کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ته‌ماته‌کانی ئۆسلۆ و هه‌ڕه‌شه‌کانی ستۆکهۆڵم و کفری

Wednesday, 20/01/2010, 12:00


خه‌ریکی نوسینی چه‌ند دێڕیک بووم له‌سه‌ر کۆڕه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار، که‌ له‌ ئوسلۆ ته‌ماتهباران کرابوو‌، به‌ته‌له‌فۆن هه‌واڵی فڕاندنی سه‌باحیشیان پێ ڕاگه‌یاندم، به‌کوردی و به‌کورتی وه‌ک په‌نده‌که‌ی مامه‌ خه‌مه‌، له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ی کو‌ردستانه‌وه‌ نابێ هیچ کاتێک بڵێین ئۆخه‌ی.
ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار پیاوێکی سیاسی و ئاقڵ بوایه‌ پاش ته‌ماته‌ بارانه‌که‌ی ئۆسلۆ به‌ختی خۆی له‌ ستۆکهۆڵمیش تاقی نه‌ده‌کرده‌وه‌، به‌ڕاست جێگای شه‌رمه‌زاریه‌کی گه‌لێک گه‌وره‌یه‌ له‌وڵاتێکی وه‌کوو سوێد ئه‌و هه‌موو پاسه‌وانه‌ بیانیانه‌ بێن ئێشک‌ له‌ مه‌لا به‌ختیار بگرن. ئه‌و په‌ڕی ئیفلاسی سیاسی و ترسنۆکیشه‌..
له‌ترسی ڕه‌خنه‌، یان ته‌ماته‌، یان هێلکه‌ی پیس، بوتڵی پڕ له‌ میز یان تاکه‌ پێڵاو ئه‌و هه‌موو پاسه‌وانه‌ له‌خۆت کۆبکه‌یته‌وه‌.
له‌م رۆژانه‌ی ڕابوردوودا نووسه‌ری به‌رده‌وامی کوردستان پۆست کاک عه‌لی سیرینی بابه‌تێکی نووسی بوو، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و پێی وابوو که‌ تا ئێستاش له‌ناو ڕیزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی واته‌ ئه‌ندامانی یه‌کێتی‌ و پارتی خه‌ڵکانێک ماون که ‌له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ نه‌گلاون ناکرێت ته‌ڕ‌و وشک به‌یه‌که‌ بسوتێنین، به‌لام من پێچه‌وانه‌ی برای نووسه‌ر ده‌ڵێم ئه‌و‌انه‌ی له‌ریزه‌کانی ئه‌م دوو حیزبه‌دان جگه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌ که‌سی هیچ شتێکی تریان نه‌ماوه‌، چونکه‌ خودی سه‌رانی ئه‌م دوو حیزبه‌ نه‌ک هه‌ر هیچ ئینتیمایه‌کی نیشتیمانیان نه‌ماوه‌ به‌لکو نقومی دزیی و تاوان و تاڵان و کوشتوو بڕ بوون، ته‌نیا چاره‌سه‌ریش هه‌ر ڕاپه‌ڕینێکی تره‌ بۆ نه‌هێشتنی سه‌رانی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ بۆ ناو زبڵدانی مێژوو.
باشترین پاڵپشتیش بۆ قسه‌کانم ئه‌وه‌تا له‌جیاتی وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌کانی قادر نادر بدرێته‌وه‌ له‌ کۆڕه‌که‌دا جه‌لالیه‌کان ده‌یانه‌وێ په‌لاماری بده‌ن و سوکایه‌تی پێبکه‌ن.
بۆیه‌ ڕاشکاوانه‌ ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ی ئاوا سه‌ر‌سه‌خت به‌رگری له‌سه‌رانی دز و تاڵانچی سه‌رانی کورد ده‌که‌ن، خۆشیان ده‌که‌ونه‌ به‌ر ڕق و بێزاریی خه‌ڵکی. (له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ کاک عه‌لی سیرینی که‌ ده‌بیت تیژتر و به‌ چه‌کوش بنووسێت دژی ئه‌م مافیایانه‌ و هیوا به‌ هیچ که‌سێکی ناو ده‌سه‌ڵاته‌ کوردییه‌که‌ نه‌خوازێت، ئه‌وه‌ی له‌ ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا کار ده‌کات، ته‌نها بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و توانبار و بنه‌ماڵه‌ مافیایه‌یه‌)
ئه‌و به‌چکه‌ جه‌لالیانه‌ی ده‌یان ویست په‌لاماری قادر نادر بده‌ن، ئه‌گه‌ر دانیشتووی سویدن، دیاره‌ قادرنادر ناناسن، که‌ هه‌ر ڕۆژه‌ی له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی وڵاتێکی داگیرکه‌ر بۆ خۆپێشاندان، له‌ده‌رگای ئه‌م حیزبی سویدی و ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌دات بۆ به‌ژینوساید ناساندنی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال.
ده‌بێت ئه‌و شه‌لاتییانه‌ی کۆمیته‌ جه‌لالییه‌که‌ی سوید ئه‌وه‌ بزانن، که‌ قادر نادر ئه‌و که‌سه‌ نییه‌ له‌ هه‌ڕه‌سه‌ و لێدان سڵ بکاته‌وه‌. ئه‌وه‌ ڕاستییه‌ و با بیزانن، جگه‌ له‌وه‌ قادر نادر بێکه‌س نییه‌.
ده‌رباره‌ی هه‌وڵی ڕفاندنی سه‌باحیش شتێکی تازه‌ نییه‌، ئه‌و که‌ به‌و زمانه‌ بنووسێت و قسه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌لاته‌دا بکات، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌و کاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ بێت که‌ دژی بیکه‌ن. چونکه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ جاری یه‌که‌می نییه‌ به‌چه‌ک وه‌ڵامی وشه‌ بداته‌وه‌، لێ ئازار و تاوانه‌کانی ئه‌م مافیایانه‌ وه‌ک برین وایه‌، هه‌تا قوڵ بێته‌وه‌ مه‌رگی چه‌قۆ نزیکتره‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە