کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆسیەی ئیبراهیمی کاکە ئەحە دەگەیەنینە ناوەندە سوێدیەکان

Wednesday, 12/10/2011, 12:00


١٠ ڕۆژ زیاترە پێشمەرگەی دێرین و یەکێک لەچالاکڤانە مەدەنیەکانی شێری هەلەبجە، بەتۆمەتی هاندانی گەنجانی هەڵەبجە ، بۆ توندوتیژی ، لەسەر راسپاردەی لیژنەکەی سەرۆکی هەرێم
بۆ روداوەکانی دوای ١٧ شوبات ، بەپێی مادەی ٤٠٥خراوەتە
زیندانەوە. لەکاتێکدا بەپێی بەدوا چونەکانی ئێمە ، ئەم چالاکڤانە لەوکاتەی توندوتیژی هاتۆتە ئاراوە ، ئەو یەکەم کەس بوو هەولی تیرۆرکردنی بەبەرنامە دراوە ، بەتەقەکردن لەسەریەوە لەنزیک مەرگ گەراوەتەوە
گروپی ١٧ شوبات ئەمە بەمەهزەلەیەکی تری لیژنەکانی لێکۆلینەوەی دەسەلات دەزانێ کەئەم جارەش هەوڵ دەدات قوربانی بکاتە جەلاد ... بۆیە ئێمە بەتوندی ئیدانەی زیندانی کردنی ئیبراهیم کاکە ئەحە دەکەین و داواکارین بەپەلە ئازاد بکرێت ، ئەو جەلادانەی بەبەرچاوی خەلک و بەبەلگە حاشە هەڵنەگر ، تاوانیان بەرامبەر گەنجانی کوردستان کردوەو بەبریاردان بەتەقەکردن لێێان و شەهید کردنیان ، سەرباری دەیان پەیمانی بەرپرسانی ئیداری دەسەلاتی کوردی ، کەچی ئازادانە بەبەرچاوی هەموو خەلک دەسوڕێنەوە ئەوان لێکۆلینەوە ی یاسایان بەرامبەر بگیرێت 
نەوەک قوربانیەکی وەک ئیبراهیمی کاکە ئەحە
هاوکات لێرەدا رای دەگەیەنین ئێمە ئەو دۆسیەش ئاراستەی ناوەندە سیاسی و مرۆڤ دۆستەکانی ولاتی سویژ دەکەین
گروپی ١٧ شوبات لە ستۆکهۆلم 
2011-10-12
تەلەفۆن ٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە