کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شۆرش ،یان مانه وه له دارستانه کانی خه یال دا...!

Thursday, 13/02/2014, 12:00

2416 بینراوە




شۆرش ئایدیای راسته قینه یه ،بۆگه یشتن به ئامانجی رزگاربوون له زولم و
زۆری ده سه ڵاته چه وسینه ره کان و گه یشتن به ئازادی.ئه و گریمانه یه ش
ده بیت له به رچاو بگیریت هه ندیک جار له هه ناوی شورش دا ئامانجی دژی
ئازادی و دادپه روه ری خۆی مه ڵاس داوه و دوای سه رکه وتنی شۆرش ده ته
قیته وه و ،هه موو ئامانجه جوانه کانی شۆرش ناشرین ده کات و کۆمه لگا به
شیوه و ده مامکیکی تر ده چه وسینیته وه .میژووی شۆرشه کانی دنیا خالی نی
یه له و جۆره شورش و شۆرشگیرانه ،له دوای گه یشتنیان به ده سه ڵات ،له ده
سه ڵاتی پیشووزیاتر دژی ماف و ئازادیه کان بوون.
بۆیه هه ندیک جار به شیک له رۆشنبیران و ئازادیخوازانی راسته قینه
دووچاری ره شبینی و نامۆیی ده بن و بیرۆکه ی شۆرش ره تده که نه وه و
ئاسۆی رزگاری نابینن.
کۆمه لگای کوردی ،یه کیکه له و کۆمه لگایانه ی به رده وام له خه بات و
شۆرش دابوه دژی چه وسانه وه و ،له وپیناوه ش دابه هه زاران قوربانی
داوه.گه رچی به شیکی زۆر له هه لگیرسینه ره کانی شۆرش ،له هه ناویاندا هه
رگیز باوه ریان به ئازادی و دادپه روه ری نه بوه و به رژه وه ندی تایبه
تی وارد به به ژداری کردنی شۆرشی کردوون و،له ساته وه ختی خه بات و
شۆرشدا که م تازۆر ئه وه ی ناخیان نه شاردوه ته وه و گوزارشتیان لیکردوه
،که جگه له به رژه وه ندی په رست هیچ ماکیکی شۆرشگیریان تیانه بوه.
میژووی شۆرشه کانی کوردستان لیوان ،لیون له و که سه هه لپه رست و به رژه
وه ندی په رستانه ،که بوونه ته هۆکاری شکستی شۆرش و قورسترکردنی زامه
کانی خه لکی کوردستان. بوونی سه رکرده ی به رژه وه ندی په رست وایکردوه
زۆرجارخه لکی کوردستان باوه ریان به شۆرش نه مینیت . ره وشی ره شبینی خه
لکی کوردستان به شۆرش میژوویه کی کۆنی هه یه و له خه یالدانیاندا به رده
وام کاری کردوه،که دیارترین هۆکاریشی خیانه ت و به رژه وه ندی په رستی به
شیکی زۆری سه رکرده کانی شۆرش بووه.به هه رحال من نامه ویت میژووی خیانه
تی سه رکرده کانی شۆرش له م نووسینه دا پۆلین بکه م ،ئه وه ی ده مه ویت
قسه ی له باره وه بکه م فه شه لی به لینه کانی سه رکردایه تی بزووتنه وه
ی کوردایه تی یه ،دوای بیست و سئ سال له حوکم رانیان و خه یالی شاعیرانه
به شیکی به رچاو له به ناو نووسه رو رۆژنامه نووس و چالاکی مه ده نی ،که
هه میشه به خه یالی رۆمانسیانه خه ریکی جوانکردنی رووی دزیوو هۆفیانه
بزووتنه وه ی کوردایه تین.
ماوه ی بیست و سئ ساله سه رانی بزووتنه وه ی کوردایه تی به هه مووباله
کانی یه وه ،به ده سه ڵات و معاره زه یانه وه ،خه ریکی ئه تکردنی خه لکی
کوردستان ،هه رچی فه رهه نگی دزیوو ناشرین هه بوو به سه رخه لکی
کوردستانیاندا سه پان .هه رله دزی و گه نده لی و داوین پیسی و تیرۆری
رۆژنامه نووسان و چالاکی مه ده نی و زیندانی کردن و ده ستدریژی بۆسه
رژنان و ئیغتساب و ئیستغلال کردنیان ،واوه تر شتیک نه ماوه ده ستی بۆنه
به دژی ماف و ئازادیه کانی خه لکی کوردستان ،هه رکاتیکیش خه لکی کوردستان
به رامبه ر به کاری هۆفیانه و درندانه ی بزووتنه وه ی کوردایه تی هاتبیته
ده نگ و ناره زایه تی ده ربری بیت به فیشه ک و گوله باران کردن وه ڵام
دراوه وه ته وه .بیست و سئ ساله سه رانی بزووتنه وه ی کوردایه ئه تکی ماف
و ئازادیه کانی خه لکی کوردستان ده که ن ،له پیناو گه نده لی و داوین
پیسی و مانه وه له سه رکورسی ده سه ڵات.که چی به شیکی به رچاو له به ناو
رۆشنبیر خه ریکی نووسنی رۆمانسیانه و له باخی خه یالی بووتنه وه ی
کوردایه تی داگیریان خواردوه وئیره میکی وه همیان بۆ حاکمیه تی کوردایه
تی دروست کردوه و خه ریکی به خشینه وه ی خه یالی رۆمانسیانه خۆیان بۆجوان
کردنی رووی هۆفیا بزووتنه وه ی کوردایه تی و ناشرین کردنی ده نگه نارازی
و ئازادی خوازه کان.
به ناوی ئه وه ی ده سه ڵاتی کوردایه تی ،ده سه ڵاتی خه لکی کوردستانه و
پاریزه ری ماف و ئازادیه کانه و ده بیت پاریزگاری لئ بکریت و ،هه رکه سیک
بیرۆکه ی یاخی بوون،یاخود شۆرشی هه بیت دژی ده سه ڵاتی نا ئینسانیانه ی
بزووتنه وه ی کوردایه ،ئه م له یبوکانه ی ناو دارستانی خه یاله کانی
بزووتنه وه ی کوردایه تی هه لده ستن به ناشرین کردن و دژایه تی کردنی
،له پیناوی مشتیک پاره ی خیانه ت .بیست و سئ ساله ئه م له یبوکانه له سه
رماف و ئازادیه کانی خه لکی کوردستان ده له وه رین و راوی پاره ده که ن
،به داتاشینی بوختان و ناشرین کردنی ناره زایه تی یه کانی خه لکی
کوردستان بۆرزگار بوون ،له حاکمیه تی هۆفیانه ی کوردایه تی.
دوای بیست و سئ سال حاکمیه تی کوردایه تی و خه یالی رۆمانسیانه ی به ناو
رۆشنبیره کانی ،چیتر چاوه روانی کردن بۆ چاکسازی ،جگه له گه مژه یی و
بیهیوابوون به شۆرش و راپه رینی بۆکۆتایی هینان به ده سه ڵاتی کوردایه تی
هیچی تری لئ ناچنریته وه و ته سلیم بوونه به خه یالی رۆمانسیانه ی گه
یشتن به به هه شتی ئازادی ومانه وه ی هه موو زولم و تاوانه کانی بزووتنه
وه ی کوردایه ،ریگاچاره ده رچونه له خه یال و ئه نجام دانی راپه رینه
بۆئازادی.

هوله ندا -ئه لمیره



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)