کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌فسه‌رێكی كۆنه‌ حه‌ره‌س جمهوری و هێمن هه‌ورامی له‌پشت گۆڤاری(چرپه‌)وه‌ن

Sunday, 06/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ١ هه‌ولێر
ئه‌مرۆ هەو‌لێر گێژاوێكی ئيعلامی گرتيه‌وه‌ به‌ هۆی بڵابوونه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌ دژی ئاينی ئيسلام، كه‌ له‌ گۆڤاری چرپه‌ بڵاكراوه‌ته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ رۆژنامه‌ی خه‌باتی پارتی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ گۆڤاری (چرپه‌) له‌لايه‌ن گرپی كۆمپانياكانی بابان، كه‌ سه‌رحه‌د شێخ جواد كۆنه‌ ئه‌فسه‌ری گاردی كۆماری ڕژێمی به‌عس خاوه‌ن ئيمتيازێتی، هەروەها به‌ ناڕاسته‌و خۆش ئه‌و كۆمپانيايه‌ موڵكی عارف ته‌يفۆر جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی له‌سه‌ر ليستی پارتی، به‌ هاوكاری ده‌زگای پاراستن به‌ نوێنه‌رايه‌تی ئه‌و ده‌زگايه‌ له‌لايه‌ن هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیيه‌وه‌ هاوكاری مادیی و زانياريی ده‌كرێت ، له‌لايه‌ن چه‌ند سيخورێكی ڕۆژنامه‌ی خه‌باتی پارتیيش‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
له‌وانه‌ به‌رهه‌م عزه‌دين كاديری راگه‌ياندنی سليمانی و سيخوڕی پاراستن
هێمن ئاری سيخوری پاراستن لەگەل چه‌ند كه‌سێكی ديكه‌ بەرێوه‌ده‌برێت
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ زۆربه‌ی به‌رپرسی ده‌زگاکانی پارتی و ئه‌منيه‌كان و كوتله‌كانی نيچيره‌ڤان هاوكاری ئه‌و گۆڤاره‌يان كردووه‌، تا له‌ دژی نه‌ياران دوژمنانانی خۆيان به‌كاری بهێنن.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ لقی ٢ی پارتی، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، سه‌رهه‌د شێخ جواد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بشارێته‌وه‌ به‌رگری له‌ خۆيی بكات، كه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نفالی ٤ له‌ گه‌رميان به‌شداری كردووه‌، ئه‌و گۆڤاره‌ به‌ هاوكاری عارف ته‌يفور ده‌رده‌كات.
له‌ ژماره‌ی ئه‌و گۆڤاره‌دا سه‌رهه‌دی ئه‌نوه‌ر به‌گی كۆنه‌ جاش خائين به‌ گه‌ل و  نيشتيمان ديدارێكی له‌گه‌ڵ سازدراوه‌ كراوه‌ته‌ مانشێت كه‌ گوايه‌ سه‌دام حسێن له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی ئه‌وان له‌ سێداره‌ دراوه‌.
له‌ كاتێكدا ده‌بوو ئيستا كورانی ئه‌نوه‌ر به‌گ وڵات ده‌ربه‌ده‌ر بكرانايه‌، كه‌ زياتر له‌ ٤٠ ساڵه‌ به‌ بنچه‌ بوونه‌ته‌ جاش خائين و دژی گه‌لی كوردستان هه‌رچيان بۆ كراوه‌ كردويانه‌.
گۆڤاری چرپه‌ هه‌ر ژماره‌ی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ خائينێك ده‌كات تا به‌رگری له‌ خۆيان بكه‌ن، به‌مه‌ش سه‌رهه‌د جادی كۆنه‌ خائين ده‌يه‌وێت به‌رگری له‌ خۆی و عارف ته‌يفۆر گه‌نده‌ڵ بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە