کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەژن و رووداو و سیاسەت

Sunday, 19/08/2012, 12:00




ئیسنان تۆزێك لە گێرمە وكێشەى سیاسى و خەم وخەفەت و ناعەدالەتى ئەم زەمانە دورنەكەوێتەوە دڵى ئەتەقێت و لەماوەیەكى یەكجاركەمدا بۆخۆى دێت بەلادا هەزار جەڵتەو سەكتەونەخۆشیش بەپولێك ، بۆیە منیش قەرارم یا حەدەل ئیمكان لەنوسینى ئەمجارەمدا هەتا بتوانم و بۆم بكرێت و خۆم لەقەرەى سیاسەت وموشتەقاتەكانى نەیەم وتوخنى نەكەوم ،بەڵام زۆر سەیرە خەڵكینە ئێوە مولاحەزەتان فەرمووە ئەگەر باسى هەرچیەك بكەیت لە نیهایەتى متافا هەر دێتەوە سەر سیاسەتە دوابڕاوەكە، تۆ تۆزێك گوێم بۆ شل بكە وموساعەدە بفەرموو با بەمولەخەسى هەنێك لەورووداو و شتانەت بۆ بەیان بكەم بزانم جەنابیشت هەمان قەناعەتى منت هەیە یان نا؟! لەخوا بەزیادبێت شكوور ئێمەش وەكو باقى دەوڵەتان لیژنەى بینیى مانگمان هەیە كەلە ساڵێكدا سێ جار ئیشیان پێیان دەبێت ئەویش موتابەعەى بینیى مانگە تا بیكەنە جەژن یان رەمەزان، بۆئەوەى خەڵك و زمان بەرۆژوەكان زۆرهیلاك نەبن وبەموعەلەقى لەنێوان جەژن و رەمەزاندا نەمێننەوە خواخێریان بنوسێت ئەو گرفتەیان بۆ چارەكردین و لەتازەنرین تەسریحیاندا ئەفەرمون ئەگەر مانگ بینرا ئەوا بەیانى جەژنە ئەگەر نەشبینرا ئەوا رەمەزانە و پارشێو بكەن و نیەت بێنن، بژى دەستتان خۆش شازى لیژنە هەق وایە بەتەنسیب بیان نێرن بۆ سعودیە وقەتەڕ تا موشكیلەى جەژن و جەژن نیەى موسڵمانان بەلادا بخەن زۆر بەسەریعى . وەكو ئەو حەلە سەریعەى كاك قایەرى خۆمان هێشتا رەمەزانەو بۆچۆرێك ئاو وەختە كوێرایمان دابێت كەچى كاك قادرى عەزیزى سكرتیرى حیزبى زەحمەتكێشانى جاران و ئایندەى ئێستا بڕواناكەم سەرى بۆ فەرزى خوا نەویكردبێت و بەتەواوى عومرى یەك رۆژ بەرۆژو بوبێت،كەچى لە پێش لیژنەى بینیى مانگەوە كردى بەجەژن و جەژنە پیرۆزەى بۆ ناردین.ئەگەر رەمەزان وابێت خوایە ساڵ دوانزە مانگ هەر رۆژومان بەنسیب بكە.ئەم نسیبە بۆ برادەرانى پارتى بوو بەخێر وبەرەكەت بەبێ ئەوەى یەك سەعات یش دەوام بكەن و هیچ شتێكیش لە دین و فتوا وعلومى شەرعى بزانن هەستاون قیسمێكى زۆریان لەكادیرو ئەندامانیان بە وتاربێژ و خەتیب و مجەوەرلە مزگەوتەكانى ئەوێندەرێ تەعینكردوەو بەشێكیشیان شەهادەى ویلادەشیان نیە كەچى لەدراسات عولی وەكو بولبول ئەخوێنن، هەر حلێبە ئەویش سیاسەتە ئۆهۆو ئەها هاتینەوە سەر سیاسەت ومەسئول ، ئەڵینَ زۆربەى مەسئولەكانى ئەم وڵاتە كە بێ ئیش ئەبن یان باریان لار ئەبێت ئەوجا بیریان ئەكەوێتەوەكە خەڵك فەقیرو نەبووە بۆ ئەوەش دەچن سەر لە خەڵوەتگەى پیرى وخانەى مناڵانى بێ دایك و باب ئەدەن بڵێى شتێكیان نەبیست بێت؟ من بیستومە بەڵى لە نەنكم بیستوەئەیوت دوعاى پیر وئیختیارو هەتیو وبێ كەس زوو ئەگاتە عەرشى ئیلاهى و یەكسەر گیرابێت بۆیە ئەوانیش بەجومەلە وا ئەو داماوانەیان بیركەوتۆتەوەو لەم ئەزمە سیاسیەدا سەریان تێكردوون، تێكردنیش جۆرى هەیە بۆنموونە ئێمە تینوومانە قەترەیەك ئاوى خواردنەوە لەمالماناَ نیە تەنكى وسەتڵ و دەبەمان خاڵیە وئەچین بەتراكتۆرو تانكەر ئاوئەكڕین ، بەڵام حكومەت لەم گەرما تاقەت پڕوكێنەدا لەبرى ئاو نەوتمان پێدەدات، پێ دانیش جۆرى هەیە غەڵەت تێمەگە مەخسەدم شتى عەیبو شورەیى نیە مەقسەدم بەخشینە بەخشین وەكو ئەوەى ئێستاكە ئێمە بۆ ئەمپێرێك كارەبا هەزار تەنازول بۆ كاك فەتاحى ساحێب مولیدە ئەهلیەكەى كۆڵان ئەكەین تا لەگەرما نەبڕوكێین و زوو زوو لێمان نەكوژێنێتەوە كەچى حكومەتەكەمان ئەوەندە سەخى تەبیعەتە كارەبا لەئێمە (بیلامەعنا) ئەبڕێت ئەیدات بە موسڵ و عەرەبستان ،ئەوانیش واتە(كەناڵى كوردسات) لەداخا قەراریان یاوە بێجگە لەدراما كۆرییە سەد حەڵقە دۆبلاژكراوە ناخۆشەكان لەمەولا ئەفلام كانتۆرى كۆریش تەرجومە بكەن، باقڵم خێرى باشى تیایە،ئەگەر تیا نەبوایە ئەو كچە بەڕێزەى بەرنامەى سێ ستێپ نەی ئەفەرموو عومەر موختار بەتەسكەرەو ونفوس ئیتاڵیەو لە رۆما لەدایك بووە و وەستاى پیتزاشە، بیست بۆ سى میهنە و شت ئەزانێت، ئەمەش بوو واى لەمەلاكەى رادیۆى سوننەت كرد كەبڵێت لەشەڕى كافرەكان لەگەڵ موسڵمانەكاندا 20 كافر كوژران 20 كەسى ئەو كاتەش زۆر زۆربوو ، هیچ زۆر نیە دوو ژن چیە بەتایبەت بۆ پیاوى موسەقەف و خوێنەوار ؟ ئەوەتا من مەسئولێكى سەندیكاى رۆژنامەنوسان ئەناسم ئەم بەهارە ژنى سێ یەمى هێناو خوا پێم نەگرێ ئەشڵێن ئەرباب سەوابیقە جارى جاران لەپێش ئەوەى بەنسیبى ئەم رۆژنامەنوسە بێت لەو باڕو ماڕانەدا موغەنى بووە و پێكى بۆ مەشروب خۆرەكان تێكردووە وخەڵكى توشى گوناحكردوە، گوناحە زۆر زۆر گوناحە ئەمە قسەى من نییە قسەى مەلاكەى گەڕەكەكەمانە كەلەخوتبەى ئەم بەیانیە بەبۆنەى جەژنەوە نەسیحەتى كردین و وتى تەوقەكردن لەگەڵ نامەحەرەمدا لەم موناسەبە پیرۆزەدا زۆر زۆر گوناحەو رەنجى رەمەزانتان بەخاسر ئەدا، هەتا ئەگەر بۆشتان ئەكرێت لەعانى جەژنە پیرۆزە وگەردن ئازادیدا لەگەڵ ژن وكچى نامەحرەم سەرتان داخەن ونەزەر مەكەن و بەچاوى موشتەرى سەیریان مەكەن، منیش بۆئەوەى لەوسەیركردنەوە توشى گوناح و مونكیرات نەبم هەركەچومە ماڵەوە رێك كۆنترۆڵم گرت بەدەستوە و بۆرە سەنتەر لایتم خستە سەر قەناتى ریشن چى ببینم خوایە؟ ئەو قەناتە شەڕواڵ كورتە بەرنامەیەكى بەموباشیرى بۆ جەژن دابەزاند كە دوو خوشكى موحاجەبە و موحتەشیم تەقدیمیان ئەكرد میوانەكانیش دوو زرتە بۆزى سمێڵ بابڕبوون،بەس داخى گرانم نەمزانى كە ئەوانە موزەكەربوون یان نێرە مووك؟ ئێستا قەناعەتت هێناكە سەرلەبەرى ژیانمان وایە، عەیب نەبێ ئەمسەرى بگرى و ئەوسەرى بگریت هەر بە سیاسەتى كەرانباوگاو ئەگەینەوە؟!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە