کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەمو بزانن تاڵەبانى پۆستى سەرۆكى هەرێم و حكومەتى بە سەوزى فرۆشتوە

Monday, 18/05/2009, 12:00

2001 بینراوە


من یەك مانگ پێش ئێستا نوسیبوم یەكێتى پۆستى سەرۆكى هەرێم و حكومەتى داوەتەوە بە پارتى ,ئەو كاتە تاڵەبانى و بارزانى تەنها بە زارەكى قسەیان لە سەر ئەم مەسەلەیە كردبوو تاڵەبانیش ڕازى بوو , بەڵام لە كۆبونەوە دو قۆڵیەكەى ئەم جارەى دوكان لە بەینى تاڵەبانى و بارزانى كە ماوەى یەك كاتژمێر دانیشتبون مەسعود بە جەلالى ئەقڵ سوكى ووتوە ئەگەر ئەو دوو پۆستە نەدەیتەوە بە ئێمە ئەوا ڕازى نین بەیەك لیست دابەزین تاڵەبانیش بێ سێ و دوو ڕازى بوە و وتویەتى ئەو پۆستە هەر بۆ برازاكانى خۆم باشە , بە پێى ئەو ڕێككەوتنەى بەینى میرانى و عدنان موفتى ئەم خاڵە تەئكید كراوەتەوە , ئەم هەواڵە كوردستان ڕاپۆرت و هاوڵاتى بڵاویان كردوە بەڵام كوردستانى نوێ ئەم هەواڵە بە درۆ ئەخاتەوە , بەڵام من بە كوردستانى نوێ ئەڵێم ئێستا ڕاستیەكان بۆ خەڵك دەربخەن نەك سبەینێ , هەمووشمان دڵنیاین كە ئەو هەواڵە سەددەر سەد ڕاستە و گومانى تیا نیە , دوایى هەڵبژاردن دەردەكەوێت ئەى ئەو كاتە ناترسن ئەو جەماوەرى ئێستا بڕواتان پێ دەكات ئەو كاتە تف بكاتە ناوچەوانى یەك بە یەكتان , ڕاستى ووتن عەیب نیە , ئێمە باش ئەزانین ئێوەش كۆیلەى سەرۆكە نەخۆشەكەتانن و سەرۆك تاڵەبانى بێ گەڕانەوە بۆ مەكتەبى سیاسى و كۆمیتەى سەركردایەتى ئەم بڕیارەى داوە چونكە بێ هەڵویستى مەكتەبى سیاسى خەساو ئەوەى لێ چاوەڕوان دەكرێ , ئەى جەماوەرى یەكێتى , ئەى خەم خۆران و دڵسۆزانى یەكێتى دڵنیاتان ئەكەمەوە كە تاڵەبانى ئەم جارەش یەكێتى فرۆشت بە پارتى لە بەرامبەر پۆستەكەى لە بەغداد ,هەرچەندە دڵنیام كورد نابێتەوە بە خاوەنى ئەو پۆستە , ئێستا تاڵەبانى لە بەرامبەر بنەماڵەى بارزانیدا كۆیلەیەكى مل كەچ و بێ قیمەتە , كۆیلەیەكى سوك و چروكە , لاى بارزانى و پارتیش تاڵەبانى هیچ نیە تەنها ئەوە نەبێت یەكێتى پێ لە ناو بەرێت , ئەمە ڕق و كینەى خەڵك نیە بەرامبەر بە یەكێتى ئەمە ڕاستیە و لە ئێستاوە جەماوەرى یەكێتى ئەبێت هۆشیار بێت و نەیەڵێت تاڵەبانى ئەو سوكایەتیەى بە خەباتى 34 ساڵەى یەكێتى بكات , ئەگەر تاڵەبانى ڕاستى دەكرد بادوو جێگرەكەى ببردایەتە ناو ئەو كۆبونەوەیەوە , بۆ مەكتەبى سیاسى لە تاڵەبانى ناپرسن چۆن پارتى ڕازى بووبە یەك لیست لەگەڵ یەكێتى دابەزێ , ئەو ڕون كردنەوەى كوردستانى نوێش خۆڵ كردنە چاوى خەڵكەوە , ئێمە بڕواتان پێ ناكەین بەڵام وادەى هەڵبژاردن نزیكە و ئەو كاتە دەردەكەوێت كامتان ڕاست گۆن ,وابزانم هیچ كەس مەجبور نیە ئەگەر شتێك نەكرابێت بەدرۆ و بوختان كردن كارى ئاوا بكات , كێ مەجبورە ئەو درۆیە بكات بەڵام ئەو ڕێككەوتنە كراوە و لاى خۆشتانەوە دزەى كردۆتە دەرەوە جاران ئەتانوت چوار مەكتەبى سیتاسیەكەیە ئەو نهێنیانە دزە پێ ئەكات ئەى ئێستا كێن ؟ كەواتە هەر شتێك نەكرێ مەحاڵە بوترێ , قەیدى نیە ئێوە لە سەر ئەو درۆیە پاڵى لێ بدەنەوە ئەوەندەى نەماوە ڕوى ڕاستەقینەتان دەربكەوێت ئەو كاتە ئەم نوسینەتان بیر دەخەینەوە و ئەو خەڵكەش داواى وەڵامتان لێ دەكەن ,ئالێرەشەوە بە برادەرانى كوردستانى نوێ و جەماوەرى یەكێتى دەڵێم دڵنیا بن ئەم جارەش بۆ چوار ساڵى تر یەكێتى نابێتە خاوەنى ئەو دوو پۆستە سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت , چونكە مام جەلالە خائینەكەتان هەر بە سەوزى فرۆشتى ,چاو بەچاو ڕوو بە ڕوو ئەكەوێتەوە , ئەم زانیاریەش زیاتر لاى پارتیەوە دزەى پێ كرایە دەرەوە و بە دەمى هەندێ كادرەوە لاى ئەندامەكانى خۆیان باسیان كردوە


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)