(کائیوس) گێژاوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین (به‌شی یه‌که‌م)
Monday, 12/04/2010, 12:00
ئه‌و ڕاستینه‌یه‌ی که شه‌ڕێکی جیهانی به شێوازێکی تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له ئارادایه ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێت به شه‌ڕی سه‌ربازی تایبه‌ت مهندێتیهکی جیاوازی هه‌یه، سه‌رباری که له ڕابوردوودا باس له پلان و پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌کران به‌ناوی پڕۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی نوێ و هه‌ندێک پڕۆژه‌ی تر به‌ڵام شه‌ڕێکی بێ پلان جێگای باسه هیچ گومانی تێدا نیه که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دا له چوارچێوه‌یه‌کی قه‌به‌دا سیاسه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێکدا ڕێگا له‌به‌رده‌م تراژیدیا ده‌کاته‌وه ڕۆژه‌ڤێک ده‌سه‌پێنێ که کۆتاییه‌که‌ی نازانرێت بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م تێڕوانینه ته‌نها شه‌ڕی عێراق و ئه‌فگانستان دوو نمونه‌ی هه‌ره به‌رچاون ته‌نانه‌ت خودی سیسته‌می خستۆته ڕه‌وشێکه‌وه بۆ ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانانه‌ی تێی که‌وتوه ناچاری سازش بکات له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و جیهانیش.
کۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین شوێنی که‌ڵه‌که بوونی کێشه‌کانه،چه‌ندین کێشه‌ی ههمهجۆر که له مێژووی دێرینه‌وه که‌ڵه‌که بوون هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر کۆمه‌ڵگا بڕیوه ،ئه‌مه له کاتێکدا که ئه‌و ڕژێمانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا ئاوا بوون له‌لایه‌ن سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه‌وه به‌ئامانجی گوایا چاره‌سه‌ری سه‌پێنراوه به‌ڵام لهڕاستیداخۆیان بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی کێشه‌کان، به‌ناوکردنی کێشه‌کان وه‌ک قه‌یرانی ئیسلامگه‌رایی که‌موکورتیه‌کی گه‌وره‌یه چونکه هه‌ندێک زهنیه‌ت هه‌ن که ئاینه تاکخوداییه‌کان تێپه‌ڕ ده‌که‌ن و بۆ سه‌رده‌می نێۆلۆتیک (چاخی به‌ردینی نوێ) درێژ ده‌بنه‌وه شه‌ڕی عه‌ره‌ب ئیسرایل که پاشماوه‌ی سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌کانه به هه‌مان خێرایی ئه‌وسه‌رده‌مه به‌رده‌وامه ئه‌مه له‌کاتێکدا شاڵاوه پاکتاوکاریهکانی که له‌سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌کاندا ده‌کرایه سه‌ر گۆتیه‌کان(کورده‌کان) هیچی له خێرایی و دڕنده‌ییه‌که‌ی خۆی ون نه‌کردوه ئهوداگیرکاریهی له‌سه‌ر کوردانه ته‌واو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌ریتی فهتحکاری یه هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵکشانی ئه‌م نه‌ریته‌ش هه‌ر له‌سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌کانه‌وه پێکهات ئه‌ویش به‌واتای هه‌ر ده‌سه‌ڵات و هێزێک یاخود ده‌وڵه‌تێک فهتحیکردیت ئه‌وا فه‌رمانڕه‌وایی تۆ مافی فهتحکاره و تۆ به‌شێکیت له ئه‌و ستاتۆیه که سیسته‌می فهتحکار ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌کات له‌هه‌مان کات ئه‌رک و مافی فهتحکراویش به پێوه‌ری پره‌نسیپ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی فهتحکار دیاری ده‌کرێت.
هه‌روه‌ک مێژوو ده‌ستنیشانی ده‌کات کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین خانه‌ی بنچینه‌یی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه، ده‌کرێت تیۆری خانه‌ی بنچینه‌یی بۆ کۆمه‌ڵگاکانیش گونجاو و بهجێبێت لێره‌دا ڕاستینه‌ی ده‌رککردن به شه‌ڕی شارستانێتیهتهکان باشتر زه‌لال ده‌بێت که ئایا کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆ ئاوێته‌ی کلتوری سه‌رمایه‌داری نابێت و خۆی لێبه‌دور ده‌گرێت؟ئه‌مه له‌کاتێکدا که هه‌ردوو شۆڕشی فه‌ره‌نسا ی هه‌ڵوه‌شێنه‌ری سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی و شۆڕشی ڕوسیای هه‌ڵوه‌شێنه‌ری سیسته‌می قه‌یسه‌ر که له پێکهاته‌ی سه‌رخان ده‌ستیان پێ‌کرد نه‌یانتوانی خۆیان له کلتوری سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ئاوێته‌بوونی ڕزگاربکه‌ن،له‌هه‌مان کات له ناو ته‌واوی کلتوره‌کانی دنیادا له شه‌ڕی کلتور و شارستانیهتهکانداتا ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وێڕای ئه‌وه‌ی له 1800 کانه‌وه تا ئێستا نه‌یتوانیوه سیسته‌مه‌که‌ی فه‌تح بکات ته‌نانه‌ت له سه‌پاندنی ئهومۆدێلانهی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و پێکهاته سهرخانیهکهیدا نه‌ک نه‌توانرا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات به‌ڵکو به ئاقاری بنبه‌ستبوونی برد،لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه که ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانانه‌ی بۆ شارستانیه‌ته ناسراوه‌کانی جیهان پێکهاتوه ئه‌نجام گیر ده‌بێت به‌ڵام بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بێچاره‌یی هێناوه له پۆزیسۆنی بهرخۆدانیشدایه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ست تێوهردانانهدا هۆکاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕاستیه که خۆی(ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین) دایکی شارستانیه‌ته‌کانه سه‌ره‌نجام هه‌ر وه‌ک چۆن نابێ دایک له منداڵ بچێ به‌ڵکو ده‌بێت منداڵ له‌دایک بچێ به‌هه‌مان جۆر شارستانیه‌ته‌کانی تر ناتوانن و ناکرێت شارستانیه‌تی دایک له خۆیان بچوێنن به‌ڵکو ناچارن که به‌لانی که‌م له هه‌ندێ لایه‌نه‌وه به شارستانیه‌تی دایک بچن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست