كێشه‌ی نه‌وشیروان و یه‌كێتی
Thursday, 23/04/2009, 12:00
5840 بینراوە
كێشه‌ی نه‌وشیروان و "یه‌كێتی"؟یان،لێدانی ته‌پڵی نابووتی بۆ رژێمی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌یی و ملهۆڕی له‌باشووری كوردستانداپێشهكییهك بۆ چوونه نێوباسهكه:
ده‌مێكه ئه‌وه‌م خستووه‌ته به‌رچاو، كه حیزب به‌مانای راستینه‌ی خۆی، له‌نێو كورد و گه‌لانی رۆژههلاَتدا (ئیسرائیلی لێبهدهركهیت، كه سیسته‌مێكی ئه‌وروپایی هه‌یه)، نه له‌كۆندا هه‌بووه و، نه ئێسته‌ش هه‌یه. حیزب، به مانا مۆدێرنه‌كه‌ی، تایبهتكارێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی لیبرالیی دێمۆكراتییه و، له كۆتایی سه‌ته‌ی هه‌ژده به‌دواوه، له رۆژاواوه سهریدهرهێناوه، وه‌ك به‌روبوومی شۆرشی مه‌زنی فه‌ره‌نسا و، ئه‌نجامی شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆییخوازانه‌ی ئه‌مریكا و، بڕشتی بزووتنه‌وه‌ی ده‌ستووریی ئه‌لمانیا، كه به بزووتنه‌وه‌ی "پێشمارت" Vormaerz ناسراوه.
حیزب به‌م مانایه، بریتیه له پێكه‌وه گرێدانی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك كه بیروبۆچوونی رامیارییان وه‌ك یه‌كه، یان له یه‌كه‌وه نێزیكه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن، به شێوه‌یه‌كی شێلگیر و رێك‌وپێك، كاربكه‌نه سه‌ر ره‌وتی دروستبوونی ویسته (إراده) ی رامیاری لای جه‌ماوه‌ر، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له سنووری ده‌وڵه‌تێكدا دهستیانبڕوا. ئه‌مه‌ش، له‌ڕێی چوونه هه‌ڵبژاردن و، ده‌نگدانه‌وه به‌ئازادی بۆ پێكهێنانی په‌رله‌مانێك كه ببێته نوێنه‌ری قانوونیی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته و، هه‌وڵدان بۆ گرتنه‌ده‌ستی جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی به‌نێوی گه‌له‌وه و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، له‌سه‌ر بنچینه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی زۆرێتیی ده‌نگه‌كان، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته‌ی له‌سه‌ر دهسهلاَته، هیچ جۆره سه‌رپێچییه‌ك بكات، مه‌گه‌ر له‌ڕێی دادگه‌ی سه‌ربه‌خۆوه. دیاره ئه‌مه‌ش، له ولاَتێكدا به‌ڕێوه ده‌برێ كه پێڕه‌ویی سیسته‌می دێمۆكراتی بكات. لێ، له ولاَتێكدا كه دێمۆَكراتی نه‌بوو، واته: ماوه‌ی بیروڕا ده‌ربڕین به ئازادی و، بواری خستنه‌كاری ئه‌و بیروڕایانه، چ به تاكه كه‌سی بێ و، چ به كۆمه‌ڵی، به شێوه‌یه‌كی ئازادانه نه‌بوو، حكوومه‌تیش ده‌ستی خسته ره‌وتی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی، ئه‌وا حیزبیش به‌مانای زانستانه‌ی خۆی، بوونی نییه و نابێ. ئه‌وجا كه حیزبیش بوونی نه‌بوو، دیاره ئۆپۆزیسیۆنیش بوونی نییه و نابێ. هه‌موو قسه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م لێكدانه‌وه ژیربێژانهیهش، هه‌ر دهوهنبهئاشه و هیچی دی.
كه‌واته، ئه‌و كۆمه‌ڵه رامیارییانه‌ی له‌مه‌وبه‌ر له كوردستاندا هه‌بوون و، ئه‌وانه‌ی ئێسته هه‌ن، هه‌رچه‌نده له‌نێو خه‌لكدا و، ته‌نانه‌ت له بلاَوكراوهكانی خۆشیاندا، وه‌ك "حیزب" نێویانبراوه و ده‌برێ، له راستیدا، هیچیان حیزب نه‌بوون و نین، به‌ڵكو "گه‌له‌كۆمه" بوون و "گه‌له‌كۆمه"ن. جا، یان گه‌له‌كۆمه‌ی ناسیۆنالیستی بوون، وه‌ك "خۆیبوون" و "هیوا" و "ژێكاف"، یان گه‌له‌كۆمه‌ی نهتهوییی سهربهخۆییخوازانهبوون، وه‌ك "كاژیك"، یان گه‌له‌كۆمه‌ی ئایینی، وه‌ك "یه‌كگرتووی ئیسلامی"، یان گه‌له‌كۆمه‌ی ره‌شبه‌ڵه‌كی و گشتبابهتی و كوردگوته‌نی "ترخێنهیی"، وه‌ك "پارتی" و "دێمۆكرات" و "یه‌كێتی" و... هتد. لێره‌دا ده‌بێ بێژین كه "ژێكاف" و "كاژیك" خۆیان به "حیزب" نێو نه‌ده‌نا، به‌ڵكو به "كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف" و "كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی و ژیانه‌وه‌ی و یه‌كێتیی كورد (كاژیك)"، كه ئه‌م زاراوه‌یه "كۆمه‌ڵه" واته "كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك" پڕبه‌پڕی راستییه.
شایه‌نی باسه، ئه‌م گهلهكۆمانهی ئه‌ورۆ هه‌ن، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كی زۆر مرۆڤی ره‌شوڕووت و هه‌ژار و بهلهنگازیان له‌خۆگرتووه، لێ له‌لایه‌ن چینی هورده‌بۆرژوای كۆلكهخوێندهواری كورده‌وه دهبرێنبهڕێوه، كه له‌چاو چینی هورده‌بۆرژوای داگیركه‌رانی كوردستاندا، بێهێز و خواردهست وسه‌رشۆڕ و رهدووكهوتووه. ئه‌وجا، له‌به‌ر نه‌بوونی نه‌رێتی دێمۆكراتی، ئاشكرایه كه دادوه‌ری، واته، لێپرسینه‌وه به‌پێی قانوون، نییه. له‌به‌ر ئه‌وه، گه‌یشتن به دهسهلاَت له‌نێو ئه‌م "گهلهكۆمانه"دا، به‌پێی ماف وژێهاتێتی و خه‌بات و قوربانیدان و خزمه‌تی ئه‌ندامه‌كانی نییه، به‌ڵكو به كهڵهگایی و له‌سه‌ر بنچینه‌ی خزمایه‌تی و پێوه‌ندیی دۆستایه‌تییه. بۆیه دهسهلاَتی چینی هورده‌بۆرژوای كورد كه‌تووه‌ته ده‌ست چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك. ئه‌مه‌ش، هه‌ر تایبهتكارێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان نییه، به‌ڵكو تایبه‌تكاری ولاَتانی رۆژههلاَت و نادێمۆكراتییه. وه‌رن دوور مه‌ڕۆن، سه‌یری "به‌عسییه‌كان" بكه‌ن. "به‌عس" گهلهكۆمهیهك بوو له‌لایه‌ن هوردبۆرژوای عه‌ره‌به‌وه، له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیدیۆلۆژیای ناسیۆنالیستانه‌ی عه‌ره‌ب هاته دروستبوون، بهلاَم ئه‌نجامه‌كه‌ی، كه‌وته ده‌ست دوو بنه‌ماڵه، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ددام و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د.
لێره‌دا، به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌م كه كورد، گه‌وره بۆرژوای، وه‌ك چین، هێشتا نییه، به‌ڵكو وه‌ك تاكه‌كه‌س هه‌ن، كه زۆربه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن. ئه‌و كهمهیهش كه له كوردستاندا هه‌ن، رۆڵی "كۆمپرادۆر" ده‌گێڕن و، ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی سێستانی باشووری كوردستاندان، رهپوڕاست "گرێدراوی سه‌ركرده‌كانی "پارتی" و "یه‌كێتی"ن.
كورت و كرمانجی، له كوردستاندا نه حیزب هه‌یه و نه ئۆپۆزیسیۆن، به‌ڵكو "گه‌له‌كۆمه" هه‌یه، كه هێندێكیان چه‌كدارن، وه‌ك "پارتی" و "یه‌كێتی" و "پێ كێ كێ"، كه له نێویاندا ته‌نێ "پارتی" و "یه‌كێتی" له به‌شێكی گچكه‌ی كوردستاندا دهسهلاَتدارن و، هێندێكیشیان بێچه‌كن، وه‌ك "یه‌كگرتووی ئیسلامی" و گهلهكۆمهكانی رۆژاوای كوردستان. ئه‌وانه‌ی دژبه‌ری دهسهلاَتی فه‌رمانڕه‌وایی "پارتی" و "یه‌كێتی"ن له باشووری كوردستاندا، به زاراوه‌ی زانستی رامیاری "ئۆپۆزیسیۆن" (به‌رهه‌ڵستكار) نین، كه وشه‌ی "به‌رهه‌ڵستكار" ی كوردی، پڕبه‌پڕی وشه‌ی ئۆپۆزیسیۆنه (opposition) له زمانی فه‌ره‌نسیدا، كه له بنه‌ڕه‌تدا له لاتینیه‌وه وه‌رگیراوه و، به‌مانای "به‌ربه‌ره‌كانی" و "به‌رخۆدان" به‌كارهێنراوه. بۆ ئه‌م دژبه‌رییه‌ی كه له كوردستاندا هه‌یه، وشه‌یه‌كی كوردیی جوان هه‌یه، كه موكریانییهكان به‌كاریده‌به‌ن، ئه‌وه‌ش "نه‌ته‌وی" یه، واته "مخالف" به عه‌ره‌بی، نه‌ك "معارچ".
به‌رله‌وه‌ی كۆتایی به‌م پێشه‌كییه بهێنم، ده‌بێ ئه‌وه بخه‌مه به‌رچاو، كه داگیركردنی عێراق (به‌باشووری كوردستانیشه‌وه) له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه، نه‌بووه هۆی بنیاتنانی بناخه‌ی دێمۆكراتی له عێراق وباشووری كوردستاندا. هۆیه‌كانی ئه‌مه‌ش: نه‌بوونی رابوردوویه‌كی كولتووری دێمۆكراتی و، كاركردی 34 ساڵ په‌روه‌رده‌ی به‌عسێتیی فاشستی و، دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه‌یی و، شه‌ڕه‌زرتانێی خێڵه‌كێتی و ئایینی و ناسیۆنالیستی و بنه‌ماڵه‌یی و، دهستخستنهكاروباری عێراق له‌لایه‌ن دراوسێیهكانییهوه و، به‌ربه‌ره‌كانێكردنی ئه‌مریكاییه‌كان به چه‌ك و كاری تێرۆریستانه. ئه‌مانه هه‌موو پێكه‌وه، رێگربوون له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی دێمۆكراتی له عێراقدا، كه ئه‌وه‌تا، هورده‌بۆرژوای عه‌ره‌ب، به‌ده‌نگ و لایه‌نگیریی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌ره‌و تاكڕۆیی و دیكتاتۆرێتیی سه‌رده‌می كۆن، بهلاَم له قاڵبێكی دیكه‌دا، هه‌نگاو ده‌نێ. هه‌رچی كوردستانیشه، ئه‌وا هه‌رچه‌نده له‌چاو عێراقدا ئارام بوو، بهلاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی "پارتی" و "یه‌كێتی"، بێ هیچ جۆره داخوازییه‌كی رامیاری و نه‌ته‌ویی و، بێ هیچ جۆره ره‌خنه‌یه‌ك له هه‌ڵوێست و كرده‌وه‌ی ئه‌مریكاییه‌كان و، بێ هیچ جۆره رێكه‌وتنێكی سهركاخهز، كوێرانه و ناشییانه، خۆیان خسته خزمه‌تی پیلان و سیاسه‌تی ئه‌مریكاوه، دیاره له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا نه‌بوو، ئه‌م بارودۆخه، به‌ڕێژه ئارامه كه له كوردستاندا هه‌یه، به‌كاربهێنێ و بیكا به بنكه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دێمۆكراتی و، به‌وه له لایه‌كه‌وه دراوسێیه دیكتاتۆره‌كانی عێراق پتر بهروژێنێ و، له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركرده‌كانی "پارتی" و "یه‌كێتی" دڵگران بكات. بێجگه له‌مه‌ش، ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌مریكا، لابردنی سه‌ددام و دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و، دڵنیاكردنی ئیسرائیل بوو، نه‌ك تێكۆشین بۆ هێنانه كایه‌ی سیسته‌می دێمۆكراتی وه‌ك ئامانج. له‌مه‌ش بترازێ، ئه‌مریكاییه‌كان به‌چاوی خۆیان ده‌یاندی، زۆربه‌ی كورده‌كه ده‌نگ بۆ "پارتی" و "یه‌كێتی" ده‌دا و، به‌وپه‌ڕی جۆش و خرۆشه‌وه ده‌چێته ده‌نگدان بۆ ئه‌م دوو "حیزبه" و بۆ "ده‌ستووری عێراق" و "فیدراڵی" و هیچ هێزێكیش له كوردستاندا نییه كه بتوانێ ببێته جێگری ئه‌م دووانه، له‌به‌ر ئه‌وه ناچار مان، سه‌ر بۆ كاری كرا‌و و بارودۆخی وه‌ستاو شۆڕبكهن و، پشتگیریی "یه‌كێتیی خاكی عێراق" بكه‌ن و زۆربه‌ی زۆری كورد كه له نه‌شاره‌زایی ودڵپاكییهوه، ئه‌مریكایان به "برای باوكی خۆیان" ده‌زانی هیوابڕاوبوون ئه‌مه‌ش، باری سه‌رشانی نه‌ته‌وییه‌كان و ئازادیخوازانی كوردستانی زۆر گرانتر كردووه. چۆنكه له گه‌لێك لاوه په‌لامار ده‌درێن. بهلاَم ئه‌وه هه‌یه، رۆژ له‌دوای رۆژ، ژماره‌ی نه‌ته‌وییه‌كان پتر ده‌بێ و رامیاری و هه‌ڵسوكه‌وتی گشتی و تایبه‌تیی فه‌رمانڕه‌وایانی "پارتی" و "یه‌كێتی" و به‌ر له‌هه‌موو شتێك گه‌نده‌ڵیی به‌ڕێوه‌به‌رێتی و فشهكوردایهتی و حیزبحزبێنه و خزمخزمێنه ده‌درێنه به‌ر ره‌خنه‌ی توندوتێژ و، سوپاس بۆ ته‌كنیكی سه‌رده‌م، چه‌ند ئینته‌رنێت و رۆژنامه‌وانێكی بهژمارهكهم، بهلاَم ئازا هه‌ن كه ئه‌و ره‌خنانه ده‌خه‌نه به‌رچاوی رای گشتیی جیهان. راپه‌ڕینی نه‌وشیروانیش له‌م كاته‌دا به‌ڕووی گه‌نده‌ڵیی به‌ڕێوه‌به‌رێتی و ناڕه‌وایی له كۆمه‌ڵگه‌دا، گوڕ و تینێكی داوه به نه‌ته‌وییه‌كانی رژێمی ملهۆڕی فه‌رمانڕه‌وایی خزمخزمێنه له كوردستاندا، كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه ته‌پڵی نابووتی بۆ لێده‌درێ.
جا لێره‌دا چۆنكه باسه‌كه پێوه‌ندیی به نه‌وشیروانه‌وه هه‌یه و، نه‌وشیروانیش من به براگه‌وره‌ی خۆی ده‌زانێ و ئهزژی نه‌وشیروان به‌برای خۆم داده‌نێم، بۆیه به‌فه‌رمانی سه‌رشانی برایه‌تیم هه‌ڵده‌ستم و هێنده‌ك تێبینی و ئامۆژگاری ده‌خه‌مه به‌رچاو، ئه‌گه‌ر كرا، ئه‌وا سووت وه‌ربگیرێ لێیان. مه‌به‌ستیشم هه‌ر پێشاندانی راستییه.
دیارده (ڤاهره)ی نه‌وشیروان
دیارده‌ی نه‌وشیروان، دیارده‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێشه له بزووتنه‌وه‌ی رامیاریی كورددا. چۆنكه نه‌وشیروان نێزیكه‌ی په‌نجا ساڵه بێ‌وچان خه‌ریكی كاری رامیارییه و، هه‌ر له شه‌سته‌كانه‌وه تا ئه‌م دواییه، له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وته بووه كه به ره‌وتی برایم ئه‌حمه‌د مام جه‌لال نێویڕۆییوه. نه‌وشیروان، به بزووتنه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی، كه له سه‌ره‌تاوه، به ره‌خنه‌گرتن له هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌ركرده‌یه‌تیی "یه‌كێتی" و به‌تایبه‌تی مام جه‌لال و، ئه‌وجا به خستنه‌ڕووی هێنده‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌رده‌می "كۆڕی فه‌رمانڕه‌وایی گواستنه‌وه" (مجلس الحكم الانتقالی) ده‌ستیپێكرد و، له‌گه‌ڵ كاتدا، سنووری ره‌خنه‌كانی فراوانتركرد، به‌ردێكی گه‌وره‌ی فڕێدایه گۆمی لێڵی حیزبحزبێنهی گه‌نده‌ڵه‌وه، كه ئه‌م كاره به كه‌سێكی دی له ده‌ره‌وه‌ی "یه‌كێتی"، به هیچ جۆرێك نه‌ده‌كرا. ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی نه‌وشیروان، له داپچڕان (انشقاق) ناچێ، كه له زۆربه‌ی زۆری "حیزبه‌كانی" رۆژههلاَتدا و، به‌تایبه‌تی له‌نێو چهپاژۆكانیاندا باوه و رووده‌دات و ، ده‌بنه "دوو حیزب" یان چه‌ند "حیزبێك"ی دوژمن به‌یه‌ك، به‌لكو ئه‌مه هێڵێكی نوێیه له "حیزبه" كوردزمانهكاندا كه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی و ناكۆكی، خۆی له "حیزب" جیاناكاته‌وه، به‌لكو به‌نێوی "ریفۆرم" (چاكسازی)یه‌وه له‌نێو "حیزب"دا دێته پێشه‌وه و ده‌یه‌وێ، هه‌ر له‌نێو "حیزب" خۆیدا، لایه‌نگر بۆ ئه‌م ره‌وته نه‌ته‌وییه بدۆزێته‌وه. ئه‌م كاره‌ش زۆر به‌ئاشكرا ده‌كا و، ره‌خنه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی حیزب ده‌خاته به‌رچاو. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه، كه له هێنده‌ك رووه‌وه له "فراكسیۆن"ی حیزبه رۆژاواییه‌كان ده‌چێ، نه‌ك له رێسا و نه‌رێتی "حیزبه‌كان"ی رۆژههلاَتی ئه‌وروپای سه‌رده‌می سۆڤێت، كه ره‌خنه و هه‌وڵدان بۆ چاكسازی، ئه‌گه‌ر ببوایه، ئه‌وا هه‌ر له سنووری "حیزب"دا ده‌مایه‌وه و، ئه‌مه‌یان نێونابوو "دێمۆكراتیی نێوه‌ندی" كه "پارتی" و "یه‌كێتی"ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراون.
دیاره ئه‌م ره‌وته به‌هیچ جۆرێك، له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی "یه‌كێتی"یه‌وه هه‌رس ناكرێ، چۆنكه ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان باسیدهكا، وه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی "حیزب" له حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێ، كه زۆر زه‌حمه‌ته، بێ ههڵتهكاندنێكی بنچینه‌یی سه‌ربگرێ، ئه‌وا رێ له دهسهلاَتی بنه‌ماڵه‌یی ده‌گرێ و، ئه‌گه‌ر سهریشنهگرێ، ئه‌وا سه‌ر له‌و دهسهلاَته ده‌شێوێنێ و جێ لهقدهكا پێی. ئه‌مه‌ش، نه‌ك هه‌ر بۆ دهسهلاَتدارانی "یه‌كێتی" بڤه و مه‌ترسیداره و به‌س، به‌ڵكو بۆ دهسهلاَتدارانی "پارتی" و هه‌موو "حیزبه‌كان"ی دیكه‌ش مه‌ترسیداره و، ئه‌وانیش ئاماده‌ن، به هه‌موو جۆرێك به‌ربه‌ره‌كانی نه‌وشیروان بكه‌ن و، له‌م پێناوه‌شدا، گه‌لێك شت له‌باره‌ی نه‌وشیروانه‌وه باسده‌كه‌ن و، گه‌لێك تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پارسه‌نگی، كه هێندێكیان هیچ پێوه‌ندییان به بابه‌ته‌كه‌وه نییه، واته، لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه و به‌رپێچدانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنانه نین، كه نه‌وشیروان ماوه‌یه‌كه ده‌یانگرێ و، هێندێكیشیان، وه‌ك تفی بهرهوبا وانه، ریشی نه‌وشیروان ناگرنه‌وه. زۆربه‌ی زۆری ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌ره‌وڕووی نه‌وشیروان ده‌كرێنه‌وه، باسی رابوردووی نه‌وشیروان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی سه‌رده‌می شاخ، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان به‌ته‌نێ له‌سه‌ر شاخ بووبێ و، هه‌رخۆی تاكه فه‌رمانده‌ر بووبێ. لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه بخه‌ینه به‌رچاو كه نه‌وشیروان فریشته‌ی ئاسمان نه‌بووه و نییه و، كه‌سیش له‌م جیهانه‌دا فریشته نییه و، نه‌وشیروان خۆشی، دان به به‌شداریی خۆی له‌و كرده‌وانه‌دا ده‌نێ كه ده‌درێنه به‌ر ره‌خنه و سه‌ركۆنه و، به‌رپرسیارێتیان، وه‌ك هاوبه‌شێك له‌وانه‌دا، ده‌خاته سه‌رشانی خۆی، به پێچه‌وانه‌ی گه‌لێك له‌و سیاسهتكارانهوه كه خۆیان به مرۆڤی بێگه‌رد داده‌نێن و، گه‌لێكیشیان له‌و كرده‌وانه‌دا به‌شداربوون، كه‌چی دانی پێدانانێن. پاشان، بۆچی تا ئێسته باسی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد؟ دوای ئه‌مه‌ش، مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه بێژین، كه‌سانێك كه وه‌فیق سامه‌رایی و سوڵتان هاشم و نزار خه‌زره‌جی و كێ و كێ به تاوانبار دانانێن و، تاریق ره‌مه‌زانی تاونبار بهڕهڵلاَدهكهن و، ئالاَی كوردستان به "پارچه په‌ڕۆیه‌ك" و، ده‌وڵه‌تی كوردستان به "خه‌ون و خه‌یاڵ" و، مه‌لا سیستانی به "نیعمه‌تی خوا" ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و، ده‌زگه‌ی حكوومه‌تیان بهبالاَی خزم و كه‌سوكار و داروده‌سته‌ی خۆیان بڕیوه، هیچ مافی ئه‌وه‌یان نییه ره‌خنه، نه‌ك له نه‌وشیروان، به‌ڵكو له هیچ كه‌سێك بگرن.
هێنده‌ك ده‌بێژن، ئه‌مه‌ی نه‌وشیروان ده‌یكات، چاوبه‌سته و، به رێكه‌وتنێكی نهێنییه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال بۆ پاراستنی "یه‌كێتی" وههڵلوشینی زووخاوی ئه‌و هه‌موو ره‌خنه وگله‌یی وسه‌ر زهنشتهی رووی ده‌می له "یه‌كێتی" و سه‌ركرده‌كانی كردووه و، بێزاری و وه‌ڕسیی خه‌ڵكه‌كه له گه‌نده‌ڵی و بێدادی گه‌یشتووه‌ته پله‌ی ته‌قینه‌وه. ئه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌ڵێن، قسه‌كه‌یان به‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه نه‌وشیروان، له رابوردوودا، "چه‌ند جارێك له یه‌كێتی تۆراوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێوی". به‌رامبه‌ر به‌م قسه‌یه ده‌توانم بێژم، تا ئێسته‌ش نه‌وشیروان له "یه‌كێتی" به‌ته‌واوی جیانه‌بووه‌ته‌وه، بهلاَم نایه‌وێ به مه‌رجی جاران بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی له‌نێو "یه‌كێتی"دا. له‌مه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێ كه نه‌وشیروان مرۆڤێكی خۆفرۆش و سووك نییه و كوژراوی پله و پایه نییه. بێجگه له‌مه‌ش، ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی كۆنیش جیابوون له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێسته. خۆ ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان، به‌و جۆره بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا دڵنیابێ، ئه‌وه مردنی هه‌تا هه‌تایی رامیاریی نه‌وشیروان ده‌بێ.
نه‌وشیروان، له رابوردوودا، هه‌چ كارێكی كردبێ، كه به‌لامانه‌وه خراپ بێ، ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه هه‌ر ئه‌و به‌ته‌نێ، كاری خراپی نه‌كردووه. كاری خراپ، له هه‌موو لایه‌كه‌وه بووه. ئه‌دی باشه، چی بڵێین به‌وانه‌ی په‌نجا ساڵی ره‌به‌ق زوڕنایان بۆ رژێمی تێرۆریستی سۆڤێت لێدا و، كوردیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و، كه سۆڤێتیش گۆڕبه‌گۆڕبوو، كۆڵ و كهرسلی خۆیان گواسته‌وه نێو "پارتی" كه له‌وه‌به‌ر به "دهسهكهلای ده‌ستی ئیمپریالیزمی ئه‌مریكا و زایۆنیزمیان" داده‌نا؟ چی بڵێین به‌وانه‌ی سالاَنی ساڵ شه‌ڕی كورد كوژییان كرد، ئایا ئه‌مه هه‌مووی هه‌ر نه‌وشیروان بوو؟ چی بڵێین به‌وانه‌ی له‌شكری داگیركه‌رانیان هێنایه كوردستانه‌وه؟ چی بڵێین به‌وانه‌ی له ره‌گه‌زی كورد بوون، كه‌چی ئه‌نفالیان له كورد كرد؟ چی بڵێین به‌وانه‌ی عێراقی رووخا‌و و ههرهسهێناویان به‌خۆی و له‌شكر و جاشییهوه دامه‌زرانده‌وه و مه‌زنترین هه‌ل كه بۆ كورد هه‌ڵكه‌وتبوو، له‌ده‌ستیان دا؟ چی بڵێین به‌وانه‌ی هه‌ژده ساڵه له‌سه‌ر كارن و تا ئه‌وڕۆ ساده‌ترین خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی، كه ئاو و كارڤا و سووته‌مه‌نی و ده‌رمان و كار‌و بژێوی رۆژانه‌یه، بۆ ئه‌م خه‌ڵكه به‌شمه‌ینه‌ته‌ی كوردستانیان دابیننهكردووه له‌و ملیار دۆلارانه‌ی كه له حكوومه‌تی عێراق و گوومرگهكان وه‌ریده‌گرن؟ چی بڵێین به‌وانه‌ی كه تا دوێنێ بوو شێوی شه‌ویان نه‌بوو، بهلاَم ئێسته به‌هۆی حیزبحزبێنه و خزمخزمێنه‌وه بوونه‌ته ملوێنێر و ملیاردلێر و كه‌سیش پێیاننایهژێ "ئه‌رێ مامه گونت به چه‌ند؟". چی بڵێین به‌وانه‌ی كه كه‌ركووك و مووسڵ و دیاله و كووتیان له كوردستان دابڕی و، ئێسته‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی كهوڵكهوتووانه ده‌كه‌ن؟ چی بڵێین به‌وانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ژده ساڵه‌یاندا كوردستان بووه به قه‌سابخانه‌ی ژنانی بێ‌تاوان؟ چی بڵێین به‌وانه‌ی كه به نێوی كورده‌وه بوونه‌ته سه‌ركرده، كه‌چی نازانن به كوردی قسه‌بكه‌ن و ته‌نانه‌ت زمانهكهمانیشیان گه‌نده‌ڵ كردووه؟ چی بڵێین به‌وانه‌ی چاره‌كه چه‌رخێكه شه‌ڕی كۆنگره‌ی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ركرده‌كه‌ی جه‌وادی مه‌لا ده‌كه‌ن و، ئێسته‌ش به جرتوفرت و بۆ گه‌یشتنه هێنده‌ك ئامانجی ناپه‌سه‌ند، ده‌یانه‌وێ كۆنگره‌ی گوایه "نه‌ته‌ویی" ببه‌ستن و خۆیان بكه‌نه كوێخای كورد؟ چی بڵێین و چی بڵێین و چی بڵێین...هتد؟؟
نه‌وشیروان، نه دزێتیكردووه و، نه هه‌وڵیداوه به ماڵی خه‌ڵك و سامانی گشتی، خۆی بكاته ملوێنێر و ملیاردلێر و، نه ویستوویه‌تی خزم و كه‌سوكاری خۆی بكاته گه‌وره مووچه‌خۆری میری. هه‌ركاتێك سه‌رده‌می ئاشتی بووبێ و، زه‌وییه‌كه ته‌خت بووبێ، هاتووه‌ته ئه‌وروپا و، چاوه‌ڕێی به‌شكردنی "ده‌سكه‌وت" نه‌بووه و، هه‌ڵپه ههڵپینهكردووه بۆ بوونه "وه‌زیر" و "گزیر". كه شه‌ڕیش دهستیپێكردبێ، وازی له هه‌موو شتێك هێناوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و چووه‌ته سه‌ر شاخه‌كان و گیانله‌سه‌رده‌ست بووه و، له‌وه‌شدا ئه‌فسه‌رێكی ئازا ولێهاتووی گۆڕه‌پانی جه‌نگ بووه. ئێسته‌ش به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له بودجه‌ی كوردستان (نه‌ك به "خێر"ی سه‌ركرده‌كانی "یه‌كێتی") وه‌ریگرتووه، رۆژنامه و رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی سه‌تالایتی دامه‌زراندووه و، نه‌چووه سوپهرماركتی پێبكاته‌وه و، ئاسه‌واره كۆنه‌كانی كوردستان بڕووخێنێ و بیانكا به بازاڕ و دوكان. ده كه‌واته، با رێبدرێ پێی، به‌شكو بتوانێ به یارمه‌تیی و كۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ری هۆشیار، رۆڵێك بگێڕێ به‌ره‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و خزمخزمێنه و بنه‌ماڵه بنهماڵێنه و حیزبحزبێنه و، ده‌ستپێكی سه‌رده‌مێكی نوێ. هه‌زار ئه‌زموونمان تاقیكرده‌وه، با ئه‌م ئه‌زموونه‌ش تاقیبكهینهوه.
ئه‌ز كه ئه‌م قسانه ده‌كه‌م، وه‌نه‌بێ ره‌خنه‌م نه‌بووبێ یان نه‌بێ له نه‌وشیروان و له‌مه‌شدا درێخیم نه‌كردووه، بهلاَم لێره‌دا قسه‌یه‌ك بۆ راستی و دروستی ده‌كه‌م و هه‌ڵوێستێكی بابه‌تانه دهنوێنم، چۆنكه پێموایه ئه‌م رۆڵه‌ی نه‌وشیروان ده‌یگێڕێ، ئه‌گه‌ر باش بخرێته كار و رێ به هه‌لپه‌رستان وپاشڵپیسان نه‌درێ بیقۆزنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، ئه‌وا كارێكی ئه‌رێنییه و شایه‌نی پشتگیرییه.
تێبینیه‌كان و ئامۆژگارییه‌كان
(1) نه‌وشیروان و، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌و ره‌وته‌ن، نابێ بیر له دامه‌زراندنی "حیزب"ێكی نوێ بكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت، ئه‌گه‌ر به جارێكیش له "یه‌كێتی" هاتنه ده‌ره‌وه. چۆنكه "حیزب"، هه‌ر له كوردستاندا ته‌پڵی نابووتی لێنادرێ بۆی، به‌ڵكو له هه‌موو جیهاندا به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێ. هه‌تا مرۆڤ هۆشیارترو رۆشنبیرتربن، بیر له خۆ به حیزبه‌وه به‌ستن ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئازادانه و به‌ویستی خۆیان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. بۆ وێنه: كه كێشه‌یه‌ك هاته پێشه‌وه، خه‌ڵكه هۆشیارهكه، به شێوه‌یه‌كی خۆكرد (ئۆتۆماتیكی) و بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێیانبێژێ، له ده‌وری یه‌ك كۆده‌بنه‌وه و داخوازی و بیرورایان یه‌كده‌خه‌ن و پێكه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ده‌ده‌ن و، كه كێشه‌كه‌ش بڕایه‌وه، هه‌ركه‌س ده‌چێته‌وه سه‌ركاری خۆی، یان ماڵی خۆی. راستییه‌كه‌ی، حیزب و حیزبخوازی، تایبهتكارێكی كۆمه‌ڵگه‌ی دواكه‌توو و نایه‌كسانه و، وێستگه‌یه‌كه بۆ پێگه‌یاندنی خه‌ڵك به هه‌ستی باوهڕبهخۆنهكردن و په‌رستنی كه‌سایه‌تی ودیكتاتۆرێتیی گه‌له‌كی (جماعی) و مشه‌خۆری و نادادپه‌وه‌ری و هه‌لپه‌رستی و ماستاوكردن بۆ ده‌ستڕۆیشتووان.
(2) نه‌وشیروان، نابێ خۆی بكاته هه‌نگوین كه مێش و مه‌گه‌ز به پۆل روویتێبكهن. هه‌ركه‌سێك دوژمنایه‌تییه‌كی تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به سه‌ركرده‌كانی حیزبه كوردزمانه‌كان، یان لایه‌نێكی دیكه هه‌بوو، خۆی به نه‌وشیرواندا هه‌ڵواسێ و به‌درۆ خۆی بكاته "فیدایی" نه‌وشیروان و، به‌قسه‌ی پفههڵدڕاو و دۆنكیشۆتانه، زیان به نه‌وشیروان و ره‌وته‌كه‌شی بگه‌یه‌نێ. ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌بێ زوو ده‌ست به روویانه‌وه بنرێ.
(3) پێویسته به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بێ كه داخوازییه ره‌واكانی خه‌ڵكه‌كه و ئامانجه نێزیك و دووره‌كانیان، به‌رۆنی بخاته به‌رچاو و، بۆ هێنانه‌دی كاربكرێ. به‌رنامه‌كه ده‌بێ نه‌ته‌ویی (كوردی) و نیشتمانی (كوردستانی) بێ، واته با به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو به‌شه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی چل ملوێنی كورد، به هه‌موو نێوچه و هه‌رێم و تیره و ئاینهكانیانهوه (ئێزدی، یارسانی (كاكه‌یی)، ئالهوی، شه‌به‌ك، هه‌ققه، سوننه، شیعه، سۆفی و ده‌روێشی، دیان، زه‌رده‌شتی و....هتد) و هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی كوردستان به كورد و ناكوردییهوه، له ده‌ستوورێكی كوردستانیدا تۆماربكا. به‌تایبه‌تی ده‌بێ چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی بۆ دۆزی تركمانهكان دهستنیشانبكرێ. تركمانهكان سه‌تان ساڵه له كوردستاندا له‌گه‌ڵ كورد ده‌ژین و، له‌لایه‌ن شا فه‌یسه‌ڵی خه‌ڵكی حیجازه‌وه نه‌هێنراونه‌ته كوردستان. نابێ رێبدرێ كه تركمانهكان له ئه‌نجامی هه‌ستكردن به بێكهسییهوه، روو بكه‌نه داگیركه‌رانی كوردستان، كه به‌كرده‌وه دۆستی تركمانهكان نه‌بوون و نین. هه‌موو مافێكی گه‌لی تركمان له‌باره‌ی یه‌كسانییه‌وه له‌گه‌ڵ كورد، له سنووری كوردستان و خۆ به كوردستانی زانیندا ره‌وایه. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێژم ئه‌گه‌ر رۆژێك كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێ و تركمانێك كه خزمه‌ت به گه‌لی تركمان و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان بكات و بیه‌وێ ببێته سهركۆمار، یه‌كه‌مین كه‌س كه ده‌نگ بدا بۆی جه‌مال نه‌به‌ز ده‌بێ. تركمان له وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی فه‌رمانگه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رێتیدا، چ رێژه‌یه‌كی پێده‌بڕێ و چ پله‌وپایه‌یه‌كی ده‌بێ، ئه‌وه بابه‌تێكی لا تهنیشتییه، بابه‌تی سه‌ره‌كی كوردستانێتیی خه‌لكه‌كه وخاكهكهیه.
(4) نه‌وشیروان و لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی، ده‌بێ واز له وشه‌ی چاكسازی (ریفۆرم) بهێنن. چۆنكه به‌رگی ئه‌م سیسته‌مه‌ی هه‌رێم وا گه‌نده‌ڵ كراوه كه جێی ده‌رزی و دروومانی تێدا نه‌ماوه. ئه‌مه‌ش مانای وایه كه سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌رێتی و فه‌رمانڕه‌وایی كوردستان له سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یی و خزمخزمێنه و حیزبحزبێنه و فشهكوردایهتییهوه، بگۆڕدرێ به سیسته‌مێكی نیشتمانیی دێمۆكراتیی په‌رله‌مانی كه سه‌روه‌رێتیی قانوونی دێمۆكراتانه و مافی تاك و كۆمه‌ڵ بخاته‌كار، بێگوێدانه شوێن و بنه‌ماڵه و باری مێنێری (مێ یان نێر) و جیاوازیی ره‌گه‌زی و ئاینی و بیروڕای رامیاری و، له‌سه‌ر بنچینه‌ی لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه، كه ئه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا بوونی نییه. پێویسته هه‌موو شتێك رۆن و ئاواڵه بێ، تابزانرێ ئه‌و سه‌ره‌تی (امتیاز)هی كه هێنده‌ك كه‌س ده‌ستیانكه‌وتووه و پێی بوون به ملوێنێر و ملیاردلێر، به‌ره‌نجی شانی خۆیان بووه یان نا. هه‌رچی به‌ره‌نجی شان نه‌بوو، وه‌ربگیرێته‌وه و بهشخوراویش مافی خۆی، بێ یه‌ك و دوو، پێبدرێته‌وه.
(5) ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێك به‌ره‌و ئهوهبچێ كه هیچ "حیزبێك" چه‌كداری نه‌بێ و پاراستنی سیاسه‌تكاران كاری پۆلیس و هێزی ئاسایش بێ. له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان، له‌شكرێكی كوردستانیی ناحیزبی و مۆدێرن و سه‌ربه‌خۆ دروستببێ، كه ته‌نێ به فه‌رمانی ویژدان و خۆشه‌ویستیی نیشتمان بكه‌وێته‌كار. بۆ چوونه جه‌نگیشه‌وه ده‌بێ له‌نێو گه‌لدا گشت‌پرسیی بكرێ. له‌مه‌ولا نابێ هیچ به‌شدارییه‌ك له شه‌ڕدا له‌لایه‌ن كۆمهلاَنی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به فیت و سه‌ركردایه‌تیی ئه‌م "حیزبه" كوردزمانانه بكرێ كه ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر ماڵوێرانی ده‌بێ. كورتانهكهی ده‌جاڵ نابێ بۆ هه‌زاره‌مین جار به‌ده‌ستی ره‌شورووتی كورد بدوورێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م "حیزبانه" هه‌موو ده‌رفه‌تێكیان بۆ پاره له‌ده‌ست دا.
(6) هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان ده‌بێ ئازاد بێ وبه لیستی داخراو نه بێ. هه‌موو كه‌س و كۆمه‌ڵ و فراكسیۆنێكی حیزبی، مافی پالاَوتنی خۆی هه‌یه. خۆ ئه‌گه‌ر رێنهدرابهوه، ده‌بێ بیر له مانگرتنی شارستانییانه بكرێته‌وه. نابێ رێبدرێ كه كۆمیسیۆنێكی هه‌رێمی یان عێراقی، به ته‌نێ، سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم بكات، پێویسته هه‌ر له ئێسته‌وه داوا بكرێ هێزێكی نێونه‌ته‌ویی بێلایه‌ن، به چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆنترۆڵی ئه‌و به‌ڕێوه‌چوونه بكات. ده‌بێ به هه‌موو جۆڕێك رێ نه‌درێ ببێ به‌شه‌ڕ وبهگژیهكدا چوون له كاتی هه‌ڵبژاردندا. پێویسته گه‌نجی كارزان ورابوردوو پاكژ خۆیان بپاڵێون، به‌تایبه‌تی ژنانی خۆ به حیزب ودهسهلاَت نهفرۆش.
(7) بیروڕای پووچ و قسه‌ی بێسه‌روبه‌ری وه‌ك ئه‌وه‌ی كه "ئێمه‌ی كوردستانی ده‌بێ له عێراق و مالیكییه‌وه فێری دێمۆكراتی ببین" و له "رۆژنامه"دا بلاَودهكرێنهوه بێ لێدوان، كارێكی خراپه و ده‌بێ به په‌ند بكرێن. عێراق كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كییه و، هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵهكیش، سهرهكخێڵ هه‌ڵده‌بژێرێ و ئه‌مه‌ش هیچ پێوه‌ندییه‌كی به دێمۆكراتییهوه نییه. مالیكیش ئه‌ندامی "حیزبی ده‌عوه" ی گۆشكراوی ئێرانه و "حیزبی ده‌عوه" و دێمۆكراتی، وه‌ك فارسه‌كه ده‌بێژێ "كوجا مه‌رحه‌با"! هه‌روه‌ها، قسه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه رۆژی به‌كارهێنانی چه‌ك نه‌ماوه و رۆژ رۆژی وتووێژه.. قسه‌یێكی قۆڕ و گه‌مژانه‌یه. خۆزگه و سه‌ت خۆزگه وابووایه. باشه.. ئه‌مریكا به وتووێژ سه‌ددامی له‌نێوبرد؟ هاوپه‌یمانان له جه‌نگی دووه‌می جیهاندا، به‌زمانی دیپلۆماسیی، هیتله‌ر و رژێمه‌كه‌یان ته‌فروتوونه كرد؟ ئایا داگیركه‌رانی كوردستان ئاماده‌ن چه‌ك دابنێن و له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ونه وتووێژ و رێی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، دیپلۆماسانه بدۆزنه‌وه؟ راسته، چه‌كداماڵین شتێكی زۆرباشه و ده‌بێ هه‌وڵبدرێ بۆی. بهلاَم ده‌بێ ئه‌م چهكداماڵینه هه‌ر له‌لایه‌ن كورده‌وه نه‌بێ، به‌ڵكو له هه‌ردوو لاوه بێت و له یه‌ك كاتدا.
(8) ئه‌م هه‌ره‌سه ئابووری و داراییه‌ی كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا روویداوه، جیهانی و گشتگیره و هه‌روا به هاسانی بهریناگیرێ. ده‌وڵه‌ته پیشهسازهكان (به ئه‌وروپا و ئه‌مریكاشه‌وه) به‌ره‌و ئاوهڕووتبوون ده‌چن و داگیركه‌رانی كوردستانیش كه بوون و مانی ده‌وڵه‌ته ده‌ستكرده‌كانیان، به پشتگیریی و یارمه‌تیی ده‌وڵه‌ته پیشهسازهكانه، ئه‌وانیش به‌ره‌و هه‌ره‌سهێنان ده‌چن. نه‌وشیروان ده‌زانێ، نێزیكه‌ی چل ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر پێمگوت رژێمی سۆڤێت ده‌ته‌پێ، ئه‌و ده‌مه باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد. ئێسته‌ش پێیده‌ڵێم ئه‌مه‌ی نێویانناوه "سیسته‌می سه‌رمایه‌داری" كه له‌راستیدا سیسته‌می به‌شی خه‌ڵك خواردنه، ده‌تڵیسێته‌وه. هه‌موو رژێمێكی دژ به یه‌كسانی و ئازادی، به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێ و قسه‌كه‌ی مام ئه‌وڕه‌حمانی خامهسنهیی (ئاسنگه‌ر) دێته‌دی كه ده‌یگوت "كوڕینه... ریشی ته‌ماعكار به قوونی نابووته". ئه‌م كاره‌ساته داراییه‌ش، ده‌رفه‌تێكی دیكه ده‌دا به كورد، كه نابێ له دهستبدرێ. خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ پشت به خۆیان ببه‌ستن. كوردستان چوار وزه‌ی ده‌گمه‌ن و گرنگی هه‌یه: ئاو، نه‌وت، هه‌تاو، با. ئه‌م چواره به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بكه‌نه به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌وی، ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كی ژیر و دڵسۆژ ولێزان بهێننه سه‌ركار. ده‌ی، به‌هیوای ئه‌و رۆژه، كه باوه‌ڕناكه‌م ئه‌ز به چاوی خۆم بیبینم، بهلاَم دڵنیام دێته‌دی.