کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێك بۆ گەنجانی بەردەرکی سەرا(ساحەی تەحریر)

Monday, 21/02/2011, 12:00




ماندوو نەبن و دەست و چاوتان ماچ ئەکەین، بەهیوای نەفەس درێژی و کۆڵ نەدان. جەماوەری ڕاپەڕیوی خەڵکی کوردستان و گشت ئازادیخوازان چاویان لە ئازایەتی و بوێری ئێوەیە، سات دوای سات، دەقە دوای دەقە، گوێمان هەڵخستوە بۆ دەنگو باسی نوێ و سەرکەوتنی تر، وە دڵنیاین لەوەی لەکۆتاییەکی گەلێ نزیکیدا کە ڕەنگە هەفتەیەکی تر نەخایەنێ ، ئێوەش وەك براو خوشکانتان لە گشت ناوچە و گۆڕەپانەکانی ئەم جیهانەدا بە حەزو ئارەزوە ڕەواکانتان لەمافی مرۆڤ و یەکسانی دا ، ئەگەن.

پەیامی ئێمە دڵنیاین هیچی لەوە زیاتر و کەمتر نیە کەئێوە هەنووکە لەسەری ئەڕۆن و ڕۆژ دوای ڕۆژ هیواو خەونەکان ئەکەن بە ڕیالیزم و واقیع(دەرکەوتە)، ئەم کارەی ئێوە و ئەم ڕاپەڕینە تەنها بەبەردەوامیەوە سەرکەوتن وە دەست دێنێ، هەر خاوبوونەوەو گوێگرتن لەلایەکی دی، جگە لەخۆتان ، بەرەو هەڵدێرو نەمانتان ئەبەن، تکایە لەنزیکەوە گۆێ لە پەیام و ئاگاداریەکانی کوردستان پۆست بگرن، چونکە ئەوە کوردستان پۆستە لەوەتەی هەیە، تەن و ڕایەڵەی بۆ ئەم ڕۆژە چنیوە. ئەوە ستاف و نوسەرە بوێرەکانێتی کە سڵیان لەم کورد کوژانە نەکردۆتەوەو دەستیان لێ نەپاراستوون.

ئەوانەی لەگەنج و ئاواتەکانی تێناگەن و لێی حاڵی نابن وا ئێستا خەریکی گفتوگۆن لەگەڵ پیاو کوژاندا، باوەڕ نەکەن و جگە لە توڕدانی ئەم دەسەڵاتە کوردکوژانە بەهیچی تر ڕازی نەبن، ئێوە ئازارەکانی خۆتان باشتر ئەزانن، ئێوە و هەر ئێوە ئەتوانن هەوڵ بدەن بۆ باشترکردنی ژیانی خۆتان و بەس.

ئەوانە بەدەنگی ئیوە ئەدوێن ، نەك هەر باوەڕی پێتان نیە، بەڵکە حسابی تورێکی قوڕاویتان بۆ ناکەن، ئەوان لەجهیانی سەردەم و تەکنەلۆژیاو فەیسبوك و تویتەر تێناگەن ، خۆ ئەگەر کۆمپیتەر بەکاربێنن، ئەوا تەنها بۆ کاری بازرگانی و کۆمپانیاکانن، ئەوان تەنها ئەزانن بەرنامەی excel بەکاربێنن بۆ چاودێری کردنی پارەکانیان، ئەوان گەر google یش بەکاربێنن ئەوا تەنها بۆ گەڕانە بەدوای stock market و بزانن چەندی تر لەپارەو سامانەکانیان کەڵەکە بوە. ئەوان لەجیهانی xbox و paly station تێناگەن. جا بۆیە تکایە تەنها و تەنها خۆتان و عەقڵی خۆتان بڕیار لەسەر دوا ڕۆژی خۆتان بدەن.

باوکی سەردەشت و ڕۆژین و ئەوانی تر مافی خۆیانە چۆن لەم بارودۆخە ئەڕوانن و چی ئەڵێن ، لێ ئێوەش وەك هاوڕێانی ئەم پۆلە شەهیدە مافی خۆتانە چۆن بەرگریان لێ ئەکەن و بەردەوامی بۆ شۆڕشەکەتان ئەدەن. لەکۆتایدا جارێکی تر داوای بەردەوامی و لەش ساغی بۆ هەموانتان ئەکەین.

هەزار پیاو و هەزار پێ،، هەر ئەبێ بکەونە ژێر پێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە