بە پەلە: یە كیێتى لە نێو ماڵى خۆیشى هەر لێى قەوماوە

Tuesday, 07/07/2009, 12:00


كاتژمێر سێ و نیوى دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ بەكاتى هەولێر پیاسەیەكم كرد بە نێو هەندێك لە سایتەكانى یەكیێتى (كە سایتى حزبى یە چونكە لە دوێنێ وە زۆر باسى راگەیاندنى ئەهلى - ئاوێنە ،هاوڵاتى و لڤین- و سزادانیان دەكەن بەوەى كە چیتر چاوپێكەوتن و شتى لەم بارەوەیان لەگەڵ نەكرێت لە لایەن دەسەڵاتەوە) دوو شتى زۆر سەرنج راكێشم بینى :
یەكەم: لە كاتێكدا كە دوێنێ سایتى ئاوێنە بەر لە بڵاوبوونەوەى راگەیاندنى كۆمیسیۆنى باڵا سەبارەت بە دواخستنى ڕاپرسى لەسەر دەستوور ڕایگەیاند كە دوا خراوە بۆ كاتێكى نادیار و بوو بە پێشەنگى سەرچاوەى هەواڵەكە لە سەرتاسەرى عیراق، ئەمە راگەیاندنى ئەهلیە كە دەیانەوێت سزاى بدەن. جێ ى ئاماژە پێ كردنە كە سایتێكى حزبى بە ناو ئاگادار وەكو سایتى (چاودێر) تا ئیستاش كە (كاتژمێر 4 ى دواى نیوەرۆ یە بە كاتى هەولێر) نووسیویەتى كە (كە راپرسییەكە لە هەمان رۆژى ‌ هەڵبژاردنى پەرلەمانى و سەرۆكایەتییەكانى‌ هەرێمى‌ كوردستاندا دەبێت كە رۆژى‌ 25 ى ‌ ئەم مانگەیە)، بەڵێ بەرێزان ئەوەش ڕاگەیاندنى حزبە لە سەردەمى تۆڕى ئەلیكترۆنى گواستنەوەى زانیارییەكان، بڕوا بكەن ئەو كاتەى كە لە شاخ بوون تەنها رۆنیۆیەكیان هەبوو زۆر لە ئێستا چالاك ترو ووردتر بوون!!! دەزانن بۆ؟؟ چونكە ئەو برادەرانەى سایتى چاوگێڕ تا ئێستا سەر گەرمى دوێنێ شەو بەرى نەداون.
دووەم: سەیرێكى سایتى (الاتحاد) م كرد و شتێكى زۆر غەریبم بینى كە لە راپرسى یەك دەربارەى (دەنگ بەكام لیست دەدەیت؟؟). بینیم كە لیستى گۆران %44.64 و لیستى كوردستانى %42.86 و لیستەكانى تر %10.71 و لیستى حزمەتگوزارى %1.79 ى هێناوە. وە تا لایان نەبردووە وەكو ئەوەى كە لە سایتى كوردستان تیڤى روویدا، ئەمە لینكەكەیە (http://www.alitthad.com) و ئەمەش وێنەكەیەتى لە خوارەوە!! سەیرە تا بمێنین شتى سەیر و سەمەرەتر دەبینین!!:




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە