کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێشه‌ و دووبه‌ره‌كی كه‌وته‌ نێوان شێخانی بارزان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیيه‌وه‌

Saturday, 31/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری قه‌زای سۆران
له‌ دوای په‌لاماردان و رفاندن و سوكايه‌تی و لێدانی دكتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی له‌لايه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی‌، كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ڕفانديان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ و دوای سوكايه‌تی و لێدان و هه‌رەشه‌ی کوشتنی يه‌كجاره‌كيان لێكردووه‌ كه‌ نابێت بگه‌رێته‌وه‌ ناو هه‌ولێر و بارزان.
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ شێخ شه‌جيع بارزانی خزمی‌ نزيكی دكتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی و كارگێری لقی سۆرانی پارتی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد‌، كه‌ دوای ليدوانه‌كه‌ی شێخ سه‌لام بارزانی برای عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی له‌ كه‌ناڵی ناليا هه‌ره‌شه‌ش له‌ خزم و ده‌سته‌ و کەسە نزیکەکانی دیکەی كراوه‌، گه‌ر بێده‌نگ نه‌بن ئه‌وا ئيجرائاتيان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌مرۆش زياتر له‌ ٣٠٠ خانه‌وادی شێخانی بارزان و مورديه‌كانیان له‌ سنوری بارزان و رێزان و بلە، هۆشداريان داوه‌ته‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی گه‌ر بڕيايی كۆتایيان دژی مسه‌وه‌ر بارزانی داوه‌ ئه‌وا ئه‌وانيش به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵويستيان دەخەنە پاڵ دكتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی .
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ به‌ نهينی دوو فه‌وجی زياتر گه‌يەندراوه‌ته‌ سنوری به‌رزايیه‌كانی بارزان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرچی هه‌ر بزووتنه‌وه‌يه‌كی چه‌كداری بده‌نه‌وه‌ كه‌ دژ به‌ مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لايه‌ن شێخانی بارزانه‌وه‌ بكرێت.
ئه‌وه‌ی زياتر بۆته‌ كيشه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هيشتا كيشه‌ی خورشیدیيه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بووه، وا ‌ كيشه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شێخانی بارزانيش هاتە سەری، بووه‌ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ حكومداری ئه‌مرۆ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە