کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكانى پەروەردەى گوڵ و ئینجانەى چەمچەماڵ

Monday, 10/01/2011, 12:00



ماوەیەك بەرلە ئێستا بابەتێكم لە كوردستان پۆستى دەنگ دلێرو حەق بێژدا خوێندەوە لە سەر گەندە ڵى و كەم وكورتى یەكانى پەروەردەى چەمچەماڵ ئەو بەڕێزە دەستى خۆشبێ بۆ تەواو كردنى ئەو پرسە گرنگە وەك كەسێكى نزیك لە ڕووداوەكان ناو پەروەردە بە چەند پرسیارێك لە بەڕێوەبەرى پەروەردە ودە ست وپێوەندەكانى هەندێ زانیارى گرنگ بۆ خوێنەران و مامۆستایانى سنورى پەروەردەى چەمچەماڵ دەخەمە ڕوو .
1. بەرێوەبەرى پەروەردە ئەو هۆكارە چى بوو بە دوو ساڵ خزمەتەوە كراى بە بەڕێوەبەرى پەیمانگاى هونەرە جوانەكان بە سێ ساڵ خزمەتەوە كراى بە بەڕێوەبەرى پەروەردەى چەمچەماڵ لە كاتێك دا هاورێ مامۆستاكانت هێشتا لە لادێ نەگواسترابوونەوە بۆ ناو شار .
2. پرسیارێكى زۆر گرنگ جەنابى بەڕێوەبەرئەو كۆمەڵە ماستاو چى و مەسینە هەڵ گرانە بۆ ئەچیت ئەبیتە لێپرسراوى كۆمەڵەى خوێندكاران(كۆمەڵەى خوێندكارى تەمەڵ و سوك و رسواى ناوەندەكانى خوێندن) لە گەڵ خۆت ئەم ماستاو چییانە ئەبەى .بووى بە بەڕێوەبەرى پەیمانگا ى هونەرە جوانەكان هەموویان برد بۆ لاى خۆت .هە ركە بووى بە بەڕێوەبەرى پەر وەردە . گواستیان تەوە بۆ لاى خۆت بۆ پەروەردە هەموو پێڕەكەى خۆت كرد بە بە لێپرسراوى بەش . نهێنى ئەم كارە چیە بە گێلمان مەزانە .ئەزانم وەڵاممان نادەیتەوە . ماۆستایانى بەڕێزئەگەر ئەتانەوێ وەڵامى ئەم پرسیارەتان دەس كەوێ بڕۆن لە خەزێنەى چەمچەماڵ سەیرى وەێڵەكانى لێژنەى كڕینە بێ سەرەو بەرەكانیان كەن ناو و ئیمزاى ئەم پێڕەى لە سەرە (ئەمانە نهێنى پارێزن)
3. ژمێریارى پەروەردە بۆ لە ماوەى یەك مانگدا زیاتر لە باییى سەد ملێون دینار شت كڕراوە . هەر جارەى با یى دە ملێون بیست ملێون و بیست و بێنچ ملێون .........هتد.بۆ بە یەك جار شتەكان بە تەندەر نەدرا بۆ كڕین.(خێر لە لیژنەى كڕیندایە)لە كۆتایى ساڵدا ئەزانن بۆ مووچە دوا كەوت ئەبوایە بە هۆى ساڵى تازەوە زوو مووچە بدرایە لە بەر ئەوەى تەسفیەى ئەو سەد ملێونەیان نەكردبوو .
4. توو خوا ئەوەى بۆ ژوورەكانى پێڕەكەى خۆت كردووە لە ناو دیوانى پەروەردە نیو ئەوەندەت بۆ قوتابخانەكان كردوە . حە قى زۆر لەوە زیاتریان هەیە چونكە لێپرسراوى ئیدارەكەت شەرم لە كەس ناكات بە بەرچاوى مامۆستاو فەرمانبەرەوە لە سەر مێزەكەى خۆى بە سێت وەێڵى بەتاڵى داناوەو پڕى ئەكاتەوە
5. بەڕێوەبەرى پەروەردە لێت دەپرسم ئەم ماستاو چییانەى دەورت ئەزانى تیایان دایە لە دوو شوێنى جیاواز پلەیان هەیە.یەك نمونە لێپرسراوى خۆیەتیەكەت لە هەمان كاتدا جێگرى بەڕێوەبەرى پەیمانگاى هونەرە جوانەكانیشە .لە سەرووى ئەمانەشەوە دەرچووى پەیمانكاى تەكنیكى یە بە بێ خولى ڕاهێنان خۆى كردۆتە مامۆستا دەرچووى زانكۆیش لە پەروەردەكەى بەڕێزت دانیشتوە بە دیار سجلى غیاباتە وە .
6. خوا بتان گرێ بۆ پێنج ملێون دینارتان دا بە گوڵ وئینجانە قوتابخانەكان هەزارو یەك پێداویستیان هەیەكاتێك ئەچیتە ناو دیوانى پەروەردە وە وا ئەزانى بازاڕى گوڵ فرۆشتنە (هەموو جۆرە گوڵێكمان لا دەس ئەكەوێ)!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
7. ئەو هەموو مامۆستایە چی ئەكەن لە ناو دیوانى پەروەردە كۆمەڵێك دامەزراندوە لە ناسیارو دۆستى خۆت بەناونیشانى مامۆستا .لە كاتێك دا ئەبى َلە لادێكان خزمەت بكەن یەك چركە دەرەوەى شاریان نەبینیوە لادێ وەك دانیشتوانەكەى پێك هاتووە لە خەڵكى فەقیرو هەژار هەر ئەبى كوڕى فە قیر و هەژار بچێت ببێتە مامۆستایان(شانازىیەكى گەورەیە) بەڵام كوڕى بەرپرس و دەوڵەمەند بۆ ناو دیوان پەروەردە نەڵێن پێویستمان بە فەرمانبەرە یەك لیواى ى تایبەت فەرمانبەرى بێ ئیش بە س ئەسوڕێنەوە ئەوەنە زۆرن زۆربەیان یەكترى ناناسن. ئاوا گەندەڵیت ناهێشت رەحمەت لە شمشاڵ لێدەر [تۆش گەردن ئێمە ئازاكە ] ؟؟؟؟؟؟


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە