زانیاریی زیاتر لەسەر قه‌تڵوعامه‌که‌ی سوله‌کان بە دەستی مەحمود سه‌نگاوی
Sunday, 25/03/2012, 12:00
به‌ڵێ خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست، هه‌ر پاش ئه‌وه‌ی یه‌ک دوانێ له چه‌کداره‌کانی پارتی له سه‌یته‌ره‌که‌ی هوانه بۆسه‌یه‌کیان بۆ قافڵه‌که‌ی چه‌کداره‌کانی مەحمود سه‌نگاوی دانا‌و بوه‌هۆی کوشتنی یه‌کێ له حیمایه‌کانی. ئیتر وه‌ک ده‌ڵین مەحمود سه‌نگاوی چاوی سوور بوو. ئه‌مه دهربڕێنێکه ئه‌وانه‌ی مەحمود سه‌نگاوی ده‌ناسن بیستویانه. ده‌ڵین گوایه مەحمود سه‌نگاوی که خوێن چاوی ده‌گرێت چاوی سوور ده‌بێت ئیتر له‌وکاته‌دا هیچ جیاوازی نێوان ئاژه‌ڵیک و مرۆڤێک ناکات و کوشتنی مریشکێک و مرۆڤێک وه‌ک یه‌که لای. به‌ڵی به‌و چاو سوور بونه‌وه به‌ره‌وه گوندی سوولهکان، که‌ده‌که‌ویته بناری گڵه‌زه‌رده، ده‌که‌وێته ڕێ.
گوندی سوولهکان هه‌ردوای گوندی زرگوێزه‌ڵه که‌وتۆته دامێنی جاده‌ی سه‌ره‌کی پێش گوندی داره‌ڕه‌ش، واته پێش لۆفه‌کانی جاده که سه‌ر ده‌که‌وێت بۆ دیوی قه‌ره‌داغ. چه‌کداره‌کانی مەحمودسهنگاوی له‌سه‌ر جاده‌که داده‌به‌زن به‌پێ و به‌ڕاکردن به‌ره‌و ماڵه‌کانی گونده‌که ده‌که‌ونه راکردن. له‌م کاته‌دا کاک عه‌بدوڵا مه‌جید حه‌سه‌ن و هاوسه‌ره‌که‌ی نازه‌نین حه‌مه‌ڕه‌حیم و سارا ی کچیان لهماڵهوهدهبن. له‌ڕاستیدا که‌ک عه‌بدوڵا تاڕاده‌یه‌ک ناسراوی هه‌یه له گه‌ڵ مەحمود سه‌نگاوی و ده‌یه‌وێ به‌ره‌وپیری هێزه‌که‌ی بچێ به‌و نیازه‌ی پێشوازیان لێبکات و گوایه خوڵقیان بکات. به‌ڵام یه‌کێ له چه‌کداره‌کانی مەحمود سه‌نگاوی زۆ پێش ئه‌وه‌ی مەحمود خۆی بگاته ماڵی کاک عه‌بدوڵا پێێ ئه‌ڵی کوره کابرا تۆ خه‌ڵه‌فاوی چی بهخوائهو هاتوه ته‌واوتان قه‌تڵوعام بکات! بڕۆ تازوه خۆت بشاره‌وه و راکه. ئه‌م فریای ڕاکردن ناکه‌وێ و خێزانه‌که‌ی له‌ناو حه‌وشه‌که‌ی خۆیان خێرا ده‌یکات به ژێر به‌تانیه‌ک و هه‌ندێ پوش و گیاشی پیاده‌دات ئه‌مان له‌مه‌دا ده‌بن مەحمود ده‌گاته سه‌ریان و ده‌ست ده‌کات به‌ته‌قه‌کردن لێیان و له جێ‌دا سارای کچه 15 ساڵیان خه‌ڵتانی خوێن ده‌کات. کاک عه‌بدوڵاش له‌ترسی گیانی خۆی له ژێر پوش و به‌تانییه‌که‌دا ناویرێ بجوڵی ئیتر نازه‌ی دایکی سارا به خوێنه‌که‌وه سارا له‌باوه‌ش ده‌کات و له‌ژێر شه‌ڕه ده‌ست ڕێژی چه‌کداره‌کانی مەحمود قاره‌ماندا کچه‌کانی که هێشتا گیانده‌دا ده‌گه‌نێته سه‌رجاده‌ی سه‌ره‌کی قه‌ره‌داغ-سلێمانی به‌وهیوایه‌ی بیگه‌نێته خه‌سته‌خانه بۆ تیمار کردن.
چه‌کداره‌کانی مەحمودسهنگاوی قاره‌مان پاش کوشتنی سارا ده‌که‌ونه په‌لاماری ماڵه‌کانی تری ئاوایی. ئه‌وه بو لانی که‌م 3-4 که‌سی بێ چه‌کی بێ دیفاعیان ئاوا له‌ماڵه‌کانی خۆیاندا کوشت. پاشان. ئیتر دیاره له‌م کاته‌دا کاک عه‌بدوڵا و ئه‌وانه‌ی تری که مابوون له ئاوایی به دزیی و به خشکه‌یی له ئاواییەوه ههڵاتبونه ده‌ره‌وه‌ی ئاوایی. ئیتر دوای سه‌رکه‌وتنیان مەحمود سه‌نگاوی که دڵنیاببون له‌وه‌ی که‌س نه‌ماوه له ئاوایی به لاشه‌کانه‌وه ئاگریان به‌ردایه هه‌مو ماڵه‌کانی سوله‌کان. شایانی باسه ماڵه‌کانی سوله‌کان زۆر نین هه‌موی ئێستا ڕه‌نگه 10-12 ماڵ بێت ئه‌و کاته که‌متر بوون و به گشتی و له کۆنه‌وه هه‌ر پارتی بوون.
به‌ڵی مەحمود سه‌نگاوی قاره‌مان له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی بێ دیفاعدا دوای ئه‌وه‌ی له‌م ئاوایییه ته‌واو بوو ڕۆیشتن و په‌لاماری یه‌ک دوو گوندی تریان دا له‌وانه‌ش گوندی گه‌دان و هه‌ردوو که‌ماڵان. شایانی باسه ئه‌م دوو گونده‌ش دیسانه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌تی تیا ده‌ژی و ئه‌مانیش دیسانه‌وه هه‌واداری پارتین، به‌ڵام هه‌ژاری ماڵی خۆیانن و چهکدارنهبوون. له ئێستادا دڵنیانیم له زیان و قوربانیه‌کانی ئه‌و دوو گوندانه‌ی تر، به‌ڵام له داهاتوودا ئه‌و چیرۆکانهشتان بۆ ده‌گێڕینه‌وه. ئه‌مانه میژوی خۆێناوی میلله‌ته‌که‌مانن و ئه‌و میلله‌ته‌ی مێژوه‌که‌ی خۆی نه‌نووسیته‌وه ناتوانێت داهاتووی بنووسێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست