سییەمین ساڵیادی شەهیدی قەڵەم لەناو گەنجانی سەرای ئازادی
Sunday, 06/03/2011, 12:00
ئەم شەو 6-3-2011 سییەمین ساڵی شەهیدكردنی دكتۆر عبدالستار تاهیر شریف یادكرایەوە لەناو گەنجانی ئازای سەرای ئازادی لە شاری سلێمانی.
دكتور عبدالستار تاهیر شریف لە ساڵی 1935 لە شاری كەركوك لە دایك بوو.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی و خولی پەروەردەیی مامۆستایانی لە شاری كەركوك تەواو كردووە.
لە 1-10-1955 بۆ یەكەم جار لە قوتابخانەى رێدار لە ناحیەى شوان بە مامۆستا دامەزرا.
بۆ یەكەم جار بە قایمقامی قەزاى كۆیە دامەزرا تا ساڵى 1974 لە چەند قەزایەكی كوردستان و خوارووى عێراق وەك (كۆیە و كەلار و چەمچەماڵ و عەفەك و خدر و بەعقوبە) قایمقام بوو.
لە 7-4-1974 بوو بە وەزیرى (ئیشغال و ئیسكان)
لە ساڵى 1975 بوو بە وەزیری (شارەوانی)
(1976-1977) بوو بە وەزیری (گواستنەوە)
ئەندامی ئەنجومەنى نیشتیمانی عێراق بوو لە 1981 تا 1984
خوێندنی بەكالۆریۆس و ماجستێر و دكتۆراى لە بوارى (دەروونناسی) لە زانكۆى مستنێریە و بەغدا تەواو كرد لە ساڵى 1984.
سەرۆكى كۆمەڵەى رۆشنبیرى كوردو سەرنوسەرى گۆڤارى (رۆژى كوردستان \ بەغدا 1982-1987) بوو
ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق بوو
(12) كتێبی بە چاپ گەیاندووە بە زمانی كوردی و عەرەبی لە بوارەكانی (پەروەردە و دەروونناسی و مێژوو و كۆمەلایەتی و ئەدەب)
1966-1969 سكرتێرى لقى (3) پارتی دیموكراتی كوردستان \ كەركوك بوو
1970 هەڵبژێردرا بۆ ئەندامى پالێوراوى كۆمیتەى ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان.
1973 تا 1984 سكرتێرى گشتی كۆمیتەى ناوەندی پارتی شۆرشگێرى كوردستان بوو
1995 لە دەستی رژێمی بەعسی هەڵهات بۆ هەرێمی كوردستان
1997 بۆ توركیا و دواجار بۆ نیوزلندا
دواى پرۆسەى ئازادی عێراق گەرٍایەوە بۆ عێراق لە زانكۆى سلێمانی و دواجار لە كۆلیژی پەروەردەى كەركوك وانەى دەروونناسی دەوتەوە
لە 5-3-2008 بە دەستی رەشی تیرۆریستان , بە دەستی دووژمنانی راستەقینە لە گەرەكی رەحیماوە لە شاری كەركوك شەهید كرا....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست