کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منیش دەمەوێت سکاڵا لەسەر مەسعود بارزانی تۆمار بکەم، چونکە خیزانەکەی خۆی لە ماڵەوە زیندانی کردووە!

Wednesday, 23/10/2013, 12:00


سوتاندنی پەیکەری عاشقان و شکاندنی کێلێکی گلکۆکەی شیرکۆ بێکەس لەیەک ڕۆژدا، لە یاریەکی تری پشت پەردەی سیاسی پارتی و یەکیتی دەچێ. ئەمە راو گومانی زۆر کەسە، بۆیە بە پیویستم زانی قسەی لەسەر بکەم، بەهۆکاری ئەوەی یەکیتی لەئیستادا لەتەنگەژەیەکی گەورەی ڕیکخراوەیی دا دەژی و رووبەروی رەخنەیەکی زۆری هەوادارانی بۆتەوە، بەمەش دەیەوێ چاوی رەخنەی میدیاکانی لەسەر لابچێ، لە بری ئەوە، خەڵکی خەریکی دۆسیەی گەرماو گەرمی هەست بزوێنی وەک ماچ و کیڵ شکاندنی گۆری شیرکۆ بکات.
پارتیش بەهۆکاری ئەوەی لەتەنەگەژەیەکی گەورەی پێک هێنانە بۆ کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم، چونکە یەکیتی، لەئیستادا وەک کۆن ناوێری لەپێک هێنانی کابینەی هەشتەمیان لەگەلیان دا بەشدار بێ ، هۆکارەکەش ترسە لەتەقینەوەی نارەزایەتی جەماوەری زیاتر بەسەر سەرکردایەتیە دۆراوەکەیدا. هاوکات تەواوکردنی رێژەی یاسای پێک هێنانی حکومەت، بەلایەنی کەم پێویستی بەیەکێک لەو ٣ لایەنەی ئۆپزسیۆنە . ئەوانیش تا ئیستا بەیەکەوە بەستراونەتەوە، بەو دەنگانەی خۆشی لەگەل پارتە کارتۆنیەکانی هیناویانە، رێژەی یاسایی تەواو ناکات، بۆیە پەنا بۆ سیاسەتی پەرتکردنی ئەو سێ لایەنە دەبات . لەرێگای جولاندنی بیروبۆچونی جیاوازی نیوان ئەو سێ لایەنە، بەهیوای دروستکردنی ململانێیان . یەکی لەم هەنگاوانەی پەنای بۆ برد، مەسەلەی سەوابتە دینیەکان بوو کاتی هەندێ نووسەری چەپ رەخنەیان لە گۆران گرت، پارتی بەپەلە هەندێ هەواداری نهینی خۆی خزاندە ناو مەسەلەکەوە، ئیستاش گومانی زۆر هەیە کە دەزگای پاراستنی پارتی بەهاریکاری دەزگای زانیاری کێلەکەی شیرکۆیان شکاند، لە هەمانکاتدا پەیکەری عەشقەکەشیان سوتاند، تا ململانیی نیوان ئەو لایەنانە لەیەک بترازێ، چونکە دلنیا بوون لەوەی کە ئەو کارانە کاردانەوەی خەلکی لێ دێتە ئاراوە. راستی ئەمانەش ببینن چۆن میدیای سێبەرەکانیان دۆسیەکانیان دەجولێێن.
گەر بلێین پارتی لەسلێمانی ناتوانی ئەوکارانە بکات، چونکە زوونی یەکیتیە، ئەوا ناتەندروستە، چونکە لای هەموو خەلک ئیستا ئاشکرا بووە کۆسرەت رەسوڵ بۆتە پیاوی جێبەجێکەری راسپاردەکانی بارزانی، وەک رۆژنامەنووسەکەی دەستە راستی نێچیر(رێبوار کەریم وەلی)، ئەو راستییەی ئاشکرا کرد، ئەویش بەوەی لە دوایین نووسینیدا ئاماژەی پێداوە، بۆیە ئاسایە بالێکی یەکیتی ئەوکارانەی بۆ بکەن. ئەگەر پاراستنیش بیکات، دەزگا ئەمنیەکانی یەکیتی ئەو بویریەیان نییە لێپێچینەوەیان لەگەلدا بکەن، وەک چەندین کاری قێزەوەنی تری پاراستن کە یەکیتی بۆی ئاشکرا بووە، کە پارتی لەپشت ئەو تاوانانەیە، بەلام نەیتوانێ هیج کارێک لەبەردەمیدا بکات وەک بلاوکردنەوەی بەیانامە بەناوی کۆسرەت دژی نەوشیروان، تیرۆرکردنی ٢ ئەندامی یەکێتی لەگەرمەی هەلبژاردن و هەولدان بۆ تەقاندنەوەی مەساجێکی سلێمانی لەگەرمەی سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو بەدەستی پارتی
بۆیە دەپرسین، کە ئایا دەبێ ئەمە چ ڕیکەوتێک بێ لە دوەم رۆژی راگەیاندنی ئەنجامی هەلبژاردنەکان تەقینەوەکەی هەولێر رویدا، لەو رۆژەی بریار بوو، کە دوایین دەرەنجامی هەلبژاردن دەربچی دوای تانە لێدانی هیزەکانی ئۆپزسیۆن، مەسەلەی ئەو سکالایە تۆمار کرا !
ئەزمونی ٢٢ سالەی دەسەلاتی، پارتی و یەکیتی ئەوەمان پێ دەڵێ، ئەوان لەپێناو دەستکەوتی حزبیان سڵیان لەهیچ گەمەیەکی ناشرین نەکردۆتەوە 
باشترین یاریکەری جولاندن و بێ دەنگ کردنیشیان، دادگاکانە، کە ئەمرۆ لەقۆناخی بەعس زۆر خراپتر بۆتە گالتەجار. دوایین گالتەجار ئەوەیە، گەنجێک لە رێگای دادگاوە بۆ سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێم، سێ دیڕی لەسکالانامە نوسیوە لەسەر ئەو دوو کەسەی ماچی خۆشەویستیان لەشوێنی پەیکەری عشق ئەنجام داوە، ئەوانیش دەلێن داخوازییەکەمان قبول کردی و دەیجولێنن، بۆیە ئەگەر سکالا تۆمارکردن لەسەر دۆسیەی وا گرنگ، ئەوەندە ئاسان و پێشکەوتخوازە لە کوردستانەکەی بارزانی و تالەبانی، ئەوا منیش لێرەوە رایدەگەیەنم، کەوا دەمەوێت بەفەرمی داوا لە سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێم تۆمار بکەم، بەهۆی ئەوەی بارزانی تاکە سەرکردەی جیهانە کەس نازانێ ناو و وێنەی هاوسەرەکەی چییە و کێیە!؟ ئەمەش لەگەل ئادابی سیاسی نیودەولەتی یەک ناگرێتەوەو بەسوکایەتی بە پلەی سەرۆکایەتی ولات و خەلکی ئەو ولاتە دەناسرێ، مەسعود بارزانی بەم کارەی هەموو کوردی شەرمەزار کردووە، تا ئیستا کەس روخساری خێزانەکەی مەسعودی نەبینیووە، ئەمە لە خۆشیدا زیندانی کردی ژنەکەشێتی، کە جگە لە کەسوکارەکەی خۆی ناهێڵێت بچێتە هیچ شوێنێکی تر و هاتوچۆ بکات. من لێرەوە سکالای خۆم لەسەر سەرۆکی داسەپاوی هەرێم (مەسعود بارزانی) تۆمار دەکەم بەهیوام سکرتێری داواکاری گشتی وەک تاگەکەی محمەد سان لێم قبول بکات ... ئیتر بۆ پێشەوە لە ژێر ئاڵا زەردەکەی پارتیی و بارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە