کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له ‌دوای نه‌مانی به‌عس له‌ کوردستان چ گۆرانکاریه‌ک کرا؟

Wednesday, 13/01/2010, 12:00



چالاك میرانی

به‌شی یه‌که‌م

به‌عسیه‌کان ئه‌وه‌ی به‌ بیریان داهات له‌ به‌رامبه‌ری گه‌لی کورد به‌بێ دوو دڵی کردیان به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه له‌ دوای چه‌ندیان قوربانی دان بۆ ئازادی و سه‌رفرازی گه‌لی کورد هیچ گۆڕانکاریه‌ک نه‌کرا له‌ سایه‌ی فت و فێله‌ ڕیویانیه‌کانی حیزبه‌کان به‌ گشتی و حزبی ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی ، که‌ له‌ هه‌موو روێکه‌وه‌ له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی که‌سه‌کان گه‌ل توشی ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵ وێرانی و نه‌هامه‌تی و برسیه‌تی و ئاواره‌یی و کوژران و زیندان و نه‌خۆشی ده‌روونی و .......هتد. بوو

من ئه‌مه‌وێ له‌ به‌شی یه‌که‌م باسی ئه‌م گه‌له‌ بکه‌م له‌ ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ که‌ گیانی خۆی له‌ پێناوی ئازادی و سه‌رفرازی به‌خت ده‌کرد بۆ گه‌یشتن به‌م رۆژه‌ که‌ کورد خۆی حوکمی خۆی بکات که‌:-

1-هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی به‌ جۆرێک به‌رز بوو هه‌رکه‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ر شوێنێک به‌ گوێمان دا بهاتایه‌ ته‌رزه‌ به‌ ده‌روونمان داده‌هات و خۆشه‌ویستی گه‌ل بوون و سه‌رکرده‌کانیش زیاتر چێگای رێزی خه‌ڵک بوون به‌ڵام ئێستا ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ته‌ که‌م ترین و سوکترین ناو به‌ هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی حیزبه‌کان شه‌ری براکوژی و بوونی جاشه‌کان به‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌مان هه‌لسوکه‌وتی جاشایه‌تی خۆیان و له‌ دووایش شه‌ری براکوژی چگه‌ له‌ فه‌رامۆش کردنی پێشمه‌رگه‌ کۆن و راستگۆیه‌کانی رۆژانی ته‌نگانه‌ له‌لایان سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان و موچه‌ برینه‌وه‌ بۆ چاشه‌کان و دانی پله‌ و پایه‌ پێیان هه‌روه‌ها سه‌رکرده‌کانیش خۆیان سوک کرد به‌ هۆی جوێندان به‌ یه‌کتری و منافه‌سه‌ی ناشه‌ریفانه‌ ونا یاسایی له‌ دژی یه‌کتری.

2-هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌نده‌ به‌رز بوو که‌ هه‌موو خه‌لک یارمه‌تی ده‌ری یه‌کتری بوون له‌ رۆژانی ته‌نگانه‌ ، به‌ بیرمه‌ له‌ کاتی ئه‌نفال کردن و تێکدانی گونده‌کان له‌ لایان رژێمی گۆربه‌گۆر که‌ جۆن خه‌لکی شاری هه‌ولێر به‌ بێ ترس یارمه‌تی که‌سانی لێقه‌ماوانیان ده‌دا له‌ به‌حرکه‌ و بنه‌سلاوه‌و داره‌توو به‌ڵام ئێستا حیزبه‌کان وا خه‌لکیان په‌روه‌رده‌ کرد که‌ هه‌ریه‌که‌ سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بکات و ته‌نانه‌ت یارمه‌تی ئه‌ندامی حیزبه‌که‌ی خۆشی نه‌دات.

3-به‌عسیه‌کان ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هات کردیان و درێغیان نه‌کرد ده‌رحه‌ق به‌م گه‌له‌ حیزبه‌کانیش وه‌کو میراتگر بۆیان ته‌واو کردن به‌س کیمیا بارانیان نه‌کرد چونکه‌ نه‌یان بوو نه‌کو تیرۆر و زیندانی و بێ سه‌روشوێن کردن و ئه‌نفال و...هتد.

4-حیزبه‌کانمان بوونه‌ کۆسپ له‌به‌رده‌م خه‌باتی ڕه‌وای پارچه‌کانی تری کوردستان و وایان کرد که‌ ئێمه‌ رگیشمان لێیان ببێته‌وه‌ له کاتێکدا که‌ ئێمه‌ی کوردانی باشور ده‌بوایه‌ یارمه‌تی ده‌ری هه‌موو پارچه‌کانی تر بوونایه‌ بۆ ئازادیان به‌ تایبه‌تی کوردستانی رۆژهه‌ڵات که‌ قه‌رزدارین و له‌ دوو ته‌نگانه‌ی شۆرشدا به‌هانامانه‌وه‌ هاتن له‌ نسکۆی 1974 و کۆچ ره‌وی 1991.

5-کارنه‌کردن بۆ که‌س وکاری شه‌هیدان و درۆکردن له‌گه‌لیان و دانانی هه‌ندێک جاشی کوژراو به‌شه‌هیدی رێگای کوردایه‌تی که‌ ئه‌مه‌یان به‌عسیش نه‌یکرد بوو.

6- له‌سه‌رده‌می به‌عس دا سه‌رۆک کۆمار عه‌ره‌ب بوو کاری بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی وعه‌ره‌ب ئه‌کرد له‌سه‌رده‌می ئه‌م دوو حیزبه‌دا سه‌رۆک کۆمار کورده و کار بۆ بنه‌ماڵه‌که‌یی و بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌کات ته‌نها بۆ کورد ناکا ، بۆیه‌ جاران خیانه‌ت کردن عه‌یب و شوره‌یی بوو به‌ڵام ئێستا بووه‌ته‌ مۆدێل.

7-خه‌لکی که‌رکوک و ناوچه‌ دابراوه‌کانی تر له‌ سه‌ر به‌رزیه‌تی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره‌ بوون به‌ڵام ئێستا له‌ بڕی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌یان په‌ره‌ ده‌رێت به‌ تورکمان و عه‌ره‌به‌کان و ئه‌وانیش رۆژیان پێ ده‌ژمێرن و له‌ گۆره‌پانی یاری تۆپی پێ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن

8-به‌عس ئاسا حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار توانی تۆ وی جاشایه‌تی و دووبه‌ره‌کی عه‌شاییری و ناوچه‌گه‌ریه‌تی و خزم و خزمایه‌تی تێک بدات و یه‌کبوون و یه‌کێتی و یه‌کگرتویی گه‌ل لێک بترازێنیت بۆیه‌ گه‌نده‌ڵه‌ به‌عسیه‌کان پێده‌که‌نن به‌ ووشه‌ی پیرۆزی کوردایه‌تی جونکه‌ ئێستاش هه‌ر ئه‌وانن حکومه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە