کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وه‌ی ده‌ست خۆشی له‌هونه‌ری جوان باش بکا له‌ لایه‌ن کاکه(بله‌) ی چاودێري هونه‌ره‌وه‌ جوێن باران ده‌کرێ!!

Wednesday, 17/03/2010, 12:00


کاکه‌ بله‌ من وه‌ک جه‌نابت به‌م شێوه‌ یه‌ په‌روه‌رده‌نه‌کراوم به‌ناهه‌ق ووشه‌ ی بێزلێکراو و هه‌ست بريندار ڕێزبکه‌م ،که‌ خۆت به‌چاودێری هونه‌ری ده‌زانی ده‌بووايه‌ هه‌ست ناسکی و توانای ڕه‌خنه‌یی خۆت له‌سه‌ر نووسینه‌کانم بکه‌وتبایه‌ گۆ نه‌وه‌ک ئه‌م قسانه‌ی له‌به‌شی پێشه‌وه‌ی نووسينه‌که‌ت ڕیزت کردووه‌ بێئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌کت له‌باره‌ی منه‌وه‌ هه‌بێ.
به‌هه‌ر حاڵ پیشه‌که‌ی من هه‌وڵدانه‌ به‌تواناي شاره‌زایی خۆم خزمه‌ت به‌و بواره‌ بگه‌یه‌نم که‌ شاره‌زاییم لێی هه‌یه‌،تۆش دڵنیا ده‌که‌مه‌وه‌ (کاکه‌ بله‌) که‌ کاتم زۆر نیه‌ ده‌نا وه‌ک جه‌نابت ڕۆژانه‌ له‌ هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌کان به‌هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی کوردمه‌وه‌ ده‌دا که‌ ڕۆژانه‌ له‌ ژێر ڕه‌خنه‌ی لاوازو بێ بنه‌ما که‌ناوي (بله‌) ی لێ ده‌نووسرا.
به‌ڕێز ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌م ته‌نیا بۆ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ تا خوێنه‌ران بکه‌ینه‌ سه‌نگی مه‌حه‌ک،ناوی (بله‌)من ده‌توانم بڵێم بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مه‌ په‌‌یدابووه‌،به‌ڵام بۆزانیاری کاکه‌ (بله‌) وا بۆ 6 ساڵ ده‌چێ به‌به‌رده‌وامی له‌ماڵپه‌ڕی (کوردستان پۆست) ماڵپه‌ڕه‌ جیاکانی تر نووسین و ڕه‌خنه‌و هۆنراوه‌ بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌ هه‌ر به‌و ناوه‌ی خۆشم کاکه‌ (بله‌)
به‌ڵێ ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و خاڵانه‌ی باست کردبوو له‌ نووسینه‌که‌ت سه‌باره‌ت به‌ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ڕوونکردنه‌وه‌م به‌ جوانی بۆ به‌ڕێزت کردبوو نه‌وه‌ک (به‌ ووشه‌ قێزه‌وه‌نانه‌ی تۆ به‌کارت بردوون).
کاکه‌ (بله‌) من پێویستم به‌ مانێجه‌ری هیچ که‌سێک نیه‌ چونکه‌ پیشه‌ی من نیه‌،باشتریش وابوو به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌ پڕ له‌ جوێنه‌ بنووسی وه‌ک وه‌ڵامێک ده‌بوایه‌دوو نووسینه‌که‌ی تری منت خوێندباوه‌ که‌یه‌کیان ناڕاسته‌و خۆ ئه‌ویتریان ڕاسته‌و خۆ ڕه‌خنه‌ گرتنن له‌ به‌رنامه‌که‌ی کاک ئه‌ژده‌ر که‌هه‌ر دوو نووسین له‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست ده‌توانی به‌ر ده‌ستی بخه‌ی،که‌ نووسینی یه‌که‌م له‌ ژێر ناوی (ئایا ناوه‌رۆکی پڕۆگرامه‌هونه‌ريه‌کان وه‌ک ديزایینی ستۆدێوکانیان نوێ و به‌نرخن)،دووه‌م بابه‌تیش له‌ژێرناوی (ئیمه‌یلێکی به‌ئاشکرا بۆ کاک ئه‌ژده‌ر وه‌هبی) ئه‌و کاته‌ بۆت ده‌ر ده‌که‌وت که‌ من نازانم زوڕنا بژه‌نم ،که‌ من ته‌نیا داکۆکی له‌ڕاستی ده‌که‌م نه‌ وه‌ک پۆلیسی دژه‌ هونه‌ر بم هه‌ر که‌سێک خاوه‌نی هونه‌ری جوان و جه‌ماوه‌ری زۆری هه‌بێ به‌ر کێبڵی نووسینه‌کانت بکه‌وێ،
تۆ ده‌ته‌ویست له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست ئه‌لقه‌ی پێشکه‌شکرا ده‌بووایه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆ مانێجه‌ریانی به‌ژدار بوونایه‌ ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاک ئه‌ژده‌ر وای کردبووایه‌ ،به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ش گله‌ی ئه‌وه‌ت ده‌کرد ناوی کۆمه‌ڵێکیترت ریز ده‌کرد بۆ ئه‌مانه‌ش به‌ژدار نه‌کراون تا ئێستا،پاشان بۆ خۆت باش ئاگاداري هه‌ندێک له‌و ناوانه‌ی باست کردوون له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ژین و ئه‌و داهێنه‌رانه‌ي باسیشیان لێوه‌ ده‌که‌ي داهێنه‌ری ئاوز دزیشی تێدایه‌ ده‌بێ مه‌به‌ستيشت ئه‌و بێ؟باشه‌ به‌ڕێز تۆ وه‌ک نمونه‌ باسی(عه‌دنان که‌ریم وزه‌که‌ریا) ده‌که‌ی که‌ بۆ به‌ژدار نه‌کراون دياره‌ شڕۆڤه‌کردنه‌که‌ی منی به‌دڵ نه‌بووه‌ و نووسينه‌که‌ی پێشووی خۆشي له‌بیر چۆته‌وه‌ که‌باسی عه‌دنان که‌ریم و زه‌که‌ریا وه‌ک نموونه‌ بۆبه‌هێزکردنی نووسینه‌که‌ي خۆی به‌کاری بردووه‌ ،که‌چي ناڕازییه‌ له‌وه‌ڵامه‌که‌ی من من به‌مانێجه‌ري ئه‌وان له‌قه‌ڵم ده‌داکاکه‌ (بله‌) ئه‌وه‌ پێی ده‌ڵێن بانێک دوو هه‌وا
کاکه‌(بله‌) جارێک + جارێک- ئه‌وانه‌ی له‌به‌رنامه‌که‌ی ئه‌ژده‌ر به‌ژدار بوونه‌،نه‌ له‌لایه‌نی هونه‌ری نه‌ له‌ لايه‌نی که‌سایه‌تیان که‌متر نیه‌له‌وانه‌ی که‌ تۆ باسیان ده‌که‌ی، ئه‌و پێشنیاره‌ی بۆ منت کردووه‌ زۆر دووره‌ له‌ که‌سایه‌تي من ئه‌گه‌ر بۆ خۆشت ده‌گونجێ ئه‌وه‌ شتێکی تره‌،کاکه‌ (بله‌) پێتوايه‌ ده‌ستخۆشی کردن له‌هونه‌ری به‌پێز شه‌ڕه‌شه‌ق خۆ هه‌ڵخوتاندنه‌ به‌ بۆچوونی تۆ؟چونکه‌ من ڕه‌وشت و ڕه‌فتارم دووره‌ له‌و تاوانه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ بیخه‌یه‌ پاڵم، بۆیه‌ هه‌رگیز ڕێگه‌ به‌خۆم ناده‌م ئه‌م جۆره‌ ووشه‌ له‌ پێنووسه‌که‌م بێته‌ده‌ر،به‌ڵام پێشنیاری من بۆ تۆ کاکه‌ (بله‌)ڕه‌وشتی نووسین په‌یڕه‌و بکه‌ ڕق کینه‌ی بێتوانای بێده‌سه‌ڵاتیت به‌جوێندان ده‌رمه‌بڕه‌ نووسین ئه‌خڵاقه‌ په‌یامێکی زانستیه‌ نه‌ک جوێن کورته‌ باڵایت له‌نووسین چاک پێوه‌ دیاره‌ به‌ڵام ماشائه‌ڵڵا له‌جوێندان هه‌يبه‌تت بینرا.پێش هه‌موو شتێک ڕه‌وشتی نووسین ده‌بێ بێ ده‌مامک بێیه‌ ئه‌و مه‌یدانه‌ ئه‌گه‌ر تۆ خۆت به‌ڕاست ده‌زانی بۆ ده‌مامک ده‌که‌ی ،ئاخر بابزانین ئه‌وه‌ي ده‌یه‌وێ پێش بڕکێ له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌ بکا،به‌ پایسکل ده‌یه‌وێ بیکا یان به‌ فڕۆکه‌ له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌ وه‌ک خۆت ده‌ڵێ ی زه‌مانی مه‌لیک نه‌ماوه‌،بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئاستی به‌ڕێزتان له‌ هونه‌رو نووسین چه‌نده‌ تا به‌‌که‌یفی خۆت ڕۆژانه‌ شه‌لم کوێرم که‌س نابوێرم حوکم بکه‌ی هه‌ر ڕۆژه‌ی جه‌سته‌ی هونه‌ری که‌سێک به‌ر چه‌قۆی حه‌زي خۆت بده‌ی... کاکه‌(بله‌) چۆن ده‌زانی من هاوڕێ ی کاک ماهیرم؟؟؟؟؟؟
يان ئه‌وانه‌ش وه‌ک نووسینه‌ بێ سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌تن بێ گوێ دانه‌ هیچ پرنسیپێکی نووسین،
من نه‌ له‌ دوور نه‌نزیک کاک ماهر ناناسم وه‌ک هاوڕێیه‌ک،هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌کم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ی نیه‌به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ کاک ماهیر ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه‌ی هونه‌ری گۆرانی بووله‌ ساڵانی 90 کاني سه‌ده‌ی ڕابردوو،له‌ نووسینه‌که‌م که‌ باسی کاک ماهیرم کردووه‌،نووسینه‌که‌ دوو ته‌وه‌ره‌ ته‌وه‌ری یه‌که‌م باس له‌و گۆرانیه‌ جوان له‌بیرنه‌کراو و سه‌رکه‌وتووانه‌یه‌ که‌ نکۆڵی لێ ناکرێ ئه‌گه‌ر تۆش ته‌می ڕق و کينه‌ت ڕاماڵی و ئه‌م گۆرانيانه‌ت گوێ لێ بووبێ نکۆڵی له‌سه‌رکه‌وتووییان ناکه‌ي ،ئایا باسکردن له‌هونه‌ری جوان و به‌توانا باش تاوانه‌ کاکه‌ (بله‌)،ئه‌ی خۆت بۆت هه‌یه‌ هونه‌رمه‌نی وه‌ک عه‌دنان که‌ریم و زه‌که‌ریاو ....هتد به‌باڵا تر بزانی له‌ هونه‌رمه‌ندی تر ؟؟؟که‌واته‌ ئه‌وه‌ي تۆش ده‌چێته‌ خانه‌ی پیاهه‌ڵدان وچی و چی و به‌س که‌س هیچی پێ نه‌وتی.
ته‌وه‌ری دووه‌مم ڕه‌خنه‌ی کاک ماهیرم کردووه‌ که‌ دوا (سیدي) له‌ ئاستی هونه‌ری ئێستای ئه‌مڕۆ دا نیه‌ تا ڕه‌خنه‌م له‌ کليپی گۆرانیه‌که‌ش گرتووه‌،چونکه‌ ئه‌و خاوه‌نی توانایه‌کی زياتره‌،ئه‌م نووسینه‌م هه‌م ڕه‌خنه‌یه‌و له‌کاتێکیش هاندانی هونه‌رمه‌نده‌ بۆکاری جوانترباشه‌ تاوانی ئه‌م نووسینه‌ چیه‌ کاکه‌ (بله‌)؟؟بزانه‌ خۆت ده‌ی سه‌لمێنی که‌ خۆت هه‌ناسه‌ سواري هه‌موو ده‌مێك،چونکه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگی به‌ خوێندنه‌وه‌ ناده‌ی ئه‌وه‌نده‌ی په‌له‌ی نووسینی ڕق وکینه‌ ده‌که‌ی،زۆر جوان په‌شێوی به‌نووسینه‌کانته‌وه‌ دیاره‌.
له‌ باره‌ی کاک ئه‌ژده‌ر ،پێش ئه‌وه‌ی له‌به‌رنامه‌ی (تێڤێ)بناسرێ ئه‌ژده‌ر وه‌هبي له‌ باشوری کوردستان باش ناسراوبوو(ئه‌لبومي)ی ساڵی 2004گه‌واهی یه‌کی باشه‌ که‌ ئه‌م (ئه‌لبوم)ه‌ی پڕ فرۆشترین (سێدێ)ئه‌م ساڵه‌ بووه‌،دوا ئه‌لبوميش خۆت ده‌بێ گه‌واهيه‌کی باش ،چونکه‌ تۆ چاودێری هونه‌ری ده‌بێ بزانی ئه‌م ئه‌لبوومه‌شی که‌ باش فرۆشراوه‌ یا نا،
له‌ کۆتایی به‌ کاکه‌ (بله‌) مه‌ترسه‌ ئه‌م ووشه‌ ناشیرنانه‌ی له‌سه‌ره‌تای نووسینه‌که‌ت بێ وویژدانانه‌ ، کردتۆته‌ خاسیه‌تی من به‌ڵام دڵنیا به‌ من نه‌له‌ وه‌که‌متر نه‌ زیاتر نایخه‌مه‌ پاڵ تۆ هه‌رچه‌ند که‌سێک ده‌مامکی خۆی بکا ته‌کلیف وکردن و ماستاوچێتیو هه‌ موو جۆره‌ شتێکی خراپي لێ ڕه‌چاو ده‌کرێ ،به‌ڵام له‌کۆتایي تۆش مرۆڤی من وويژدانم و ڕه‌فتارم ڕێگه‌م لێ ده‌گرن ئه‌م جۆره‌ ووشانه‌ بێ به‌ڵگه‌و بێ سه‌رچاوه‌ به‌ تۆ بڵێم من رێزم هه‌یه‌ بۆ هه‌ر بۆچوون ڕه‌خنه‌یه‌ک،به‌ڵام بڕوا بکه‌ هیچ ڕسته‌یه‌کی وه‌کوو ڕه‌خنه‌ی پێویست بێت نه‌م دۆزییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رێزم کاکه‌(بله‌) هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌ ڕه‌خنه‌ گرتني هونه‌ری و وازهێنان له‌ بووختان و جوێندان چونکه‌ هیچ هونه‌رێکی لێ به‌دی ناکرێ.

هاوکار حه‌وێز
17/03/2010
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە