵگه‌کان خۆیان ده‌دوێن
خوێنه‌رانی هێژاباوهڕ ناکه‌م هیچ پێشنوسێک بۆ ئه‌م بابه‌ته گه‌ره‌ک بێت چونکه کاتێک مرۆڤ به‌وردی چاو به‌م به‌ڵگه‌یه‌دا بخشێنێت ئیدی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه که ئایا له ژێر ده‌مامکی یه‌کگرتوی (ئیسلامییه‌وه) چۆن ڕویه‌ک هه‌یه.
یه‌کگرتووی ڕێکخستنێکی سه‌ربه‌خۆیه یان وابه‌سته و گۆێ له‌مستی ده‌وڵه‌تی ڕه‌فتار فاشی تورکه؟
یه‌کگرتوو خه‌مخۆری نه‌ته‌وه‌یه‌که له چواربه‌شی وڵاته دابه‌شکراوه‌که‌ی یان فه‌رمانبه‌رێکی هێزه ده‌ره‌کیه‌کانه و به فلته‌ری ئه‌واندا تێپه‌ڕیوه و دروست بوون و دوگمه و کۆتڕۆڵی کاریان له ئه‌نقه‌ره‌یه؟
یه‌کگرتوو مه‌رگی شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ده‌لاوێنێته‌وه یان بۆ مه‌رگی فاشیزمه خوێنخۆره‌کانی گه‌له‌که‌ی شین ده‌گێڕێت؟
زۆر پرسیاری تر که ئاسانه لێره‌دا وه‌ڵامه‌که‌ی ببیستن.
ئه‌م به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر مه‌رگی فاشیستێکی سهروشکی تورک ده‌دوێت که ده‌ستی به خوێنی هه‌زاران کوردی ئازادیخواز و ڕۆڵه‌ی هه‌ژاری نه‌ته‌وه‌که‌مان له نێر و مێ و مندڵ و پیر سووربوه و سه‌لاحه‌دین به‌هادینی ئه‌مینداری گشتی پێشووی یه‌کگرتووی (ئیسلامی) ده‌چێته ماتهمینیهکهیهوه و شینی حه‌سه‌ن و حوسه‌ینی بۆ ده‌گێڕێت و خه‌مباری خۆی و ڕێکخستنه‌که‌ی بۆ مه‌رگی قاتلێکی ژماره یه‌کی کورد ده‌رده‌بڕێت .
فاشیستێکی هێنده بێ به‌زه‌یی که ته‌نانه‌ت ڕه‌حمی به هه‌ڤاڵه جه‌لاده‌کانی خۆشی نه‌ده‌کردوه و چه‌ندینی له تۆڕه‌که‌ی خۆشیاندا بۆ جێ خۆشکردنی خۆی کوشتوه .
ئه‌و فاشیسته خوێنخۆره له 25 مارتی ساڵی 2009 دا له ناوچه‌ی مه‌ڕه‌شی باکوری کوردستان کاتێک له هه‌لیکۆپته‌ره‌که‌ی خۆیدا ده‌بێت ده‌که‌ونه خواره‌وه و (إلى جهنم و بئس المسير).
وه‌لێ سه‌لاحه‌دین به‌هادینی یه‌کگرتووی (ئیسلامی) له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵی مه‌رگی جه‌لاد شۆک ده‌بێت و به‌په‌له خۆی ده‌گه‌یه‌نێته مه‌راسیمی به‌خاک سپاردنی دۆسته دێرینه‌که‌ی و شین و شه‌پۆر له‌سه‌ر ته‌رمی گڵاوی ده‌گێڕێت ، له‌م به‌ڵگه‌یه‌دا کهلینکهکهی به زمانی تورکی له‌خواره‌وه دانراوه ، کاتێک سه‌لاحه‌دین ده‌چێته مه‌راسیمی جه‌لاده‌که‌ی هاوڕێبازی ڕۆژنامه‌ی زه‌مانی زمانحاڵی جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵا گیوله‌نی فاشیستی که‌سک که‌له‌هه‌مان کاتدا قوتابخانه‌ی ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتوو خۆیه‌تی دیدارێکی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌دات با بزانین سه‌لاحه‌دین به‌هادین چۆن په‌سنی ئه‌و جه‌لاده فاشیسته‌ی تورک ده‌دات و ده‌یه‌وێت ڕووی شیرین کات له‌ناو کوردان دا .
سه‌لاحه‌دین ده‌ڵێت:
(موحسین یازیچی ئۆغڵو که‌سایه‌تیه‌کی به‌ناوبانگ بوو باشی و ناوبانگی سنوره‌کانی تورکیاشی تێپه‌ڕاندبوو ، به‌هێنده‌ی به پرسی تورکیاوه سه‌رقاڵ بوه هێنده‌ش خه‌مخۆری عێراق و برایانی کوردی بوه ، له‌م مه‌راسیمه‌دا زۆر که‌سی جیاواز ده‌بین ئه‌مه‌ش لای من تابلۆیه‌کی زۆر جوان نیشان ده‌دات ، مردنی یازیچی ئۆغڵو غه‌م و له‌ده‌ستدانێکی مه‌زن بوو).
دواین جار ته‌نها دوو مانگ پێش چونه جه‌هه‌نه‌می یازیچی ئۆغڵو سه‌لاحه‌دین به‌هادین له ئه‌سته‌مبوڵ به نهێنی چاوی پێی که‌وتبوو مژاری دانیشتنه‌که‌شیان نوسینێکی تری ده‌وێت.
کورته‌یه‌ک له ژیانی فاشیست موحسین یازیچی ئۆغڵولهدایک بووی ساڵی 1954 ناوچه‌یه‌کی شاری سیواسه.
سه‌ره‌تا له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ڕێکخستنی ئولکو ئۆچاکلهری جێگه‌ی گرتوه که ڕێکخستنێکی فاشیسته‌کانی تورک بوه دژ به کورد و که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی تری تورکیا دامه‌زرابوون و دوای ده‌بێته سه‌رۆکی ئه‌و ڕێکخستنه .
دوای ئه‌وه له پارتی نه‌ژادپه‌رستی تورک ناسراو به (مه‌هه‌په) جێ ده‌گرێت که پارتێک بووه ئینکاری له بوونی کورد ده‌کرد له سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه و هه‌ر ئه‌و پارته‌ی یازیچی ئۆغڵوو بوو به نه‌ته‌وه‌ی کوردیان ده‌گوت (تورکه شاخاویه‌کان).
له‌پاشان دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی کێشه ناوخۆیه‌کانی باڵی مافیاکانی ناو ده‌وڵه‌ت که ئه‌ویش خۆی شه‌به‌که‌یه‌ک بوو له‌ناویان ده‌گیرێت و ماوه‌یه‌ک زیندانی ده‌کرێت ، پاشان ئازاد ده‌بێت و پارتێک به‌ناوی پارتی یه‌کێتی مه‌زن داده‌مه‌زرێنێت و ماوه‌یه‌کیش ئه‌ندام په‌رله‌مانی تورکیا بوه .
کاره دڕندانه‌کانی فاشیست موحسین یازیچی ئۆغڵویهکێک بوو له‌و که‌سانه‌ی که‌له کۆمه‌ڵکوژی کوردانی شاری مه‌ڕه‌ش له 19 بۆ 27 کانونی یه‌که‌می ساڵی 1978 ده‌ستی هه‌بوو که تێیدا نزیکه‌ی 200 کوردیان قه‌تڵوعام کرد سه‌دان که‌سی تێدا بێسه‌روشوێن کران و 200 ماڵی کوردیان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت کرد ، زیاتر له 100 جێگه‌ی کار و کارگه‌ی کوردیان سوتان و خاپور کرد، هه‌زاران کوردیان له‌و شاره‌دا ده‌رکرد و ماڵ و موڵکیان له‌لایه‌ن موحسین یازیچی ئۆغڵو و پیاوه‌کانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا ، وه‌ک له‌و وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌یبینن له‌سه‌ر دوکانی کورده‌کانی قه‌تڵ وعامیان کردوون نوسیویانه شه‌ڕ له پێناو خودا دا ، وه‌ک بڵێیت کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بت په‌رست و دوژمنی خوا و ئاینی ئیسلام بێت .
یازیچی ئۆغڵو یه‌کێک بوو له نه‌خشه داڕێژه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی ئوتێلی مادیماکی سیواس که تێیدا 33 نوسه‌ر و ڕوناکبیر و هونه‌رمه‌ندی عه‌له‌ویان سوتاند که زۆربه‌یان کورد بوون له‌هه‌مان ئوتێل عه‌زیز نه‌سینیش هه‌بوو که‌له‌و پلانه نه‌گریسه ڕزگاری بوو.
یازیچی ئۆغڵو که وه‌ک ئاڵپهڕیهکان ناسرابوون له‌لایه‌ن میتی تورکه‌وه نێردران بۆ شاره‌کانی باکوری کوردستان له‌وێ منداڵانی هه‌ژار و نه‌خوێنده‌واری کوردیان له‌ژێر ناوی ئاینی ئیسلام په‌روه‌رده ده‌کرد بۆ بهکژداکردنی بزوتنه‌وه‌ی کوردی و ئازادی خوازانی کورد که له‌ناو خه‌ڵکدا په‌که‌که‌یان به کافر و مولحید ناوزه‌ند ده‌کرد و خوێنی لایه‌نگرانی ئه‌و پارتهشیان حه‌ڵاڵ کردبوو و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یازیچی ئۆغڵو و پیاوه‌کانی ده‌ستیان نه‌پاراست و سه‌دان کوردی تینوی ئازادیان تیرۆرکرد.
یازیچی ئۆغڵو به‌ده‌ستی خۆی له شاره‌کانی ئامه‌د، وان، باتمان و ماردین و چه‌ند ده‌ڤه‌ری تر چه‌ندین کوردی شۆڕشگێری و وڵاتپارێزی کوشتووه .
ئه‌و هێنده بێ به‌زه‌یی و دڕهندهبوه که سه‌دام ئاسا ده‌ستی له نزیکترین هه‌ڤاڵه جه‌لاده‌کانی خۆشی نه‌پاراستوه و له‌وانه کوشتنی عه‌بدوڵا چاتڵی له ڕووداوی ناسراو به سوسورلوک .
هه‌روه‌ها نزیک ترین دۆستی سه‌رۆک مافیاکانه له‌وانه‌ش هه‌لوک قرجی و عه‌لادین چهقهچی.
یازیچی ئۆغڵو یه‌ک له‌و په‌رله‌مانتارانه بوو کاتێک له په‌رله‌ماندا باسی پرسی کورد له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کورد بکرایه ئه‌و یه‌که‌م که‌س بوو که قوشقی ده‌بوو و دژای ده‌وه‌ستایه‌وه و بگره په‌رله‌مانتارانی تریشی بۆ دژایه‌تی پرسی کورد هانده‌دا.
کاتێک له ئه‌پڕێڵی ساڵی 2003 له عێراق درا یازیچی ئۆغڵو سه‌رسه‌ختانه پشتگیری سه‌دام و به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕی ده‌کرد و له ئه‌سته‌مبوڵ و ئه‌نکه‌ره دژ به هاوپه‌یمانان و ڕووخانی سه‌دام خۆپێشاندانی مه‌زنی ڕێکده‌خست بگره هێنده دڵسۆزی سه‌دام بوو کاتی ڕووخانی ڕژێمی به‌عس جلی ڕه‌شی له‌به‌ر کردبوو.
یه‌ک له خراپترین سیفه‌ته‌کانی فاشیست یازیچی ئۆغڵو ئه‌وه بوو که هه‌میشه که‌رکوکی به شاری تورکمان ناوبردوه و سیاسه‌تمه‌دارانی دیکه‌ی تورکی به‌وه تاوانبار ده‌کرد که که‌رکوکیان فرۆشتوه و چه‌ندین جار پێشنیاری داوه به حکومه‌ت تا سوپای تورک هه‌رێمی کوردستان داگیربکه‌ن و بیخه‌نه سه‌ر جوغرافیای تورکیا.
خوێنه‌ری هێژا:ئه‌مه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه که ئێمه ده‌یزانین هه‌زاران تاوانی تری هه‌مان دڕنده هه‌یه که هێشتا به‌شاراوه‌یی ماوه.
پرسیار ئه‌وه‌یه!؟زۆرمان پڕوپاگه‌نده‌ی جوان و شیرین بیست له‌سه‌ر یه‌کگرتووی (ئیسلامی) و سه‌رکرده‌که‌ی، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و هێڵی په‌یوه‌ندی و خاڵه هاوبه‌شه‌کانی نێوان سه‌لاحه‌دین به‌هادین و موحسینی یازیچی ئۆغڵوی فاشیست و سه‌رۆکی باندێکی مافیای تورک چۆن و له‌سه‌ری چی ببوبێت؟
چی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک ئه‌و دوانه‌ی گه‌یاندوه‌ته یه‌ک و خه‌می مامۆستا سه‌لاحه‌دین بۆ مه‌رگی فیرعه‌ونێک له چیوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
له دیداره نهێنیه‌کانی نێوان سه‌لاحه‌دین و یازیچی ئۆغڵودا له‌سه‌ر چی ڕێکه‌وتوون ؟
چۆنه سه‌رکرده‌یه‌کی کورد که له‌لایه‌ن هه‌زاران که‌سه‌وه ده‌نگ به خۆی و پارته‌که‌ی دراوه ده‌ستی خستوه‌ته ده‌ست سه‌رسه‌خت ترین دوژمنی نه‌ته‌وه‌که‌ی و فرمێسک بۆ مه‌رگی باوه‌کوشته‌ی گه‌له‌که‌ی ده‌ڕێژێت؟
ده‌بێت له‌مه‌ودوا متمانه‌ی ئه‌و گه‌له چه‌ندێک به‌و سه‌رکرده‌یه بمێنێت ؟
زۆر پرسیاری تر که مێژوو ئیسپاتی ده‌کات و خوێنه‌ریش خۆی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه ....
*****
(وێنه‌کان)
فاشیستی گۆڕبه‌گۆڕ موحسین یازیچی ئۆغڵو.
یازیچی ئۆغڵو له‌گه‌ڵ مافیاکان عه‌بدوڵا چاتڵێ و مسته‌فا په‌هلیوان ئۆغڵو
وێنه‌ی کۆمه‌ڵکوژی کوردانی مه‌ڕه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی فاشیست یازیچی ئۆغڵو
وێنه‌یه‌کی کۆمه‌ڵکوژی کوردانی مه‌ڕه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌لاد یازیچی ئۆغڵو.
وێنه‌یه‌کی کۆمه‌ڵکوژی کوردانی مه‌ڕه‌ش به‌ده‌ستی یازیچێ ئۆغڵو له‌سه‌ر دوکانی کوردانی کۆمه‌ڵکوژ کراو نوسراوه شه‌ڕ له پێناو خوادا
وێنه‌ی کۆمه‌ڵکوژی سیواس له‌سه‌ر ده‌ستی فاشیست یازیچی ئۆغڵو.
*****
لینکی به‌ڵگه‌که به‌تورکی:
http://www.zaman.com.trhttp://www.muhsinyazicioglu.name.tr
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست