کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


.له‌ كه‌رنه‌ڤاڵى چاكسازیدا سه‌ركرده‌كانى جۆش و خرۆش ی جه‌ماوه‌ریان گه‌رمتر كرد .

Sunday, 12/07/2009, 12:00


بنارى گۆیژه‌ -سلێمانى

كه‌مێك له‌ مه‌و به‌ره‌ له‌ زنجیره‌ وتارێكدا له‌ كه‌رنه‌ڤاڵى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى چه‌ر چوار سه‌ركده‌كه‌ى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى ژماره‌ 59 په‌یامى خۆیان ئاڕاسته‌ى جه‌ماوره‌ فراوانه‌كه‌ى لیستى خزمه‌تگوزارى كرد .

سه‌ره‌تا م.سه‌ڵاحه‌دین محمد به‌هائه‌دین سه‌رۆكى لیستى خزمه‌تگوزارى و ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووی ئیسلامى كوردستان وتارێكى پێش كه‌ش كردو ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ گرنگ ترین خاڵه‌كانى وته‌ى ناوبراو :

-لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى مۆدێلێكى نوێى خه‌باتى هێنا له‌ كوردستان دا و له‌ مه‌یدانى پارپارچه‌ى سیاسیدا ئه‌م هه‌نگاوێكى بوێرى نا له‌ یه‌ك خستن ى لایه‌ن سیاسیه‌كان به‌ تایبه‌تمه‌نددى خۆیانه‌وه‌ .

-لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى لیستى لێ قه‌وماوان بێً ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌ له‌ كوردستان دا .

-لیستى خزمه‌تگوزار ى لیستى ڕوت و مه‌حرومه‌كانى كوردستانه‌ .

-لیستى خزمه‌تگوزارى به‌ هه‌ڵا كاره‌كانى ناكات به‌ ڵك به‌گفتار كرا ده‌كات .

گۆِرانكارى به‌ دروشم و قسه‌ نابێت به‌ڵكو پێویسته‌ كه‌ره‌سته‌ى مادده‌ى مرۆیىى هه‌بێت .

دواتر قادر عه‌ززیز سكرتێرى قه‌واره‌ى ئاینده‌ وتارێكى پیش كه‌ش كردو ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ گرنگ ترین خاڵه‌كانى وتارى ناوبراوه‌ :

-ئامانجى لیستى خزمه‌تگزارى گۆڕانى پێكهاته‌ى په‌رله‌مانى كوردستانه‌ .

-ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت سنورێك دابنێین بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ى چینایه‌تى له‌ هه‌رێمى كوردستان .

-گرفته‌كانى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها كه‌م و كۆڕى خزمه‌تكزارى نیه‌ به‌ڵكو قه‌یرانێكه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌زمونى هه‌رێم دروست كردووه‌ .

-لیستى خزمه‌تگوزارى به‌وه‌فایه‌ له‌ به‌ڵێنه‌كانى و سنورێك بۆ ناعه‌داله‌تى داده‌نێت .

-لیستى خزمه‌تگوزارى به‌رهه‌مى كارى دووساڵى چوار حیزبه‌كه‌یانه‌ له‌ دژایه‌تى كردنى گه‌نده‌ڵیدا.

-لیستى خزمه‌تگوزارى ئه‌زمونێكى نوێیه‌ له‌ كارى سیاسی له‌ كارى هاوبه‌شی ئیسلامى و عه‌لمانى نابێت له‌ مه‌ودوا جیاوازى نێوان ئیسلامى و عه‌لمانیه‌كان ببێ ته‌ هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى توندو تیژى .

- ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستى 59

لیستى كه‌سانى ڕاستگۆ .

دواتر م.عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى وتارێكى پێش كه‌ش كردو ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ گرنگ ترین خاڵه‌كانى وتارى ناوبراوه‌ :

-لیستى خزمه‌تگوزارى هه‌ڵبژاردن به‌ قۆناغێكى گرنگ داده‌نێت له‌ مێژووى میله‌ته‌كه‌مان كه‌ له‌ برى په‌نا بردن بۆ جه‌نگ ڕێگایه‌كى شارستانى به‌كارده‌هێنرێت له‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى كیَشه‌كاندا .

-هیچ كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نیه‌ خۆى به‌ خاوه‌نى خه‌ڵك بزانێت و خه‌ڵك به‌ موڵكى خۆى بزانێت .

-یه‌كه‌م لایه‌نێك له‌ كوردستاندا گۆمى مه‌نگى بێ ده‌نگى شكاند چوار حیزبه‌ كوردستانیه‌كه‌ بوو .

-ئێمه‌ ڕێگه‌مان شكاند بۆیه‌ ڕۆشتنمان پێیدا ئاسان كرد و له‌ شكاندنیشیدا باجى زۆرمان داوه‌ و ئێمه‌ بووین به‌ده‌سه‌ڵات دارانمان ووت بوه‌ستن .

-لیستى ئێم لیستى تعبیرى واقیعى خه‌ڵكى كوردستانه‌ .

-له‌ برى ئه‌وه‌ى داوى جیاكردنه‌وه‌ى دین له‌ ده‌وڵه‌ت ده‌ىكه‌ن با حیزب له‌ حكومه‌ت جیا بكرێته‌وه‌ .

-نابێت حكومه‌ت له‌ خزمه‌ت حیزب و بچوك تر له‌ حیزب دا بێت .

-مه‌سه‌له‌ى ده‌نگ دان به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى دینى و قیامه‌تیه‌ .

كاك محمدى حاجى مه‌حمودیش وه‌ك سكرتێرى حیزبی سۆسالیست وته‌ى خۆى پێش كه‌ش كردوو وتى :

كۆونه‌وه‌ى ئه‌مرۆمان به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدانه‌ .

-په‌رله‌مان له‌ كوردستاندا ده‌بێت ببێته‌ به‌رزترین ده‌سه‌ڵات .

-چوار حیزبه‌كه‌ به‌چه‌ندین شێوه‌ له‌ خزمه‌ت میلله‌تدا خه‌باتیان كردووه‌ .

-یه‌كه‌م هه‌نگاوى ئۆپۆزسیۆن بوون له‌ كوردستاندا چوار حیزبه‌ كوردستانیه‌كه‌ به‌ پرۆژه‌كه‌یان دروستیان كرد .

-له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 1992 به‌ ده‌نگه‌كانى ئێوه‌ شه‌ڕى ناوخۆیان دروست كرد .

-سنورى كوردستان حه‌مرینه‌ نه‌ك چه‌م چه‌ماڵ و قوشته‌په‌ .

-لیستى 59 ده‌توانێت گۆڕانكارى له‌ كوردستاندا دروست بكات .

-ئه‌گه‌ر ده‌ستور بچه‌سپێنرێت پاشاگه‌ردانى له‌ كوردستان كه‌س بۆی ناچێته‌ سه‌ر .

-ده‌نگ دان به‌ لیستى 59 ده‌نگ دانه‌ به‌ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى

ماوه‌ بوترێت كه‌رنه‌ڤاڵى جه‌ماوه‌رى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆی بنارى گۆیژه‌ى لیستى 59 هێنده‌ فراوان بوو كه‌ پێشبینى نه‌كراو بوو به‌جۆرێك لیستى 59 توانى له‌ قۆناغى دووه‌مى بانگه‌شه‌كانیدا به‌ گۆڕێكى نوێوه‌ بێته‌ مه‌یدانى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە