گه‌له‌کۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژئاوایی ووڵات دژیی ئیراده‌ی کوردی ئازاده که په‌که‌که پێشه‌نگایه‌تی ده‌کات - به‌شی دووه‌م وکۆ�
Tuesday, 13/08/2013, 12:00
بێگومان په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی کوده‌تایی سه‌ربازیی له میسر زه‌نگێکی مه‌ترسیداره و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌مایی سیاسه‌تی ده‌ستوه‌ردان له ئیراده و داخوازییه‌کانی خه‌ڵک، هه‌رچه‌ند ئه‌قڵیه‌تی ئخوانه‌کان و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتیان چه‌ند ماقوول و جێگایی هیوای خه‌ڵک نه‌بوو به‌گشتی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازای له‌خۆیدا هیچ کاتێک بایه‌خ به باهاکانی دیموکراتیک نادات کاتێک جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازییه نزیک به چل ساڵ سه‌رکووتکاری خه‌ڵک و پارێزوانی ده‌سه‌ڵاته دکتاتۆره‌که‌ی حوسنی نامووباره‌ک بوو، من نامه‌وێت شێوازی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئیداره‌ی مورسی بکه‌مه نووسینی بابه‌ته‌که و پاساوگه‌لێک بێنمه‌وه بۆ مه‌شروع کردنی کوده‌تا و ده‌سته‌وه‌ردانه‌ی ئه‌مریکا له پشتی په‌رده‌وه چونکه ئه‌خلاقی نابێت ئه‌وه‌ی مورسی هێنایه ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبژاردن بوو نه‌ک خۆفه‌رزکردن، به‌ڵام سیاسه‌تێکی په‌یڕه‌وکرا ده‌بێت بۆ کوردیش و تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان له ژێر چه‌تری pkk زۆرگرنگه و وه‌ک هاوکێشه و میکانیزمه‌یه‌کی دژه شۆڕش جێگای بایه‌خه، چونکه هه‌موومان ئاگادارین ئه‌قڵیه‌ت و سیاسه‌تی په‌که‌که له هه‌رێمه‌که و کوردستان هه‌موو کاتێک بۆ هه‌ژموونگه‌رای سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ران جێگای ترس و گومان بووه، به‌رده‌وام دژایه‌تی ڕاسته‌وخۆیان کردووه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بۆ له‌ناوبردنی پلانگێڕی له دژیی په‌یڕه‌وکراوه. له مێژووی تێکۆشانی‌دا ڕوو به‌ڕووی ده‌یان پلانگێری بۆته تاکوو بتوانن له‌ناوی به‌رن یان ده‌سته‌مۆی و جڵه‌وگیری بکه‌ن، به پێی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان هێڵی سیاسی و فکری بۆ داڕێژن.
ئه‌گه‌ر به کورتی پێناسه‌یه‌ک بکه‌ین بۆ مێژووی کۆتایی سه‌ده‌یی بیسته‌م و ده‌ستپێکی ئه‌م سه‌ده‌یه، له پێشهات و گۆڕانکارییه‌کان هه‌موو زلهێزه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که تووشی قه‌یران و داکشان به‌ره‌وخوار بوونه‌ته‌وه له هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری زیاتر قه‌یرانیان خوڵقاندووه، ئه‌مریکا وه‌ک سه‌رکێشی هێزی هه‌ژموونگه‌رای سه‌رمایه‌داری له هه‌رێمه‌که تووشی قه‌یرانی سیاسی گه‌وره بووه تا ئاستێک جڵه‌وی دۆخه‌که‌یی له‌ده‌ست ده‌رچووه و ئه‌وه‌ی پلانی بۆکردبوو به‌ڵکوو ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، ده‌وڵه‌ته دکتاتۆر و ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاپه‌ڕینی گه‌لان تووشی ڕووخان له‌ناوچوون بوون و ناتوان چیتر به‌رده‌وامی به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بده‌ن، هێزه‌ئازادیخوازه‌کانی خۆیان سپاردۆته هێزی ده‌ره‌کی له ناوه‌ڕۆکدا پووچ بوون و له نوێ بوونه‌وه‌و گۆڕانکارییه‌کان زۆر له‌دوایی خه‌ڵکه‌کانیشیان گوزه‌ره ده‌که‌ن له خه‌ونی ده‌سه‌ڵاتدا ژیان ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی به ئه‌قڵیه‌تی ئایینی و مه‌زهه‌بی ژه‌هراوی بوون له ڕێگای سیاسه‌تی ووشک و خۆسه‌پین و پاشڤه‌ڕۆیدا نووقمی گێژاووی له‌ناوچوون و لاوازی بوون و به کوێرانه زیاتر بانزین به ئاگره‌که‌دا ده‌که‌ن و خه‌ڵکه‌کانیان له ژێر ناوی پیرۆزیدا کردووه به سووته‌مه‌نی، هێزه میلگه‌راکانیش له‌هه‌مان کاتاگۆری تێپه‌ڕنه‌بوون و خۆبه‌ستنه‌وه‌یان به هه‌لی سیاسی بۆشایی سیاسی له گۆشه‌یه‌کی گۆڕانکارییه‌کاندا چاوه‌ڕوانی هه‌لی زێڕینی بێ ڕه‌نج و تێکۆشان ده‌که‌ن و دۆشداماون و خه‌ون به خرمانی ئاوبردوه‌وه ده‌بینن. له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م مێژووه کورته ته‌نیا هێزێک توانی پۆتانسێلی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فکری خۆی بۆ قۆناخی گه‌له‌ریی بوون و ده‌سته‌به‌رکردنی له‌ناو کۆمه‌ڵگاو خه‌ڵکدا ده‌سته‌به‌ربکات بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مانه به پێشه‌نگایه‌تی بیرمه‌ندی سه‌رده‌م به‌ڕێز ئۆج ئالان و په‌که‌که، هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تایی سه‌ده‌دا به هۆی خیانه‌تکاران خۆستیان په‌که‌که له‌ناو به‌رن و وه‌ک خۆیان فۆرمیله‌ی بکه‌ن تووشی قه‌یران بوو، به‌ڵام ئه‌نجام به‌خش نه‌بوو بۆ داگیرکه‌ران و خیانه‌تکاران، به پێچه‌وانه‌وه په‌که‌که به ستراتیژیک و پارادیگمای نوێ له‌ناوچه‌که بووه خاوه‌ن به‌هێزترین هێزی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و له ناوه‌ندی ئاگری رۆژهه‌لاتی ناوین زیاتر له پووکانه‌وه، سه‌رله‌نوێ به‌رفراوان بوونی جه‌ماوه‌ری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رێکخستن بوونی بوژانده‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به ڕاسته‌وخۆ و ناڕه‌سته‌وخۆ له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌رێمی خاوه‌ن هێزی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی گرته‌ده‌ست،
په‌که‌که ئه‌مڕۆ به توانست و پۆتانسێلی خۆیی خاوه‌ن پێگه‌یی جه‌ماوه‌ریه، سیاسه‌تی دیموکراتیک و بژارده‌یی گه‌لانی له‌خۆیدا به‌رجه‌سته‌کردووه بۆته هیوای گه‌لانی هه‌رێمه‌که و له داڕشتنه‌وه‌ی قۆناخی نوێ‌دا خاوه‌ن کاریگه‌ری به‌رچاوه له ڕۆژئاوا به کرداریی هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێکرندی فه‌لسه‌فه و فکری خۆی ده‌دات، بۆیه له ڕۆژئاوا ده‌یانه‌وێت ئه‌م هێزه نوژه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی و دیموکراتی سه‌رده‌م ته‌نگاو بکه‌ن و به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان سیسته‌می سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دابڕێژن. له‌کاتێکدا هه‌موو هێزه دژبه‌ره‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌م قۆناخی وه‌رچه‌رخانه بتوانن خۆیان له قه‌یران و شکست ڕزگار بکه‌ن و هاوکێشه‌ی سیاسی خۆیان له‌ده‌ست نه‌چێت و درێژه به ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان بده‌ن که له‌سه‌ر بنه‌مایی خۆێن و کوشتارگه‌یی گه‌لان و کۆمه‌ڵگایی هه‌رێمه‌که دایانڕشتووه به‌رده‌وام بکه‌ن، یان هیچ نه‌بێت به ده‌سه‌لاتێک نه‌خۆش و لاواز هه‌وڵبده‌ن هاوکێشه‌کان به‌لایی خۆیاندا ڕاکێش بکه‌ن، یان هیچ نه‌بێت له ده‌روازه‌یه‌ک سازش له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بکه‌ن و بتوانن له په‌راویزێکدا بژین، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان په‌که‌که له ڕێچکه‌ی خۆی و ستراتیژی خۆیدا هه‌رده‌چێت قووڵ ده‌بێته‌وه و هه‌نگاو بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئایدیا و به‌رنه‌ماکانی خۆیی ده‌دات که وه‌ک مۆدێلی سه‌ده‌یی بیستوویه‌ک نۆرمێکی نوێی جیهانی له‌خۆی گرتووه و بۆ هه‌موو کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا و سروشت ده‌سه‌ڵات و ئیداریی و سیاسی و دادیی کۆمه‌ڵایه‌تی خاوه‌ن به‌رنامه و پرۆژه‌یی چاره‌سه‌ری مانتیق و هه‌میشه‌ییه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه ده‌ست نیشان بکه‌م هێرشه‌کانی ڕۆژئاوایی ووڵات هه‌زمنه‌کرندی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پارادگماو دونیا بینی په‌که‌که‌یه که پشت ده‌به‌ستێت به هێز و زهنیه‌تێک که له‌سه‌ر بنه‌مایی ڕۆژهه‌ڵاتی خۆی داڕشتووه و هه‌موو هه‌وڵدان بۆ نۆێکردنه‌وه‌ی کلتووری هه‌زاران ساڵه‌یی له‌خۆی گرتووه، ئه‌م بیریی رۆژهه‌ڵاتی که کورد پێشه‌نگی ده‌کات و هه‌ررۆژێک گه‌وره ده‌بێت و ده‌بێته هیوایی گه‌لانی ناوچه‌که ئارامی له هه‌موو هێزه‌کان بڕیووه بۆیه هه‌موو له سه‌نگه‌ری دژبه‌ریدا خاوه‌ن یه‌ک بۆچوونی سیاسین و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ناوی به‌رن و سه‌ده‌یی بیست و یه‌ک له کورد تاریک بکه‌ن و به‌رده‌وام وه‌ک کۆیله سه‌یری کورد بکه‌ن. له دژیی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌له‌که‌مان پیلانی پشتی په‌رده به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و هه‌موویان هه‌وڵده‌ده‌ن ته‌نیا ئیراده‌ی کوردی ئازاد تێک بشکێنن و وه‌ک پاشکۆی سیاسی خۆیان له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ن، چونکه ئه‌وه گه‌له‌کۆمه‌یه نه ته‌نیا هێزه ئیسلامیه‌کانن به‌ڵکوو هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌سه‌ربنه‌مایی ده‌وڵه‌تی شاره‌وه‌یان و ده‌زگا سیخوڕییه‌کانیان ده‌یانه‌وێت ئێراده‌ی کوردی ئازاد تێک بشکێنن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زهنیه‌ت و فکری دیموکراتی خۆجێی کۆمیناڵ که تاکه ڕێگایی چاره‌سه‌ریی كێشه‌کان و ئازادی گه‌لان له‌خۆیی ده‌گرێت قه‌تیس بکه‌ن و خه‌فه بکه‌ن. ده‌بێت بزانین که ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ده‌برێت له‌سه‌ر بنه‌مایی دژیی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌ل و هێزه دیموکراتیه‌کان به‌ڕێوه ده‌برێت، له بنه‌مایی خۆیدا دژیی ئیراده‌ی کوردی ئازاده، ده‌بێت هه‌موو کوردێک هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه بکات و ئه‌م هێرشانه له رۆژئاوایی ووڵات گرێنه‌دات به هێزه ڕادیکاڵه‌کانی به‌ناو ئیسلامی ئه‌م هێرشانه که‌ناڵیزه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆی ده‌گرێت، ده‌بێت له داهاتووش کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سکه‌وتی گه‌له‌که‌مان هه‌بێت له باشوور و باکووری کوردستان که ئێستا به قۆناخێکی هه‌ستیاردا تێده‌په‌رێت.
گریمانه‌یه‌کی گرنگ که ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکرێت ئه‌وه‌یه گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕیی چیایی دژیی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌له‌که‌مان بۆ شه‌ڕێکی پێده‌شت و هێرشی وه‌حشیه‌تگه‌رایی وه‌ک پلانێک بۆ داخستنی هێزیی گه‌ریلا بۆ ڕۆژئاوا کوردستان و لاوازکردنی له چیاکانی کوردستان و ناو توورکیا به‌دوور نه‌زانرێت و پلانێکی گڵاوی ده‌وڵه‌ت و ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی بێت، تاکوو ئه‌وه‌ی به ساڵانه بۆیان نه‌کراوه و هیچ ئه‌نجامێکیان لێبه‌ده‌ست نه‌هێناوه ئه‌مڕۆ به ڕێگایی پلانێک که په‌که‌که هیچ کاتێک ناتوانێت خۆی لێ دووربگرێت و بێده‌نگ بێت و خاوه‌ن هه‌ڵوێست نه‌بێت، له‌م ڕێگایه ده‌یانه‌وێت په‌که‌که په‌لکێشی بکه‌ن بۆ جێگایه‌ک که بتوانن گورزێکی کوشنده‌یی لێبده‌ن و له‌ناوی به‌رن، چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌موو ده‌رفه‌تێک و ئیمکانێک بۆ هێزه‌کانی ئه‌لقایده و به‌ره‌ی ناسرا ده‌سته‌به‌رده‌کات ده‌وڵه‌تی تورکیایه تاکوو بیه‌وێت په‌که‌که له رۆژئاوایی کوردستان تووشی شکست و گۆشه‌گیری و گه‌مارۆی بدات، هه‌وڵبدات قۆناخی ئاشتی ئه‌مرۆی له باکوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌به‌ین به‌رێت و یان هه‌وڵدانی چاره‌سه‌ری به ڕێگایی ئاشتی وه‌ک زه‌مینه‌یه‌ک بۆ له‌ناوبردن به‌کاربێنێت، له‌کاتێکدا توورکیا ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به سیاسی بکات و له‌هه‌مان کاتیش پشتگیری هه‌موو کۆمه‌ڵکوژیی و هێرشێکی وه‌حشیه‌تگه‌رایی ئه‌لقایده ده‌کات بۆسه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی جێگایی گومانێکی گه‌وره‌یه و ده‌بێت پلانێکی تۆکمه بێت و هه‌وڵدانێک بێت بۆ ئاماده‌کردنی زه‌مینه‌یه‌کی وه‌ک هه‌مان پلانی دژیی پڵنگه‌کانی تامیل که په‌یڕه‌ویانکرد، ده‌بێت ئه‌مڕۆ داڕشتنه‌وه بۆ هه‌مان پلان بکه‌ن. ئه‌لقایده‌یان کردۆته هێزێک دژیی په‌که‌که و گه‌لی کورد به‌کاری ده‌هێنن و هه‌موو ئیمکانی لوجستیکیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن و بێده‌نگیش له‌به‌رامبه‌ر به کرداره‌کانی په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، هه‌مان ئه‌لقایده که ئه‌مریکا بۆ خۆپاراستن له هێرشه‌کانی بیستوودوو سه‌فاره‌ته‌ی خۆی داده‌خات به‌ڵام به ئاشکرا له رۆژئاوا دژیی گه‌له‌که‌مان شه‌ڕده‌که‌ن بێ‌ئاگا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌م سیناریۆیه له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورک به‌ڕێوه ده‌چێت هه‌مان ساڵه‌کانی نه‌وه‌ده‌کانمان دێنێته‌وه یاد که له باکووری ووڵات له‌سه‌ر ده‌ستی حزبووڵا په‌یڕه‌کراوه و نزیک به حه‌ڤده هه‌زار تاوانی بکه‌ریی نادیار ئه‌نجامدرا که ئه‌رگه‌نه‌کۆن و گلادیۆی ناتۆ به‌ڕێوه‌یان ده‌برد و هه‌موو تاوانه‌کانیش له‌سه‌رده‌ستی حزبووڵا دروستکراوی خۆیان ئه‌نجام درا و به‌ناوکرا، ده‌وڵه‌تیش تائێستا ده‌یه‌وێت خۆی لێخه‌شیم بکات و نه‌چێته ژێر ئه‌م ڕه‌شه‌کوژیانه چۆن ئه‌مڕۆش به‌هامان هه‌ڵوێست بێئاگایی خۆی نیشانده‌دات له هاوکارییه‌کانی هێزه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقایده که به‌ده‌یان به‌ڵگه‌و دیکۆمێنی حاشاهه‌ڵنه‌گر له‌ده‌ستی یه‌په‌گه‌دایه و ده‌یسلمێنێت به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆو سیسته‌ماتیک ده‌وڵه‌تی تورک له کۆمه‌ڵکوژیی ڕۆژئاوادا به‌شداری ده‌کات و به‌ڕێوه‌ت ده‌بات. بێگومان بێده‌نگی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی ئه‌لقایده له رۆژئاوای ووڵات شتێکی زۆر ئاسایی نییه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک به گومانه‌وه سه‌یری ئه‌م ڕه‌ووشه‌ی ئێستا بکرێت، ئایا ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن هێزه‌کانی ئه‌لقایده به‌ده‌ستی کورد له‌ناوبه‌رن و له‌هه‌مان کاتیش په‌که‌که‌یی پێ لاوازبکه‌ن و شه‌که‌تی بکه‌ن و ئه‌وکاته هه‌وڵبده‌ن پلانگێری له‌ناوبردنی په‌که‌که ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن که ناسنامه‌ی کوردی ئازاد نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له‌کاتێکدا هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د له‌ناوبه‌رن و هه‌موو ئیمکانی ماددی پێشکه‌شی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌که‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن به ڕێگایی سوپایی نائازاد ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د بڕوخێنن، به‌ڵام ئاماده نیین ستاتۆیه‌کی کورد له‌سه‌ربنه‌مایه‌کی سیاسی و خۆجێی به‌ده‌ستی هێناوه قبووڵ بکه‌ن و هه‌زمی بکه‌ن، یان بڵێن سوپاسی نائازاد تۆ کاروئیشه‌کانت بۆ له‌ناوبردنی ڕژێمی ئه‌سه‌ده نه‌ک کۆمه‌ڵکوژیی کورد، به‌ڵام هیچ کاتێک ئاماژه به سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی سوپایی نائازاد نه‌کراوه دژبه‌کورد، ئه‌وه‌ی جێگایی سه‌رنجه گرته ڤیدۆکه‌یی یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی سوپایی ئازاده که له‌گه‌ڵ گروپی ئه‌لقایده له دیرۆکی باکووری کوردستان شه‌ڕی ستراتیژی له‌گه‌ڵ کورد به بنه‌مایی سه‌ره‌کی ده‌زانێت له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌تیبه و پارتی خیانه‌تکار و نۆکه‌ری تورک هه‌وڵده‌ده‌ن دژیی ئیراده‌ی شۆڕشی ڕۆژئاوا شه‌ڕبکه‌ن و تایبه‌ت ئیشاره‌ت به په‌که‌که و په‌یه‌ده ده‌که‌ن و پلانیان له‌ناوبردنی ئیراده‌ی کوردی ئازاده. که هێڵی په‌که‌که پێشه‌نگایه‌تی ده‌کات له کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست