کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زوڕناژەنەكان لەحەپە كەوتن

Thursday, 20/05/2010, 12:00


ڕۆژنامەى هەولێر سوكترین و بێ ناوەرۆكترین ڕۆژنامەیە كەتائێستا لەكوردستان دەرچوبێت ، سەرەتا بەناوى ئەنجومەنى پارێزگاوە بەتیراژێكى كەمتر و بەئیمتیازێتى نەوزاد هادى لەسەر بودجەى ئەم گەلە ڕەشوڕەتە بڵاودەكرایەوە ، پاشان لەگەڵ دەركەوتنى ئۆپەزسیۆن و دەنگى ناڕازى لەسەر ساحەى سیاسى كوردستان ، هەرچى كاسەلێس و ژوڕناژەنبوو (پدك) لەهەولێر كۆیكردنەوەو كەوتنە پیاهەڵدانى پارت و سەرۆكە لەرزۆكەكەیان و سەگوەڕیان بۆدەبردن . هاوزەمان لەگەڵ تیرۆركردنى سەردەشتى جوانەمەرگ و بەچغەى ئاغاكەیان كەوتنە وەڕین بەداروبەرد و ڕەش و سپى ، تەنها بۆئەوەى ڕاى گشتى ماندوبكەن و بابەتى كوشتن و بەناحەق شەهیدكردنى ئەو ڕۆژنامەنوسە لەبیر شەقام بەرنەوە .
ئاخر هەموو عەیامێ هەروابوە ، پیاوە ترسنۆكەكان لەبێدەنگى ترساون و بۆیەش كۆمەڵێك سەگیان نانداوە بۆئەوەى هیچ نەبێ بەمانگەشەو بوەڕن . ئەم زوڕناژەنانەى ڕۆژنامە ڕوزەردەكەى هەولێر زۆر بێئابڕوانە سەگوەڕیان برد و بۆساتێكیش لەحەپە نەوەستان ، تادواجار لەگەڵ چغەكەى (مەڕسومەكەى) مەسعودى نەخۆش كلكیان خستە ناوگەڵ و دەمیان داچەقاند . نەنگیەو مردن زۆرباشترە لەكلكەلەقێ و كاسەلێسى و بون بەسەگى پاسەوانى مرۆڤى نەخۆش و لەرزۆك ، ئەوئاغایانەى بەرگەى وشە ناگرن و بەتفەنگى ژەنگاوى وڵامدەنەوە . لێ گومانمان نیە گەر تەنها ڕۆژێك نانیان پێنەدرێت و دەمیان چەور نەكرێت ، هەرگیز زوڕناژەنەكان ئامادەى كلكەلەقێ و كاسەلێسى نابن . مرۆڤى قەڵەم بەدەست هەرچیەك بكات بۆپەیاكردنى بژێوى نەنگى نیە ، بەمەرجێ قەڵەمەكەى نەفرۆشێ ...گەر ئەمانە سەگەلى بەردەم قاپیەكەى بنەماڵەنین ، با جورئەت بدەنە بەرخۆیان و لەدواى چغەى ئاغاكەیانەوە دەم بكەنەوەو بوەڕن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە