کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی كراوە بو ئەندام پەرلەمانەكانی گەرمیان

Wednesday, 29/12/2010, 12:00


وێڕای سلاو:
ئێمە كۆمەڵێك پێشمەرگەی دانەبراوین واش بریار بوو هەر پێشمەرگەی دانەبڕاوێك بڕی 15ملیون دیناری عیراقی بە سوڵفە پێ بدرێت و مانگانەش 150 هەزار دینار وەربگرێت. لە سەر ئەو بڕیارە كارتی بانكی وركامان بۆ كراو تەنها 450 هەزار دیناریمان وەرگرت. دوای ئەوەش كە ناومان هاتەوە بۆ وەرگرتنی سوڵفەكەو سەردانی كۆمەڵەی پیشمەرگە دیرینەكانمان كرد پێمانیان ڕاگەیاند كە 150 هەزار دینارەكەتان راگیراوەو وە 15ملیونەكەش هەروەا راگیراوە لە بەر ئەوەی چونەتە ڕیز بزووتنەوەی گۆڕانەوە. بۆیە هەقی خومانە پرسیار بكەین بۆچی كادرەكانی یەكیتی وپارتی تا موالیدی 1970 بە پلەی جیواز تادەگاتە وەزیر لە سەر خەزینەی ئەم میللەتە پاداشت دەكرێن و خانەنشین دەكرین؟؟ بۆ بۆ ئەوان حەڵاڵەو بۆ ئێمە حەرامە؟ , ئەوان دەڵێن پارەكە لە سەر بودجەی حزبە باشە ئەو هەموو كادرە كە ئیستا بە بڕیاریكی تازە بەو پلەو پایانە خانەشین دەكرێن بە ناوی فەرمانبەرو وەزیرەوە لە پارەو بودجەی ولات مووچە وەردەگرن ئایا ئەو پارەلە كوێ وەری دەگرن لە بودجەی حكومەت نی یە با وەلاممان بدەنەوە ! ئەگەر ئەوان سوور بن لەسەر ئەوەی كە سزای جیوازی بیرو رامان بدەن ناچارین لە دادگا سكالا تومار بكەین . داواكارین وەكو نوینەری خەلك ئەم كیشە بخەنە بەردەست ئەندامانی پەرلەمانو لیژنەی مافی مروڤ چونكە ئەمە خۆی لە خۆیدا بە پیشێلكردنی مافی مروڤ ئەژمار دەكرێت.
كومەڵێك پێشمەرگەی دیرین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە