کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاودێری كوردۆساید ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ كاوه‌ گه‌رمیانی ده‌كات

Friday, 27/07/2012, 12:00


دوێنێ چوارشه‌مه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ینك مه‌حمود سه‌نگاوی له‌سه‌ر بلاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌ گۆڤاری گه‌ڕان هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌ ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌مان رۆژنامه‌نوس كاك كاوه‌ گه‌رمیانی كردووه‌ .
ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌مه‌ نه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ندام مه‌كته‌بی سیاسی پارتێكی سۆسیال دیموكرات نایاته‌وه‌ , به‌ڵكه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تایترین پرنسیبه‌كانی ئازادی و مافی مرۆڤ نایاته‌وه‌ .
بۆیه‌ لێره‌وه‌ وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌م ره‌فتاره‌ نا شارستانیه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی داوای ده‌كه‌ین له‌ دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی ئازاددا سزای خۆی وه‌ربگرێت و ینك یش وه‌ك پارتێكی سۆسیال دیموكرات به‌ فه‌رمی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی خۆی بكات و داوای لێبوردن له‌ كاك كاوه‌ گه‌رمیانی بكات .
له‌ كۆتایشدا هه‌ر كارێكی نا چاوه‌ڕوانكراو دژ به‌م ئه‌ندامه‌مان ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا ئێمه‌ مه‌حمود سه‌نگاوی و ینك به‌رپرس ده‌زانین له‌ به‌رامبه‌ری .

25.7.2012
نوسینگه‌ی کوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە