کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ گشت مەڵبەندەكانى یەكێتى ئایا ئێوەش جەژنانەتان وەرگرتوە ؟

Monday, 23/03/2009, 12:00

6440 بینراوە


كە سایتى كوردستان پۆستم كردەوە بابەتێكى كاك كوردە ڕەشم خوێندەوە بە ڕاستى توشى شۆك بووم , من سەرەتا سوپاسى كاكە كوردە ئەكەم كە بە نوسینە جوانەكانى ئێمەى ووریا كردۆتەوە , ئەوەى توشى شۆكى كردم ئێمەش كادرى ئەم حیزبەین , بۆ ئەبێت جەژنانە یان باشتر وایە بڵێن تەكەتولانە تەنها بۆ مەڵبەندى سلێمانى بە ئیمزاى مام سەرف بكرێت , ئەى بۆ ئێمە كادرى ئەم حیزبە نین , ئەى بۆ هەر مەڵبەندى سلێمانى مەڵبەندن , ئەوانەى ئێمە گویان كردوە بە خۆیاندا , یان هەر بەرزان لێپرسراوى مەڵبەندە ئەى ئەوانەى ئێمە , بۆ مام نایدات بەوانیش , من نازانم ئەم ناعەدالەتیە بۆچى و لە پاى چى ؟ وەكو ئەو برا بەڕێزە نوسیویەتى لە مەڵبەندى سلێمانى تەنانەت سایەق و چایچى و حیمایە و كارمەندەكانیشى گرتۆتەوە كەچى بۆ ئێمە نەبوە , دواى خوێندنەوەى ئەو بابەتە سەرم سوڕما و یەكسەر پەیوەندیم كرد بە هەندێك برادەرەوە لە مەڵبەندەكانى تر ئەوانیش سەریان سوڕما لەو كارەى مام جەلال و ئەو ناعەدالەتیەى لەم حیزبەى ئێمەدا هەیە , وا بزانم دواى تەلەفونەكەى من كادر ى زۆربەى مەڵبەندەكانى تریش ئاگادار كرابونەوە ئەوانیش هەر بێ ئاگا بوون , برادەرێكم پێى ووتم نە مام جەلال و نە بەرزانیش لە بەر خاترى نەورۆز ئەمەیان نەكردوە بەڵكو ئەمە بەشێكە لەو بەرنامەیەى مامە هەیەتى بۆ كڕینى كادرەكان ئەگینا ئەگەر جەژنانە بوایە دەبوایە بۆ هەموان بوایە , ئەو برادەرە پێى ووتم بۆ بەرزان خۆى ئەوەندە باوەڕى بە كورد هەیە , ئاگادارى هەموو كۆمیتەكانى كردبوەوە كە ئەبێت جلى كوردى لەبەر بكەن كەچى خۆیم بینى لە تەلەفیزیونەوە جلى كوردى لە بەرا نەبوو , تەنانەت جێگرەكەشى جلى كوردیان لە بەردا نەبوو , لەوانەیە بەرزان بڵێت من لە نەسریەى خۆم ئەوەم داوە منیش ئەڵێم نەخێر ئەوەت لە ئاغاكەت وەرگرتوە چونكە كارگێڕى داراییەكەت چووبوو لە قەڵاچوالان هێنابوى , نەسریەى مەڵبەند تواناى ئەوە ى نیە , بەڵام لە ئەنجامدا گەیشتمە ئەو بڕوایەى ئەمە تەكەتولانەیە نەك جەژنانە بۆیەش مام جەلال ئەمە بەس بۆ بەرزان ئەكات چونكە ئەزانێ ئەم جارە كادرەكانى ئەم شارە و ئەم مەڵبەندە چى بە سەر دێنن , ئەمەشى تەنها بۆ تەكەتول و ڕاكێشانى ڕایى كادرەكان داوەتێ , من ئەڵێم مام بەرزان باش ئەناسێ , باش ئەزانێ تەنها بە پارە ئەو باندە و ئەو مەڵبەندە ڕاگیراوە , ئەگەر پارە نەبێت دڵنیام كەس دوایى ئەو كۆنە جاشە ناكەوێت , كەسێك خاڵى 17 پێشمەرگەى یەكێتى شەهید كردبێت , كەسێك باوكیشى جاش جەلالى بوبێت , كەسێك لە دوژمنایەتیدا پەنجا كەسى كوشت بێ شایەنى ئەوەیە لێپرسراوى مەڵبەند بێت , مامە ئەمانە ئەزانێ بۆیە ئەیەوێت هیچ نەبێت بەپارە دڵى كادرەكانى ڕابگرێ , من داوا لە سەرجەم مەڵبەند و كادرەكانى ئەو مەڵبەندانەى تر كە بێ بەش بوون لەو جەژنانەیە و حسابى كادرى ئەم حیزبەمان بۆ نەكراوە هەڵویست وەربگرن , پارە قیمەتى نیە بە تایبەت پارەیەكى دزراو , بەڵام ئەو ناعەدالەتیەى مامە ناخۆشە , ئەم جیاوازیە لە پاى چى ؟ كاتى هەڵویست وەرگرتنە , كاكە كوردە بڕى پارەكانى نوسیوە بۆیە من بە باشم نەزانى دوبارەى بكەمەوە ,


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)